دژە تیرۆر : مەسرور بەرزانی شکستخواردوی بواری ئەمنی یە و …. .

بەپێی ڕاگەیاندنی دەزگای دژە تیرۆر ، کە لاهور تاڵەبانی سەرپەڕشتی دەکات ، وەڵامی توندیی ڕاگەیاندنەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوی مەسرو بەرزانی داوەتەوەو دەنوسێت : ئه‌ركه‌ گرنگه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستوری و یاسایی هه‌رێم بپارێزێت . له‌ ئێستادا كه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی پرنسیپه‌ ده‌ستوری و یاساییه‌كانی هه‌رێم و به‌رامبه‌ر په‌كخستنی پرۆسه‌ی حوكمڕانی و دیموكراسی له‌ كوردستان ، سنوره‌ ناوخۆییه‌كه‌ی به‌زاندوه‌ و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری ده‌كرێته‌ ئامانجی هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه ‌.

لەبەشێکی تری راگەیاندنەکەدا هاتووەو دەنوسێت : ده‌زگای دژه‌ تیرۆر ، له‌ پاراستنی گه‌لی كورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیدا ، له‌ كوبانییه‌وه‌ تا حه‌مرین ، رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی سه‌لماندوه ‌. سه‌ره‌ڕای هه‌موو غه‌در و ناحه‌قییه‌كان ، به‌ شه‌ونخونی توانیویه‌تی ببێته‌ جێی متمانه‌ و ئارامیی بۆ خه‌ڵكی كوردستان . هه‌ر ئه‌و خه‌بات و فیداكارییه‌ش شه‌رعییه‌تی داوه‌تێ . بۆیه‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆر نه‌پێویستی به‌ دانپێدانان و ئافه‌رینی شكستخواردوانی بواری ئه‌منی ده‌بێت و نه‌ رێگه‌ش ده‌دات قوربانیدانه‌كانی بخرێنه‌ خزمه‌ت پیلانه‌ ئیقلیمییه‌كانه‌وه‌ له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستان .

دەقی راگەیەندراوەکە :

به‌ پشتبه‌ستن به‌ یاسای ژماره‌ ( ٤ ) ی ساڵی ٢٠١١ی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌ گرنگه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستوری و یاسایی هه‌رێم بپارێزێت . له‌ ئێستادا كه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی پرنسیپه‌ ده‌ستوری و یاساییه‌كانی هه‌رێم و به‌رامبه‌ر په‌كخستنی پرۆسه‌ی حوكمڕانی و دیموكراسی له‌ كوردستان ، سنوره‌ ناوخۆییه‌كه‌ی به‌زاندوه‌ و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری ده‌كرێته‌ ئامانجی هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه ‌. وای ده‌بینین په‌لاماردانی به‌ریزیان له‌م كاته‌دا،هه‌وڵێكی شكستخواردوه‌ بۆ لابردنی سه‌رنج له‌سه‌ر كۆی ناڕه‌زایه‌ ره‌واكان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا به‌مه‌به‌ستی په‌كخستنی چاره‌سه‌ر و درێژه‌دان به‌ قه‌یرانه‌كان .
ده‌زگای دژه‌ تیرۆر ، له‌ پاراستنی گه‌لی كورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیدا ، له‌ كوبانییه‌وه‌ تا حه‌مرین ، رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی سه‌لماندوه ‌. سه‌ره‌ڕای هه‌موو غه‌در و ناحه‌قییه‌كان ، به‌ شه‌ونخونی توانیویه‌تی ببێته‌ جێی متمانه‌ و ئارامیی بۆ خه‌ڵكی كوردستان . هه‌ر ئه‌و خه‌بات و فیداكارییه‌ش شه‌رعییه‌تی داوه‌تێ . بۆیه‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆر نه‌پێویستی به‌ دانپێدانان و ئافه‌رینی شكستخواردوانی بواری ئه‌منی ده‌بێت و نه‌ رێگه‌ش ده‌دات قوربانیدانه‌كانی بخرێنه‌ خزمه‌ت پیلانه‌ ئیقلیمییه‌كانه‌وه‌ له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستان .
ده‌زگاكه ، له‌ پێناو زامنكردنی سه‌قامگیری بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ كۆڵه‌كه‌ گرنگه‌كانی بریتین له‌ هاوكاری , دیموكراسی و ئاسایش و دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی پشتیوانییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ ، چه‌ند جارێك له‌ رێگه‌ی تایبه‌ت و گشتییه‌وه‌ ، نیگه‌رانی و پێشنیاره‌كانی خۆی بۆ چاره‌سه‌كردنی كه‌موكورتییه‌ ئه‌نقه‌سته‌كان راگه‌یاندوه‌ . به‌ڵام له‌بری هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه‌ ، مه‌سروری مه‌سعود له‌ كه‌ناڵه‌ فه‌رمی و نا فه‌رمییه‌كانه‌وه ‌، په‌لاماری ناڕه‌وای داوه‌ و پێی وابوه‌ به‌ قۆرخكردنی بودجه‌ و پشتیوانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و سودوه‌رگرتن له‌ راگه‌یاندنی چه‌واشه ‌، شانازییه‌كانی ده‌زگاكه‌ی بۆ ده‌شاردرێته‌وه ‌.
خۆزگه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌بری ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی فه‌رمی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك له‌ دژی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری كه‌ كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئاسایش و سه‌قامگیری كوردستانه‌ ، خۆی بخستایه‌ خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه ‌.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر

٢٧-٣-٢٠١٦

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies