بێستون حەمەساڵح : بەدیلەکەی عەبادی بناسە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەمریکا دکتۆر عماد الخرسان ـی وەک بەدیلی عەبادی ئامادە کردووە .

سەرچاوەیەک ئەوەى پشت ڕاست کردۆتەوە کە پار ساڵ لە نێو کۆشکى سپى سەبارەت بە ئایندەى عەبادى ململانێ و دیباتى جدى لەسەر دۆزینەوەى کاندیدێک بە دیلى عەبادى بێت ، چونکە هێڵێکى دیار لە نێو کۆشکى سپى لەسەرەتاوەباوەڕى بە سەرکەوتنى کەسایەتى عەبادى نەبووە لەو پۆستەدا .
دواجار بیر لە پێکهێنانى ڕایەکى گشتى شیعى کراوە ، بەمەرجێک وەلایان بۆ ئیدارەو بەرژەوەندى ئەمەریکا هەبێت و لەلایەکى ترەوە لەلایەن مەرجەعى باڵاى شیعەکان قبوڵ کراو بێت .
بۆ ئەم مەبەستە تەشکیلى کۆمەڵەیەک کراوە کە پێکهاتەکەى ئەو کەسانەن کاریان لەتەک سوپاى ئەمەریکا لە عێراق لە ساڵى 2003 کردووە .
پێکهاتەکە لە وەرگێڕەکان ، بەڵێندەرەکان ، سیاسیە عیلمانیەکان . دکتۆر عماد الخرسان بەسەرۆکى کۆمەڵەکە دیارى کراوە .
میدیاکانى ئەمەریکا بەتایبەت لەم سێ مانگەى دواییدا گرنگیان بەدەرخستنى کەسایەتى ناوبراو داوە ، وەک سى ئێن ئین و ڤۆکس نیوزو ئەوانى تر، وێڕاى ئەوەى لە چەندین بۆنەدا میواندارى ناوبراو کراوە وەک چاودێرێکى سەربازى عێراقى ، هەر بۆیە ڕەوەندى عێراقى پێیان وایە سەرۆک وەزیرانى داهاتوى عێراق ناوبراو دەبێت لەبەر ئەم هۆکارانەى لاى خوارەوە :
1 – الخرسان لە خێزانێکى ئایین پەروەرە ، بەڵام هەڵگرى بیرى لیبراڵى ئاراستە چەپە ، لەسەر شیوعیەکان حساب کراوە لە زەمەنى ئۆپۆزسیۆن بوندا . ئەو ئەندازیارە ئەوکاتەى هیجرەتى بۆ ئەمەریکا کرد لەزەمەنى سەدامدا ، بەگەڕانەوەى پاش ڕووخانى سەدام سەرۆکى ئەنجومەنى ئاوەدانکردنەوەى عێراق بوو ، لە دواى برێمەر بەهێزترین پیاو وى قۆناغەکە بوو .
2 – پورى لە عەلەویەکانە ( فاتمە الخرسان ) کە بەناوبانگرترین پزیشکى ئافرەتان بوو لەساڵانى حەفتاکان ، بەتۆمەتى هاوکارى و هاریکارى بۆ ڕووخانى رژێمى حوکمڕانى سەدام دواجار سزاى لەسێدارەدانى بەسەردا جێبەجێکرا .
ناوبراو خێزانى سید حسێن سەدرە کە دەکاتە مامى موقتەدا سەدر ، دایکى على سەدرە ، ئامۆزاى موقتەدا سەدر ، کە هاوڕێیەکى نزیکیەتى لە هەمان کاتدا .
3 – عماد الخرسان لەکاتى وەرگرتنى پۆستەکەى وەک سەرۆکى ئەنجومەنى ئاوەدانکردنەوە لە عێراق هێڵ و پردى پەیوەندى نێوان ئیدارەى برێمەرو مەرجەعى باڵاى نەجەف بووە، زۆرجار نوێنەرى بریمەر بووە لە قۆناغە جیاکانى کارکردن بۆ وەرگرتنى بیروڕاو بۆچونى مەرجەعیەت لەزۆر بواردا بەتایبەت لەدواى ڕووخانى ڕژێمى سەدام ، ناوبراو وا هەژمار دەکرێت یەکێک بووە لە سپۆنسەرە سەرەکیەکانى ( عەدنان الزرفى ) وەک پارێزگارى پێشوى نەجەف .
سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن کە پلانێکى ولاتانى کەنداو لە ئارادایە بۆ گۆڕانکارى لە مەشهەدى عێراقیدا بەجۆرێک کەسێک بێتە سەرۆک وەزیرانى عێراق باوەڕى بە لامەرکەزیەتى ئیدارەدان لە عێراق هەبێت و دوورکەوتنەوە لە سیاسەت و میحوەرى ئێران ، نزیک بونەوە لە ولاتانى کەنداو .
دامەزراندنى ناوبراو بە ئەمیندارى گشتى ئەنجومەنى وه زيرانى عێراق بە هەنگاوێکى باش لە ئێستادا مەزەندە دەکرێت بەرەو گۆڕانکارى و تەدەخولکردنى راستەوخۆى ئیدارەى ئەمەریکیە لە دۆسیەى عێراق بەجۆرێک تەوقى عەبادیان داوە بەوەى پێش چەند مانگێک لەمەوبەر ، کەسایەتيه كى وه ك ( نوفڵ ) وەک یاریدەدەرى نوسینگەى عەبادى دانرا ، ناوبراو کەسایەتیەکى نزیکە لە ئیدارەى ئەمەریکاو خاوەنى ڕەگەزنامەى ئەمەریکایە .
تەواوى ڕووداو پێشهاتەکان بەو ئاراستەیە دەخوازێت ڕۆژانى دادێ گۆرانکارى گەورە لەپرۆسەى سیاسى عێراق ڕووبدات و وەرگرتنەوە یاخود کارکەنارکردنى عەبادى یەکێک بێت لە ئەگەرەبەهێزەکان تا بتوانریت پرۆسەى سیاسى و بەرنگاربونەوەى فەسادو ڕیکخستنەوەى دامودەزگاى دەوڵەتى عێراقى لەسەر دەستى کەسایەتى ( دکتۆر عماد الخرسان ) ئەنجام بدرێت .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت