کامەران وریا قانع : ئافره‌تێك له‌ ئازایه‌تى و وره‌ – لیما گبووی .

ئیمه‌ ماندوو بووین له‌ شه‌ر ، ماندوو بووین له‌ راكردن . ماندوو بووین له‌ سواڵكردن بۆ كه‌مێك ساوه‌ر . ئیمه‌ ماندوو بووین منداڵه‌كانمان لاقه‌ بكرێن . ئیمه‌ لێره‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ وه‌رده‌گرین بۆ زامنكردنى دوا رۆژى منداڵه‌كانمان ، ئیمه‌ بروامان وایه‌ وه‌كو پاسه‌وانێك بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان ، به‌یانى منداڵه‌كانمان لێمان ئه‌پرسن ” دایه‌ رۆلى تۆ چى بوو له‌كاتى كێشه‌كان .

ئه‌مه‌ وته‌ى لیما گبووی ته‌مه‌ن 44 ساڵه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ ئه‌فریقییه‌ كه‌ به‌ سه‌كردایه‌تى كردنى بزووتنه‌وه‌یه‌كى ئافره‌تان كۆتایی به‌ شه‌رى 14 ساڵه‌ى ناوخۆیی لیبریا هێنا . ئه‌م ئافره‌ته‌ ده‌ڵێت : دانیشتمان و ته‌ماشا كردنى رووداوه‌كان بێهیچ هه‌لوێستێك ئه‌نجامه‌كه‌ى زۆر خرابتر ئه‌بێت له‌وه‌ى كه‌ خۆمان به‌شدارى بكه‌ین .
ئه‌م ئافره‌ته‌ یه‌كێك بوو له‌و چالاكوانانه‌ى كه‌ هه‌وڵى دابین كردنى ئاشتى ئه‌دا بۆ ولاتێك كه‌ شه‌ڕى ناوخۆ وێرانى كردبوو . له‌ ساڵى 2002 رێكخراوێك دروست ئه‌كات به‌ ناوى ( بزووتنه‌وه‌ى ئافره‌تانى لیبریا بۆ ئاشتى ) . سه‌ره‌تا چالاكیه‌كانیان له‌ ناو بازارى ماسى فرشتن ده‌ست پێكرد كه‌ بریتی بوو له‌ نوێژ كردن ( موسڵمان و مه‌سیحى ) و گۆرانى وتن و سه‌ما كردن ، كۆمه‌ڵه‌ ئافرتێك بوون هه‌مویان تی شێرتێكى سپیان له‌به‌ردابوو وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاشتى و قژیشیان به‌ قردیله‌یه‌كى سپى به‌ستبوو . وه‌ك خۆیی ده‌ڵێ سه‌ره‌تا به‌ر توانج و گاڵـته‌ى زۆر كه‌وتن ، به‌ڵام بروا بوون به‌ ئامانجه‌كه‌مان و كاركردنى به‌رده‌وام وای له‌ ئافره‌تانى ترو كۆمه‌ڵگاى لیبریی كرد كه‌ رۆژانه‌ په‌یوه‌نیدمان پێوه‌ بكه‌ن .
له‌ ماوه‌ى 13 ساڵى شه‌رى ناوخۆ لیبریا نزیكه‌ى 250 هه‌زار كه‌س كوژران كه‌ چاره‌ێكێكى له‌وانه‌ منداڵ بوون ، نزیكى یه‌ك ملیۆن لیبریى ئاواره‌ى ناوخۆ بوون .
ئه‌م ئافره‌ت و هاورێكانى له‌ غه‌مى نه‌وه‌كانى دوارۆژ هه‌موو رێگایه‌كیان ئه‌گرته‌ به‌ر ، هه‌ر له‌ خۆ رووتكردنه‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵ بۆ راكێشانى سه‌رنجى جیهان تا مانگرتنى سه‌رتاسه‌رى له‌ سێكس كردن له‌گه‌ڵ پیاوه‌كان . له‌ ساڵى 2003 كاتێك گفتوگۆى ئاشتى نێوان حكومه‌ت و یاخییه‌كان ده‌ستپێده‌كات له‌ وڵاتى گانا ، ئه‌م ئافره‌ته‌ خۆیی و كۆمه‌ڵێك هاورێى به‌ره‌وغانا به‌رێده‌كه‌ون . سه‌ره‌تا به‌رامبه‌ر ئه‌و هۆتێله‌ى كه‌ گفتوگۆى لێده‌كرا كۆبوونه‌وه‌ ، دواتر كه‌ گفتوگۆكه‌ خه‌ریك بوو شكست بهێنیت ، هه‌موویان بریار ئه‌ده‌ن و ده‌چنه‌ ناو هوتێله‌كه‌ و له‌ پێش درگاى ئه‌و هۆڵه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى لێئه‌نجام ئه‌درا مانئه‌گرن و ناهێلێن وه‌فده‌كان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ تا رێك نه‌كه‌ون . هه‌ر یه‌كێك له‌م ئافره‌تانه‌ دروشمێكى به‌رزكردبوه‌وه‌ له‌سه‌رى نووسرا بوو ” قه‌سابه‌كان و بكوژه‌كانى لیبریا stop ” . هه‌رچه‌نده‌ چه‌ند كه‌سێك له‌ وه‌فدى یاخگره‌كان په‌لامارى ئافره‌ته‌كانى دا ، به‌ڵام ئه‌وان سوورترن بوون له‌سه‌ر داواكانیان فشاریى زیاتریان كرد ، ئه‌گه‌ر رێك نه‌كه‌ون هه‌موویان خۆیان رووت ئه‌كه‌نه‌وه‌ به‌ پیرو گه‌نج و منداڵه‌وه‌ . ئه‌م هه‌لوێسته‌شیان زیاتر وه‌فده‌كانى ئیحراج كرد .
دواتر سه‌رۆكى غانا كه‌ سه‌رپرشتیارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌كرد هاته‌ ده‌ره‌وه‌وه‌ وتى هه‌موو لایه‌نه‌كان رێك كه‌وتن له‌سه‌ر ئاشتى ! .
ئه‌م ئافره‌ته له‌ ساڵى 2011 پاداشتى نۆبڵى ئاشتى پێبه‌خشرا له‌گه‌ڵ هاورێكه‌ى ئیلین جونسون كه‌ یه‌كه‌م ئافره‌ت بوو له‌ مێژووى ئه‌فریقیا بووه‌ سه‌رۆكى لیبریا له‌ ساڵى 2005 .
یه‌كێك له‌ قسه‌ هه‌ره‌جوانه‌كانى ئه‌م ئافره‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ : ( ئێمه‌ كاتێك ئه‌م له‌شكره‌مان له‌ ئافره‌ت بۆ ئاشتى دروست كرد هیچ نه‌ما بوو لێبترسین ، خراپترین شته‌كان هه‌موویان روویان دابوو !!)
ژیانى ئه‌م ئافره‌ته‌ زۆر شتمان فێر ده‌كات به‌رامبه‌ر چۆنیه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ى كۆمه‌ڵگا ناشرین ئه‌كه‌ن به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ى هه‌موو كاره‌سات و ماڵوێرانیه‌كانى نیشتمانن . هه‌روه‌ها چی تر پێویست ناكات به‌رده‌وام ئافره‌ته‌كان چاوه‌روانى سیاسیه‌ پیاوه‌كان بن بۆ ئه‌وه‌ى گۆانكارى بكه‌ن .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies