هانا عەلی : ئه‌و پەڕلەمانتارە زۆری وت ، به‌ڵام .

ژن خۆی هاوكاری ده‌سه‌ڵاتی پیاو سالاری نه‌كردایه ، مه‌حاڵه‌ بیتوانیایە سه‌ركه‌وێت و هه‌زاران ساڵ به‌رده‌وامی هه‌بێت .
سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی ژن كوژیه‌كه‌ی نێو په‌رله‌مانی به‌غداد ، ئه‌سڵی به‌دبه‌ختیه‌كه‌ له‌ زه‌لیلی عه‌قڵی ژن خۆیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات . گه‌مژه‌یی ژن نه‌بوایه‌ ، پیاوسالاری له‌ ڕیشه‌وه‌ ده‌رئه‌هات ! بۆ نموونه‌ خه‌تای په‌رله‌مانتاره‌ پیاوه‌ فشه‌كه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی نیه ‌، كه‌ ئه‌و دوو ژنه‌ په‌رله‌مانتارە ده‌كاته‌ دوو ناوگه‌ڵی كوردی و به‌س ! به‌ڵكو ئه‌وه‌ نه‌بوونی كه‌مترین هۆشیاری فێمێنستیه‌ لای ئاڵا تاڵه‌بانی و ڕه‌نگین عه‌بدوڵا خۆیان ! ئه‌وه ئه‌و دوو ژنه‌ خۆیانن جگه‌ له‌ مه‌ئمورێكی جێ به‌جێ كاری سیاسه‌تی پیاوه‌ سمێڵ گه‌وره‌كانی نێو حیزبه‌كه‌یان زیاتر شتێكی دیكه‌ نازانن . ئه‌وه‌ ئه‌و ژنانه‌ خۆیانن به‌ شانازیه‌وه‌ هاوار ئه‌كه‌ن : وایه‌ ئیتر ، له‌ كۆتاییدا ئێمه‌ ژنین و ده‌بێت پیاوه‌كانمان ، حه‌یسیه‌‌ت و كه‌رامه‌تمان بپارێزن .
پرسیارێك كه‌ له‌ زۆربه‌ی چاو پێكه‌وتن و دیمانه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كاندا لێم كراوه‌ ئه‌وه‌ بووه : كه‌ ئایه‌ ئه‌و ژنانه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتدان و له‌ شوێنه‌ گرنگه‌كانی حیزب و حكوومه‌تدان ، گرنگیان نیه‌ ؟ منیش هه‌میشه‌‌ وتوومه ‌، كه‌ نه‌خێر بچووكترین ده‌وریان نیه ‌، ئه‌وانه‌ ته‌نها كارمه‌ندی ده‌وڵه‌تی پیاو گه‌رایین . ئه‌م بێ ئابڕوویه‌یی ئه‌م جاره‌ی ئاڵاو ڕه‌نگینیش ، …….‌ ، تا عه‌مرێك ده‌بێت ئیشی له‌ سه‌ر بكرێت ، چونكه‌ ئه‌مانه‌ هۆكاری به‌ زه‌عیف نیشان دان و كردنی ژن به‌ شه‌ره‌ف و شۆڕكردنه‌وه‌ی بۆ ژێر هه‌یمه‌نه‌ی پیاوگه‌رایی بوون . ئه‌مانه‌ به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ، عه‌قڵی پیاوه‌تی پیاوه‌كانی نێو حیزبه‌كه‌یان ئاڕاسته‌ی هه‌موو دونیا ده‌كه‌ن و بێ شه‌رم وه‌ك شاكار باسی ده‌كه‌ن له‌ به‌رده‌م مێدیاكاندا . ئاخر خۆ ڕوونه‌ ئه‌گه‌ر …… به‌ ڕاست ده‌یانویست نه‌كه‌ونه‌ ده‌ستی سه‌دریه‌كان ، ده‌بووایه‌ وه‌ك كچه‌ گه‌ریلاكان ، خۆیان خۆیانیان بكوشتایه‌ ، نه‌ك پیاوێك بیانكوژێت ، تازه‌ ئه‌سڵه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ر لۆژیكی شه‌ره‌ف پارێزیه‌كه‌ی خۆشیان له‌ گه‌ڵیان بدوێین …. ده‌ك به‌ خێر …..‌ بۆ خۆتان و بێ ئاگاییتان ، ژنه‌ سیاسیه‌كانی نیشتمانی سمێڵ .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies