Saro-Qadr

لاوک کونجرینی : بەڵێ سلێمانی ئاژاوەگێڕە .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

* لەمێژە ئاژاوەگێڕیی  وەک سەربەرزییەکی نیشتمانی و نەتەوەی  و ڕەوشت بەرزیی بەباڵای سلێمانی بڕاوە  .

* بەعس و پارتییەکان چاویان هەڵنایەت بەسلێمانی ، بەعس بە موخەریب و پارتی بە ئاژاوەگێر .    

* بێ ڕوشترین کورد ئەو پارتییەی کە بوونی سەرۆ قادر لەحیزبەکەیدا قبوڵ دەکات  .

سلێمانی لەوەتەی هەیە ، بەچاوگی کوردایەتی و بەرەنگاریی نیشتمانی ناسراوە ، لەوێ جێگای هەموو ئەو کوردانە دەبێتەوە ، کە سەرشۆڕی و بێ کەرامەتی قبوڵناکەن  .  مستەفا بەرزانی کاتێک مەنزڵگای خۆی جێهێشت ، لەناو باوەشی گەرمی ئاژاوەگێڕەکانی سلێمانی سەربەرزانە  ـ بە کەرامەتەوە پاریزراو لە ئامێز گیرا  . هەروەها دوو خاتونیش لە نەوەی ئاژاوەگێرەکان بووە بووکی و ،  لەو دوو بووکەش تائێستا دەیان وەچەی ئاژاوەگێریان ناوەتەوە . کە هەندێکیان لە ئێستادا سەرۆ قادر هەمان سەگی پاسگرە لەبەردەم قاپی ماڵەکانیان دا و وەک ئەوەی خۆی وتوبوی  لە کۆڕێکدا : ئەم میلەتە نەخۆشە ، ئەم میلەت سیفەتی سەگی وەرگرتووە  ـ کاتێک ناوەڕێت کە نانی بدەیتێ .

لەزەمەنی بەعس و پێش بەعس ، کاتێک کورد کەرامەتی دەنرایە ژێر پێیەوە ، لە سلێمانی یەوە وەڵامی توندی دەدرایەوەو ، لەوێوەشەوە کورد کەرامەتی  بۆ دەگەڕایەوە . ئەی بۆیە بەعس سلێمانی بەسەری مارەکە ناودەبرد ،  واتە ئەوانەی کە لەسلێمانیدا جێگایان نابێتەوە ، تەنها ناپاکی نیشتمان نین ، بەڵکو بەعس و پارتیە هاوزنجیرەکانی سەرۆ قادر ـن   ..

سەرۆ دووجار سوکایەتی بە کوردەوە دەکات ، کەچی سەرکردایەتی حیزبەکەی چوونکە کەرامەتی نییە ، قبوڵی دەکات و لێپرسینەوەشی لەگەڵدا ناکات . هەر پارتی نییە ئەم سوکایەتیەی سەرۆ قادر تێناپەڕینێت ، بەلکوو ئەوە یەکێتی یە  وەک هاوپەیمانی ستراتیژی پارتی و وەک هاوپەیمانێک لە حکومەتە خەرقبووەکە لە گەندەڵی نوزەی نایەت و بێدەنگی هەڵدەبژێڕیت . سەرۆ لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕتی ـ وادەڵێت :   

سلێمانی بۆتە سەرچاوەی ئاژاوەگێڕی لەهەرێمی كوردستان‌و هەندێ سەركردەی فاشی لەو شارە خۆیان مەڵاس داوە  .
باسی لەوەشکرد : نەوشیروان مستەفا وەك سەركردەیەكی سیاسی كۆتایی هاتووە ، بەتایبەتی لەدوای ئەوەی فەرمانی كوشتنی بۆ دیپلۆماتكارانی وڵاتانی بیانی لەهەرێم دەركرد  . وتیشی : گۆڕان و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ بە پلەی جیاواز سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە تەخشان و پەخشان دەکەن بۆیە ئەم حکومەت ڕووخا   .

ئیتر هەڵوێست کەرامەتە . ئەو ڕۆژنامە نوسەی  لە دیدار و کۆڕ و کۆبونەوەیەکی سەرۆدا بەشدار بێت ـ بیکەرامەت و بێ شەهامەت و وەچەی سەگە  .

یەکێتی و گۆران و حیزبە ئیسلامی و پچووک و سێبەرەکانی سلێمانی ، گەر بێ دەنگی هەڵبژێرن ، ئەوە قبوڵی ئەو وشەیەی سەرۆ دەکەن و ئاژاوەگێرن .

هەر پارتییەک لەسلێمانیدا بوونی هەبێت ، ئاژاوەگێڕ و بێ شەهامەت و هەمان سەگە ، کە سەرۆ باسی لێوە دەکات  .

ئەمەی خوارەوە کۆڕی سەرۆیە ، کەدەلێت :

ئەم میلەتە نەخۆشە ، ئەم میلەت سیفەتی سەگی وەرگرتووە  ـ کاتێک ناوەڕێت کە نانی بدەیتێ .

گوندەکانی کوردستان بی شەهامەترین گوندن لەجیهاندا ، ئەوەی گرنگە بە سەرکرادیەتی و بنکردایەتی پارتیشەوە .

بۆخۆتان گوێ بگرن ..