عیماد عەلی : بۆچی راپەرینیان پوچەڵ کردەوە ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

رۆژانی راپەرین و ئەمرۆ ، لە هەموو بوراەکاندا بەراورد ناکرێت و ، هەمووی پاشەکشەی پێکراوە و ، زۆرێکیشی پێچەوانە بۆتەوە .
ورەی خەڵک و بیروباوەرو متمانەی بە خۆی و سەرکردایەتی و حزبە شورشگێرەکانی تا ئاستی سفر دابەزیوە و ، تەنانەت بیری دژە راپەرین و پەشیمان بونەوە و خۆ بە هەڵەزان لە هەڵسان بە راپەرین و قوربانیدان دا ، لە گیانی میلەتدا دروست بووە . بۆچی ؟
ئەو خەڵکەی بە حازری هاتە سەر سفرەی راپەرین و بە فرتو فێڵ و خۆبەستنەوە بە مێژوو و چەواشەکاری و پشتبەستن بە ناحەزانی کورد و خۆفرۆشان ، دەستەکەوتەکانی راپەرینی بۆخۆی قۆرخ کرد لەسەر حسابی میلەت ، بەڵام ئەمرۆ چاورەێی راپەرینی دژ بە خۆی دەکات و ، ئەوەی سەلماند کە هەر شتێک راست نەبێت لە کۆتاییدا هەر بە ناراستی دەردەکەوێت ، چەند ساختە و خەڵەتاندنی لەدواوە بێت .
ئەوەانە ی باسی ئازادی و دادی کۆمەڵایەتی و خۆ بە نوێنەر و خزمەتکاری هەژارو چەوساوە و رەنجدەاران دەزانی ، ئێستا هیچ جیاوازیەکیان لە گەڵ حزبە موحافزکارەکاندا نیە و ململانێی نێوخۆیی و خۆبەدەستەوەدان لە پێناو بەرژەوەندی تەسکی تاکە کسی و حزبی وای لێکردوون هیچ پەیوەندیەکانیان بەو بنەمایانەوە نەماوە .
ئەوانەی باسی ئازادی و سەربەستی و یەکسانیان دەکرد و بەهۆی ئەو فکر و بۆچونانەوە بە هەزاران گەنجی ئەم میلەتەیان لەشەردا لەگەڵ بەرەی پاشکەوتنخوازدا کردە قوربانی ، ئێستا بەخۆیان لە ریزی کۆنەپاریزانن و ملکەچی داواکاریەکانیانن و پاشەکشەیان بە بیرو فکر و فەلسەفەو رێبازی خۆیان و حزبەکەیان کردووە .
ئەوانەی خۆیان بە نوێنەری هەژارو چینی چەوساوە دەزانی ، ئێستا بە گەندەڵی و بەکارهێنانی پلەو پایەی دەسەڵات و پشتیوانی حزبی خۆیان لە خانە و چینی سەرمایەدارانی نا حاڵی دەبیننەوە ، بە خۆیان بزانن یان نا لە خزمەت دواکەوتن میلەت و دژ بەچینە هەژار و داماوەکەی کوردستانن .
هەر بە نەزانین و ملکەچبون بۆ ئەو وەزعەی خۆیان بەسەر کوردستانیاندا هێناوە و کوردستانیان خستۆتە باری نالەبارەوە، بە بێ پلانی و هەڵەی بەردەوام و کەموکورتی و بێ سەلیقەیی لە حوکم و دواکەتویی لە عەقڵیەتی بەرێوەبردن کوردستانیان بەم دەردە برد وە، کەچی تا ئێستاش دان بە هەڵەی خۆیاندا نانێن و رووقایمانە دەستیان گرتووە بە کورسیەکەیانەوە و خۆیان بە خاوەنی راپەرین دەزانن . بزانن یان نا ئەوانن راپەرینان لە هەموو ناوەرۆکەکەی پوچەڵ کردۆتەوە و میلەتیان بە دەردی خارپ بردووە .
بۆیە تاکە چارەسەر بەخۆداچونەوەی میلەتە لە پشتگیری ئەم حزبانە و ، هەموو ئەگەرەکان بۆ ئەوە درۆن کەتەنها بە راپەرینێکی سەرتاسەری ، ئەم کوردستانە لە گەندەڵ و نەزان پاک بکرێتەوە و عەقڵمەندان جڵەوی حوکمرانی بگرنە دەست . ئەمەش هەرچەند قورس ببینرێت بەڵام هەمیشە گەل سەرچاوەی هەموو گۆرانکارییەکە لە هەموو دونیادا و ، هەر راپەرینی بێگەرد سەرکردایەتی پاک و بێگەرد بەرهەمدێنێت و ، ئەم جۆرە سەرکردایەتیە گەندەڵەش دەخزێنرێتە زبڵدانی مێژووەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت