فەوزی ڕەمزی : تۆ بڵێی …. سەرەکەی بگاتە سەر خۆسەپێنەکانی لای خۆمان ؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ڕۆژی ( 2016 /3 / 8 ) دا وڵاتی سویسرا بڕیارێکی دەرکرد دەربارەی ئەو پول و پارانەی سەرۆکی کۆنی وڵاتی ” نەیجیریا ” کە لە ساڵی 1994 تا 1998 سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە و لەو ماوەیەدا بڕی 321 ملیۆن فرانکی سویسری بە دزی کردن لە وڵاتەکەی و لە بانکە کانی ناو سویسرادا دابنێ ، بگێڕێتەوە بۆ وڵاتی نەیجیریا ، چونکە ئەو بڕە پارەیە بە پارەیەکی دزراو دێتە ئەژماردن . بەڵام لە ڕاستیدا ئەو پارانەی کە ناوبراو بە دزی ڕەوانەی بانکەکانی وڵاتانی دەرەوەی کردووە مەزەندە دەکرێت بە 5 ملیار دۆلار .
بە پێی بڕیارێکی تایبەت ، حکوومەتی سویسرا تا ئێستا 1.8 ملیار دۆلاری دزراوی بۆ زۆر لەو وڵاتانە گێڕاوەتەوە کە سەرکردەکانیان لە دەمی ڕەشوڕوتو و منداڵانی وڵاتەکەی خۆیانی دەدزن تا خۆیان و خانەوادەکانیان بە خۆشی و کامەرانی بژین .
لە ساڵی 2002 دا بڕی 92 ملیۆن دۆلاری بۆ وڵاتی پیرۆ گێڕایەوە کە هی دکتاتۆر مۆنتیسینۆس بوو .
لە ساڵی 2003 دا بڕی 684 ملیۆن دۆلاری بۆ وڵاتی فلیپین گێڕایەوە کە هی دکتاتۆر مارکۆس بوو .
لە ساڵی 2005 دا بڕی 700 ملیۆن دۆلاری بۆ وڵاتی نێجیریا گێڕایەوە کە هی دکتاتۆر ئەپاتشا بوو .
لە نێوان ساڵی 2008 تا 2014 دا بڕی 115 ملیۆن دۆلاری بۆ وڵاتی کازاخستان گێڕایەوە .
لە ساڵی 2008 دا بڕی 74 ملیۆن دۆلاری بۆ وڵاتی مەکسیك گێڕایەوە کە هی دکتاتۆر سالیناس بوو .
لە ساڵی 2012 دا بڕی 43 ملیۆن دۆلاری بۆ وڵاتی ئەنگۆلا گێڕایەوە .
لە ساڵی 2015 دا بڕی 5.7 ملیۆن دۆلاری بۆ وڵاتی هایتی گێڕایەوە .
هێشتا پارەی دزراوی هەندێك لە سەرکردەکانی وڵاتانی عارەبی هەر وا ماوەتەوە و مشتومڕی زۆریان لەسەر و یەکلایی نەکراونەتەوە لەوانە : 650 ملیۆن فرانکی سویسری کە هێ وڵاتی میسرە و 120 ملیۆن فرانکی سویسری کە هی وڵاتی سوریا/یە و 90 ملیۆن فرانکی سویسری کە هی لیبیا/یە و 60 ملیۆنی هی وڵاتی توونس ـە .
تۆ بڵێی لەم تەمەنە کورتەی خۆمدا کە ماومە و گەیشتوومەتە خەزانی تەمەن ڕۆژێك لە ” سویس ئینفۆ ” دا بیخوێنمەوە وەك مژدەیەك بۆ گەلەکەم ….. ئەوا پارەی دزراوی بەناو سەرکردەکانی کورد گەڕایەوە بۆ هەژاران .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت