لاوک کونجرینی : لەوە دەچێت بەرزانی خەونەکەی بێتە دی .
چەند ڕۆژێکە عێراق و هەرێمی کوردستان نوقمی کێشە یەکلاکەرەوەکان بووە ، دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێم لەسەر کۆمەڵێك ئاست هاتوهاواریانە . کۆی کێشەکان جگە لە دەستڕۆیشتۆکانی عێراق و هەرێم ، خەڵکی هەردوو بەشەکە بەترسەوە تێی دەڕوانن .
هەواڵەکانی ناوخۆ و ناوچەکەو جیهان ، ئەم ململانییە دەبەستنەوە بە ململانێی سێبەرەکانی ئەمریکا و ئێران ، لەکاتێکدا هەفتەی ڕابردوو ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کیریی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم کۆبووەوەو ، پشتیوانی ئەمریکای بۆ چاکسازییەکەی عەبادی ڕاگەیەنرا .
بەرەی مانگرتووەکان پێکهاتووە له بهشێکی زۆری دهوڵهتی یاساو تهیاری سهدرو عهلاوی و چهند کوتلهیهکی بچووک و دوو ئهندام پهرلهمانی کورد .
بەرەی پێگپارێز پێکهاتووە لە فراکسیۆنه کوردیهکان و یهکێتی هێزه عێراقیهکان ( سونهکان ) ، ئهنجومهنی باڵاو بهشێک له دهوڵهتی یاساو چهند کوتلهی تر .
گەرچی شیعەکانە بوون بەدوو بەشەوەو سونەکانیش جگە لەکوتلەی عەلاویی ، کە لەسەر کوتلەی سوونەکان هەژمار دەکرێت کەوتوونەتە سەر بەرەی مانگرتووەکان . بەڵام کوتلەی سوونکان کە زیاتر بە کوتلەی عەرەبە توندڕەوەکان لەگەڵ کورد و ئەنجومەنی باڵا و بەشێکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا لەبەشی پێگپارێزەکانن .
لەم هەرایە بڕوانین ، جگە لەشەڕی دەسەڵات و پێگە ، هیچ کڵێشەیەکی گشتگیری بۆ کۆمەڵگایان پێ نییە ، ئەوانەی لەسەر پێگپارێز ململانێیانە ، دەبێت چ بەرنامەیەکیان هەبێت و بەرەی مانگرتووکان ڕێگر بن ؟ و ، ئەوانەی مان دەگرن دەیانەوێت چ گۆڕانکارییەک لە دەسەڵاتدا بکەن ، کە خۆیان دەسەڵاتی جێبەجێکاریان بەدەستەوەیە .
لێرەوە بروانینە ، خۆشمەیی ئەم ململانییەی ، کە عیراقی پیا تێپەڕ دەبێت وەک :
1 – شیعەکان بوون بەدوو بەشەوە ، لەکاتێکدا ئێران باڵادەستی بەسەر بڕیارەکانی عێراق و هەرێم بەتەواوی هەیەو ، مەجلیسی ئەعلا و بەشێک لە کوتلەی دەوڵەتی یاسا ، کە بەشێکی گرنگی پێگپارێزەکانە بە هێزی لاکەرەوەی بڕیارەکانی ئێران دەخوێنرێتەوە . بەشەکەی تر ، کە مانگرتووەکانن ، ئەمانیش ڕاستەوخۆ ئێران دەیان جوڵێنێت .
2 – کورد لەهەرێم لەنێوا قەیرانێکی قوڵی یاسایی نایەکلاکەرەوەیە لەنێوان پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان + لایەکانی تر بەردەوامەو ، چاوەڕوانی کۆتایی هاتنی نایەت . کەچی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی وەک لەوەی لەهەڕێم هیچ کێشەیەکیان نەبێت لەبەغداد کۆک و تەبان .
لەم هەرایەدا ئێران لەوە گەیشتووە ئەمریکا گۆڕانکاریی لەناوچەکەدا دەکات و ، دەستپێشخەری خۆی دەکات ، بەو شێوەی وەک هێزی باڵادەست لەدابەشکردنەکدا بوونی هەبێت . شیعەکانی کردووە بەدوو بەشەوە بۆ ئەوەی ئۆباڵی دابەشکردنەکە ببەستێتەوە بە کۆی ململانییەکی ناوخۆی عێراق ، نەک بەپیلانی خۆی . ئەمریکاش ئەم هەنگاوەی ئێرانی پێخۆشە ، لەبەر ئەوەی دەبێتە کلیلی کردنەوەی هەنگاوەکانیان . لەسەرو ئەمانەشەوە بەرزانی لە خەونەکەی نزیک دەبێتەوە ، بۆ ئەوەی لەژێر باڵی ئەودا بەیانی سەربەخۆیی دەوڵەتی کوردی بکات .
بەدیوەکەی تردا گەر زەمینەسازی لەئارادا نەبوو بۆ دابەشکردنەکە ، شیعەکان لەهەردوو بەرەدا بڕیار بەدەستدەبن و پارتیش خەونێکی تری دێتە دی ، ئەویش سەندنەوەی پێگەکەی ئارام شێخ محەمەد ـ ە لە بزوتنەوەی گۆڕان .
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت
- بابەتەکانی تری لاوک کونجـــــــرینی
-
لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی کۆتایی.
- -
لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی دووەم.
- -
لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی یەکەم.
- All Posts