عیماد عەلی : پێشنیارێک ـ با تەنها ناونیشانی نوسینەکان بنوسین .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بیست و ئەوەنە ساڵە لە پاش راپەرینەوە دەنوسین ، هەمووان دەنوسن و بیر دەکەنەوە ، کەڵە نوسەرانی کوردستان زۆر جار باشترین راو بۆچونی خۆیان دەربریوە و پێشنیازیان کردووە بۆ راییکردنی کاروباری کوردستان و ، چارەسەرکدرنی قەیرانە بەردەوامەکان ، ئەمانە نوخبە بوون و پێناسەی نوخبەبونیان بۆ دەبێت . ئەو دەستەی دەسەڵاتی کوردستانەی کە ناکرێت ناویان بنرێت نوخبە ، لەبەر ئەوەی بژاردە یان نوخبە تەنها بۆ کەسانێک دەشێت و دەوترێت کە لە هەموو بارەکاندا نوخبە بن ، لە بیرکردنەوە ؛ عەقڵمەندی و مامەڵەی راست لەگەڵ سەرجەم پرسەکاندا ، لە توێژینەوە و خوێندنەوەی دەرئەنجامی هاوکێشەکان و تاوتوێکردنی پێشهاتەکان و ، لە ژیری و زانینی دوائەنجامەکان لەوانی تر بەرزتر و تایبەتمەندتر تربن . بەڵام لەم شتەمان لە کوردستاندا دەست ناکەوێت بۆیە نوخبەی سیاسیمان نیە .
بەڵام ، دەڵێین لە کوردستاندا نوخبەی نوسەران هەیە ، نوخبەی ئەکادیمیست هەیە ، نوخبەی کرێکاران هەیە، نوخبەی جوتیاران هەن و نوخبەی کاسبکاران هەن و ، نوخبەی مامۆستایان و فەرمانبەران هەن ، نوخبەی سەرجەم پیشە و کارەکان لەئارادا هەن و بەڵام تەنانەت کەس نایانناسنەوە ، کەچی خەڵک هەیە کە خۆی بەسیاسەتمدەدار دەزانێت و لە نوخبە نوخبەتر تەماشای خۆی دەکات .
رۆژنامەی نوخبەوی هەیە و رۆژنامەنوسی نوخبەش رۆڵی گەورەی خۆی گێراوە . دیارە تەنانەت دەتوانین بڵێن بیریاری نوخبەش لەکوردستان هاتۆتە ئاراوە کە سیاسیەکان تووخنیان ناکەون لەبەر ئەوەی لەگەڵ بەرژەوەندیەکانیاندا نایەنەوە .
ئەوەی تا ئێستا چاورەێی دەکەین کە دەستمان ناکەوێت و لە بەرێوەبردنی کاروباری وڵاتندا کە سەرجەم پیشەکان دەگرێتەوە نەهاتۆتە دی ، ئەویش سیاسی و سەرکردەی نوخبەیە ، تا رادەیەکی زۆر بونی نیە ، ئەگەر هەبوبێتیش هیچ رۆڵێکی نیە لە دونیای سیاسیەتی کوردستاندا ، کە تەنها پاشماوەی شۆرش و سودفە و هەلی بنەماڵەیی و حزبایەتی تەسک و مەنسوبیەت و مەحسوبیەت دەریخستون و رێ و شوێنی دیاری پێ بەخشیون ، بۆیە ئەم کوردستانەیان گەیاندە ئەم وەزعە و تارادەیەک دەتوانین بڵێین تێکیان داوە .
ئەوەی تایبەتمە ند بێت بە نوسین ونوسەرانەوە ، ئەگەر سەرجەم نوسەران نەبێت ، زۆرینەیان رەهایان جگە لە نوسەرانی بەرماڵی تەریقەتی حزب و بنەماڵە ، بە خەمخۆریەکی زۆرەوە ئەرکی تایەبتی سەرشانیان جێبەجێ کردووە ، بە نوخبە و خوارتریش بە دڵسۆزیەوە قسەی خۆیان کردووە ، هەر یەکە و ئەسپی خۆی لە کوردستاندا تاوداوە . بەڵام ئەوەی دیارە هیچ لە سیاسیەکان و دەسەڵاتداران و دەسترۆیشتوان ، نەک بە قسەی کەس و نوخبەی رۆشنبیران و نوسەران ناکەن بەڵکو وای لێهاتووە نوسیەناکنیشیان ناخۆێننەوە هەرچەن لە قازانجی کوردستان و دوارۆژەکەی بێت و ، بەراستی لە ئاستی بیستنی قسەی راست و چاکسازیکار دا قوفڵیان لێداوە .
لێرەدا ، وەک هەڵوێستێک کە بۆ فەرزکردنی قسە و بۆچونی راست بەسەریاندا ، وەک بایکۆتێکی نوسین نو سەران بە پێویستی دەزانم کە سەرجەم نوسەران و لە هەڵوێستێکی هاوبەشدا تەنها بەیەکەوە جگە لە ناونیشانی نوسیەنەکانیان هیچ ناوەرۆکێک بۆ نوسنەکانیان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەرنەخەن و هیچ نەنوسن و شوێنی نوسیەنکانیان بە سپێتی بهێڵنەوە ، لە سەرجەم رۆژنامە و سایدەکاندا، بۆ ئەوەی بە دەسەڵاتدارانی پیشاندەن ، کە ئێوە نا بینن و ناخوێننەوە و نابیستن . ئەوەی پێویستەکە خاوەن رۆژنامە و سایدەکان هاوکاری نوسەران بن لەم کارەیاندا ، هیوادارم ئەمەش وەک دوا هەل رۆڵی خۆی لە شۆک کردنی ئەم دەسەڵاتە ببینێت . بە تیابەتی نوسەرانی خاوەن جەماوەری فراوانی وەک بەختیار عەلی و مەریوان وریا قانع و کەمال رووف و رێبین هەردی و ئاراس فەتاح و سەردار عەزیز و ئاسوس هەردی و عەتا قەرەداغی و شێرکۆ عەبدوڵا و سالار باسیرە و ئەبوبەکر عەلی و پشکۆ نەجمەدین و جەمال حوسین و ێرزاد حەسەن و جەبار قادر و محەمەد گەناوی و هانا عەلی و دانای سەعید سۆفی و کازیوە سالح و عەدنان عوسمان و عەزیز رووف و پەیمان عزەدین و رێبوار سیوەیلی وخەلیل عەبدوڵا و حەمەسەعید حەسەن و حسەین بەفرین و هەفاڵ ئەبوبەکر و نەجم ئەڵوەنی ورێبوار کەریم و یوسف عزەالدین و و شیرزاد شێخانی و بورهان رووف و ئاسۆ کەمال و گۆنا سەعید و عەبدول رەزاق شەریف و چلورە هەردی و هاوژین مەلا ئەمین و رامیار مەحمود و نەبەز گۆران و ئەحمەد میرە و رووف بیگەرد و و عەلی کەریم و شیلان موحەمەد و چۆمان هەردی و نیاز عەبدوڵا و ئێڤار ئیبراهیم و و سەید ئەکرەم و نیاز حەمید و فایق گوڵپی و عەبدوڵای مەلا نوری و ستران عەبدوڵا و قادر نادر و موستەفای حەسەن گەورە و عیماد عەلی و ، کۆمەڵێک نوخبەی تر لە گەنج و لاوان و ژمارەیەکی نوسەری عەرەبی نوسی کورد لە عیراق ، زۆر پێویستە لە کارێکی ئاوهادا جەماوەر و خوێنەران بجوڵێنن ، چاوەرێین .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت