هەرێم قادر : خۆکوژیی یان تۆقاندن .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئێوارەی ۲/۸ئەنجومەنی ئاسایش ڕاگەینراوێکی بڵاوکردەوە بەوتەی خۆیان سێ کەسی خۆکوژیان دەستگیرکردوە کە سەر بەداعشن و لەسلێمانبەگەوە هاتوونەو ویستوویانە لەهەولێر خۆیان بتەقێننەوە ، دواتر ڤیدیۆی دانپیانانی خۆکوژەکانیان بڵاو کردەوە .

بەبۆچوونی من سەلەبەری ئەم ڕاگەیاندراوەی ئەنجومەنی ئاسایش جێگای گومان و تێرامان و لێ ورد بوونەوەیە ، چونکە لەماوەی ڕابردوو ئەم دەزگا ئەمنیانە بەشێوەیەکی پیشەیی کاری خۆیان نەکردوە بەمەبەستی جیاواز و لەبەرژەوەندی حیزب و چەند کەسێکی دەسەڵاتدار بەکاردەهێنرن ، لەباودۆخێکی وەک ئەمڕۆ ئەوانەی ئەم باروودۆخەیان خوڵقاند پێویستیان بەسیناریۆیەکی لەم چەشنە هەیە بۆئەوەی ئەو گۆمەی چەندساڵە نەشڵقاوەوپیسیان کردوە هەروا بەمەنگی بمێنێتەوە .
لەگرینکترین ئەم هۆکارانە :
یەکەم / دەیانەوێ لەڕێگای سیناریۆیەکی لەم شێوەیە مەسیجێک بگەیەنن بەهێزەکانی ناوخۆی هەولێر کە بایکۆت کردنی دەوام دەبێتە هۆی تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی شاری هەولێر ، تاوەکو لەو ڕێگەیەوە خۆیان بەدوور بگرن لەهەر فشارێکی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر .
دووەم / تۆقاندنی هاووڵاتیان بۆ ئەوەی لەم باردۆخەی ئێستادا دانبەخۆیاندا بگرن هیچ خۆپیشاندان و فشارێک نەکەنە سەر دەسەڵات .
سێیەم / کەسی خۆکوژ پێم وانیە جیاوازی لەنێوان هەولێر و کەرکوک دا بکات ، چونکە هەریەکەیان گرینگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە ماوەیەکە بەشێوازێکی زۆر باش کۆنتڕۆڵی کردەوە خۆکوژییەکانی کەرکوک کراوە بۆیە تێپەراندنی کەرکوک جێگای تێرامانە ، جگەلەوەش بۆچی لەکەرکوک خۆی نەتەقاندەوە لەکاتێک ماوەیەکی زۆرە نەیانتوانیووە کردەوەی خۆکوژی ئەنجام بدەن ، هەروەها لەسەردەستی ئەوهێزانەی کەرکوک دەپارێزن گورزی کوشندەیان بەرکەوتووە .
چوارەم / بڵاوکرنەوەی ڤیدۆی دانپیانانی تاوانبارەکان بۆ ئەوەیە خۆشیان هەست بەوەدەکەن کە هاوڵاتیان بەسیناریۆی تێدەگەن چونکە لەماوەی ڕابردوو چەندین سیناریۆ لەدەزگا ئەمنییەکان بەئاشکرا هەستی پێکراوە بەنمونەش سینازیۆی تیرۆرکردنی شەهید سەردەشت عوسمان کەنەیتوانی بڕوا بەکەس بهێنێت .
پێنجەم / ناوهێنانی سلێمانی بۆ ئەو ناکۆکیە دەگەرێتەوە کەلەنێوان دەزگای ئەنجوومەنی ئاسایش و دژ تیرۆردایە بەمەستی شکاندنی شکۆی دژەتیرۆر دێت چونکە یەکێک بەناو تۆمەتبارەکان دەڵێت : چەند ساڵێک لەسلێمانی ژیاوم دوای ئەوەی کە پەیوەندیم لەگەڵ قاعید نەما .
شەشەم / لەماوەی ڕابردوو هێزیکی ئەمریکی وئەنجوومەنی ئاسایش ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا لەحەویجە بەمەستی ئازادکردنی پێشمەرگە دیلەکانی لای داعش ئەگەرچی ئامانجەکەی نەپێکا ، بەڵام هەموو ئۆپراسیۆنەکە دیکۆمێنت کرابوو ، پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی پرۆسەی دەستگیرکرنی چەند تیرۆرستێک دیکۆمێنت ناکرێت لەکاتێکدا بەقسەی خۆیان پڕۆسەی دەستگیرکردنەکە سەرکەوتوو بووە !

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت