هەرێم قادر : شانازی بوو یان شەرمەزاری ؟ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەزۆر لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن چ نوسراو یان دەنگ و ڕەنگ گوبیستی ئەوە دەبین , کە ئەو پەلەمانتارە کوردانەی کەلەلایەن هاندراوە عەرەبەکان ڕێگایان لێ گیرا , دەوترێت شانازیی و سەروەریان تۆمارکردوە بۆ خۆیان و بۆ کورد . ئەگەر بڵێین جێگای خۆشحاڵی کوردە کە بێ زیانی گیانی سەرجەم پەمانتارەکان ڕزگاریان بووە ئەمەیان ڕاستە ، بەڵام دەبێ بپرسین کام سەروەریان بۆ کورد تۆمار کردوە ؟ ئەو سەروەریەی کەبەناوی کوردەوە و ڕەمزی کوردن لەبەغدان عەرەبە پێ پەتیەکان دەورەیان گرتن و هەرچی بەکورد نەگوتراوە پێیان گوتن .
لەڕابردوودا عەرەبە سونیەکان ژن و کچە کوردەکانیان کەشکۆ و هەیبەتی کورد بوون کردیاننە جارییە لە وڵاتە عەرەبیەکان کە تا ئەمڕۆش شەقامی کوردی بەگشتی نایانەوێ برینێکی قەتماغە گرتوو بکولێنێتەوە ، پەندێک هەیە دەڵێ : مار کەپێوەی دای زامەکەی ساڕێژ دەبێ بەڵام شوێن هەتەری هەر دەمێنێ . ئەمرۆش عەرەبی شیعی دەست بۆ چەفیەی کچ و ژنانی کورد دەبن و کوردیش لەو لاوە ئەمە بەسەروەری و شانازی دەزانێت بێ ئاگا لەوەی ئەمرۆ تەنها ئەوەندەیان پێ دەکرێت بەیانی دەبێت چاوەڕێی زیاتر بین ، من تێناگەم سەروەری چی دەکات لەژوورە گولە نەبڕەکان و سیارە درعەکان لەترسی عەرەبەکان و دواتریش بە یارمەتی و ئینجازەی جەنابی موقتەدا ڕزگار بکرێی و جل ڕەشەکانیش دەورت بگرن بۆئەوەی دەستی پیسی پێ پەتیەکان پێت نەگات وەک ئەوەی کورد تاوانباری سەرەکی بێت لەم بارودۆخەی عێراق تێی کەوتووە .
ئەوەی جێگای داخە شەقامی عەرەبی لەکاتێکدا کاری لەم چەشنە لەگەڵ کورد دەکەن ، کە کورد سەرگەرمی پێدانی شاباشە بەلایەنی عەرەبی لەڕێگای ڕزگارکردنی ناوچەکانیان لەژێر دەستی داعش ، لەیەک کاتدا لەڕووپەڕی ڕۆژنامە و سایتەکان بەگەرماو گەرمی بەقەولی خۆمان باسی ئەو شانازییە دەکەن کەپەلەمانتارانی کورد لەغداد توشی هاتوون ! لەهەمان کاتیشدا ڕۆڵە گیان لەسەر دەستەکانی کورد لە دوزخورماتوو بەهەمان دەست شەهید دەکرێت ، لەو لاوە ڕاگەیاندنەکان و سیاسیەکانی کورد کەوتوونەتە شێواندنی ڕای گشتی کە ئەم دۆخە شەمەزارییە بکەن بەشانازی ، لەبەرامبەریشدا سیاسی دەسەڵادارانی کورد دەست لەملان لەگەڵ بکەرانی ئەم تاوانانە دەکەن و ڕزگارکردنی بەشیر دەکەن بەدیاری بۆیان .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت