محمد مهدی الجواهری : بنوون برسیکراوەکانی میللەت بنوون .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شیعری شاعیری گەورەی عەرەب محمد مهدی الجواهری

نامی جیاع الشعب نامی ، حرستك آلهة الطعام
نامی فإن لم تشبعی من یقظة … فمن المنام

وەرگێران و دەسکاری : بەکری میرزا حسەین ، سوید
کارەساتی برسیکردن و مووچە برینێك لە هەرێمی باشور روی داوە لە ژێر سایەی هیچ دەسەڵاتدارێکدا ، بەو جۆرە روی نەداوە و زۆر بێ هاوتایە . خاوەن کوێلەکان لە مێژودا ، سەرەرای هەموو نارەوایی و بێدادی ، خواردنیان داوە بە کوێلەکان ، تا نەمرن و سودیان لێ وەرگرن ، گاگەل و رانە مەر دەدرێت بە شوان کە بیان لەوەرێنێت ، ئەگەر شوان هەر بۆخۆی خەریکی بازرگانیەکی تربێت وئاگای لە گاگەل و رانە مەر نەبێت ، رانەمەریش بە گورگان خواردوو بچن و یان وردە وردە لە برسانا لێیان بمرێت ، خەڵکی دێ ، ئەو شوانە دادگایی دەکەن و هیچ نەبێت دەربەدەری دەکەن . لە سەردەمی شۆرش و ژیانی ناوچەکانی شۆرشدا ، پێشمەرگە جل و بەرگ و شتێک خەرجی و ئەگەر نان و چاش بووبێت خواردنی هەبوە ، ، قەت نەبوە دەسەڵاتێک کە بە شایەتی هەموان سەرکردەکان لە ملیاردێرەوە تا ملیونێری دۆلاربن و لەبەرامبەریشدا بەهەزاران خێزان و هاووڵاتیانیش بێ مووچەو برسی بن . حکومەتێک نەزانێت و نەتوانێ میللەتێك بەرێوەببات وحوکمرانی بکات ، پێویست وایە داوای لێبوردن بکات و واز بهێنیت لەبەرپرسیاری . ئەوەی لە هەرێمدا روی داوە و رودەدات ، هیچ پاساوێکی عەقڵانی نیە ، نمایشێکی زۆر ئاشکرایە بۆ نەزانی و فەشەلی ئەو دارودەستەیەی کە لە چەندساڵی رابوردوەوە تا ئێستا حوکمرانی دەکەن .
لە عێراقی کۆندا ، فەقیری هەبوە ئەگەرچی بەو شێوەیەی ئێستا هەرێم نەبوە ، بە دڵنیایشەوە دەسەڵاتداران ، بەو رادەیە دەوڵەمەندی ملیاردیرو ملیونێری دۆلار نەبوون . شاعیری گەورەی عەرب محەممەد مەهدی ئەلجەواهیری بەهەڵبەستێک ، گاڵتەجاری کردوە ، و نمایشی هەژاری و برسێتی میللەتی کردوە . منیش بە دەستکاریەوە کردومە بە کوردی و پێشکەشم کردوون .

کە دەسەڵات نەزانێ و نەتوانێ چارەسەری گرفتەکە بکات و بە هیچ شێوازێکیش ، رێگە نەدات بە ئاڵوگۆری ئاشتیانەی دەسەڵات ، هەر ئەوە دەمێنێت کە داوا لە میللەت بکرێت ، بە نوستن چارەی برسێتی بکەن .

بنوون برسیکراوەکانی میللەت بنوون
بنوون برسیکراوەکانی میللەت بنوون
خوداوەندی خواردن پاسەوان دەبێـت لێـتان

بنوون ، ئەگەر لە هۆشداریدا ، تـێـر نەبوون
بە نوستوویی ، سرر دەبێ هەستی برسێـتیتان .

بنوون بە خەوی ئەو بەڵێـنە زۆرانە ی
کە لە هەڵبژاردنەکاندا ، دراوە پـێــتان

بنوون بە خەیاڵی هەنگوینی ناو پارووی
بەڵـێـنی خوتبەکان

وابزانن لە ئاسماندا ، کە دەدرەوشێـتەوە ، مانگی تابان
کولێرە ی نانەواخانەیە و بەرێـوەیە بۆ لا تان .

بنوون تا رۆژی قـیامەت
ئەوە باشترین چارەیە بۆ برسێـتی تان .

بنوون لە کەلاوەکاندا ، لەسەر ئاوازی گیزەی مێـشوولە
وا بـزانن جـریوە و دەنگی بوولبول و کـۆترە ، دێـتە گوێـتان

بنوون بە خەیاڵی خوتبەی سەرکردەکان
بنوون بە خەیاڵی بەهەشت و حۆریەکان

بنوون دنیا هیچی تیا بەستە نیە و
دنیا پردێـکـە بەرە و نەمان .

بنوون و ئەوەندە گازەندەمەکەن
تێـکی مەدەن میزاج و کـۆڕە خۆشەکانی بەرپـرسان

بنوون ئەی برسیکراوانی میللەت ، بنوون
مەی بررن فرە مووچەیی و دوەم و سێهەم و

تا زیاتریش لە دەهەم موچە ی
ساختەچی و ماستـاوچیەکان

بنوون و ئەوەندە سەریەشە دروست مەکەن
بۆ کوێخاکان و بۆ سەرکردی قارەمان

بنوون و سڵاوی منتا لێ بێ
یان ، ئەی نوستوەکان ، سڵاوی من ، بگات پێـتان .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت