عەتا قەرەداخی : کوردانی ناو دەسەڵات و پەرلەمانی بەغدا شەڕى کورد دەکەن یان شەڕى گیرفانیان ؟

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

نەک بوتڵی ئاو هیوادارم بەرپرسانی کورد لە بەغداو زۆرێکی ئەوانەى ئێرەش بەر زەمین بە زەمین بدرێن ! ئایا ئەوەى کورد هەر لە سەرۆک کۆمارى پێشترەوە کە مام جەلال بوو بۆ ئاغاى مەعسوم کە پێی دەڵین بێدەنگترین مەخلوق تا دەگاتە دوا بەرپرس و ئەندام پەرلەمانی کورد لە بەغدا چیان بۆ کورد بەرهەمهێناوە تا بۆیان نیگەران بین ؟ لەراستیدا ئەوەى عەرەبەکان بەرامبەر بەو کوردانەى ئێستا لە بەغدا دەیکەن هەڵوێستێکی نیشتیمانی و نەتەوەی ناسیونالیزمی عەرەبی عێراقیە چونکە عێراقی عەرەبی نیشتیمانی ئەوانەو بەغداش پایتەختی ئەوانەو نەوت و سامانی ناوچە عەربیەکانیش موڵکی حەڵاڵی عەرەبەو هیچ مافێکی کوردى پێوە نیە . هەرچۆن نەوت و سامانی کوردستانیش موڵکی حەڵاڵی کورد خۆیەتی و مافی کەسی ترى پێوە نیە . واتە دەوڵەتی عێراقی دەوڵەتی عەرەبی عێراقیەو پەیوەندى بە کوردەوە نیە . ئێستا کە هیچ پەیوەندییەکی ئەوتۆ لە نێوان حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نەماوە ، بە چ حەقێک کورد پلەو پایەو پۆستی هەبێت لە حکومەتی عێراقی عەرەبیدا .
باشە کە عێراق و کورد هیچ لە نێوانیاندا نەبێت بە چ حەقێک ئەو مەخلوقە غەیر ناتیقە سەرۆک کۆمارى عێراق بێت ؟ کە یاساکانی عێراق هیچ پەیوەندییەکیان بە کوردەوە نەبێت کاکە ئارامی خزمی من و ئەندام پەرلەمانە کوردەکانی تر بە چ حەقێک بەشدارى دەرکردنی یاسا بۆ عێراقی عەرەبی دەکەن ؟ کە موچە و ژیانی خەڵکی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بە وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەبێت ، بەچ حەقێک ئاغاى زێبارى وەزیرى دارایی عێراقی عەرەبی بێت ؟ خۆ عێراق بە کرێیان نەگرتووە ئەو کارەیان بۆ بکات ؟ کە ئەدەیب و نووسەرو هونەرمەندى کورد هیچ پەیوەندییەکیان بە وەزارەتی رۆشنبیرى عێراقەوە نەبێت ، ئێتر رۆڵ و پێگەى کاک فریادى رەواندزى براى ئازیزى من چیە بۆ کورد ؟ کە کورد هیچی لە بودجەى عێراق بەرنەکەوێت و رایەڵەیەک لەو رووەوە لە نێوان حکومەتی هەرێم و عێراقی عەرەبیدا نەمابێت ئیتر رۆڵی کاک ئەحمەدى حاجی رەشیدى براى ئازیزمان چیە بۆ کورد ؟ بەڵێ ئەو رەنجی بەبادە .

بەڵێ راستە زۆرێک لەوانەى لەبەغدان لە پێناوى پارەى موفتدا لەوێن بەڵام دڵنیام چەندین کەسی دڵسۆزى کوردو کوردستانیش بەهەر شێوەیەک بێت و خزمەتی عێراقی عەرەبی دەکەن ، کە دیارە من هیوادارم ئەمانە بە تایبەتی ئەوانەیان کە گەندەڵ نەبوون و دوژمنانی کورد نەیانتوانیووە بیانکڕن بە دوور بن لە هەر کێشەیەک و بگەڕێنەوە بۆ خزمەتی وڵات و نەتەوەکەیان ، کە لە راستیدا نە عەرەبی عێراق پێویستی بەو خزمەتەى کورد هەیە نە حەقیشە عەەربی عێراق بەوە رازى بێت کورد ئەو پێگەو پۆستانەى لەبەغدا هەبێت و نە یەک دینارى عەرەەبی عێراقیش بدرێت بەو بەرپرسانەو بە کوردیش .

بۆیە کۆى هەڵوێستەکانی عەرەبە ناسیونالیستەکانی عێراق بەرامبەر بە کورد رەوایەو هەڵوێستەکانی مالیکی و عەبادی و سەدرو حەنان فەتلاوى و عالیە نوسەیف و … هەڵوێستی راستەقینەى ناسیونالیستی عەرەبی عێراقیەو مانەوەو بەردەوامبوونی کورد لە بەغدا جاشایەتیە لە ئاستێکی بەرزدا یان جاشایەتی مەدەنیانەیە . بۆیە هیوادارم ئەگەر کورد هەر سوور بوو لە مانەوەى لە بەغدا ، ئەمجارە لەبرى بڕینی بودجەو دوورخستنەوەى یەک بەدواى یەکی بەرپرسانی کوردو سووکایەتی پێکردنیان و بوتڵە ئاو تێگرتنیان ، بە موشەکی زەمین بە زەمین لە زۆرینەى بەرپرسانی کورد بدرێت لە بەغدا و پاشانیش ئەوانەى رازیبوون لەبەغدا بمێننەوە بە دەستی حەنان فەتلاو ى و عالیە نوسیف لە سێدارە بدرێن و ئەویش بەپێی پلەکانیان کە سەرۆک کۆمار یەکەمیان بێت . هەروەک هیوادارم ئەو دەمەش جەماوەرى خەڵکی کوردستان ئەو هەڵەیەى پێشتر دووبارە نەکاتەوە کە رازیبوو جاش و خائین و خۆفرۆشەکان بخرێنە ریزى شەهیدانی گەل و نیشتیمانەوە ، رێگا نەدات ئەمانەى بەغدا بە شەهیدى کورد تۆمار بکرێن چونکە لەبارێکی وەهادا کوژراوانی رێگاى پڕکردنی گیرفانن . واتە ئەو شەڕەى ئێستا کورد لە بەغدا دەیکەن لە پێناوى کورددا نیە بەڵکو لە پێناوى گیرفانی خۆیاندایە و دەیانەوێت تا پارە لە بەغدا هەبێت ئەوانیش لەوێ بن ، چونکە ئومێدى ئەو پارە موفتەیان بە کوردستان نەماوە .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت