talaban-u-Newshirwan

ناکام مەحمود : ڕێکەوتنی گۆڕان و یەکێتی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکێتی لە دوای ڕاپەرینەوە لاوازی بێمتمانەیی بەڵێنەکانی پارتی بووە ، لەسەرەتادا واتە دوای راپەرێن بڕیاری نێوانیان وابوو کە جاش و مستەشارەکان لە هیچکام لەم دوو حیزبەدا وەرنەگیرێن و بەڵام پارتی ئەم هەڵەی قۆستەوە  . ئێستا ئەی بینیت ئەوەی مستەشار و جاش و هەندێک لە ئەنفال چیەکانیش لەڕیزی خەبات گێران و شەهیداندان ، لەلایەکی ترەوە لە ڕێکەوتن نامە سترتیجییەوکەی نێوانیاندا ووتراوە کە هیچ کامیان ئەندامی ئەوی تریان وەرنگرن،بەڵام پارتی چەندین کادری باڵای یەکێتی وەرگرتن و یەکێتیش جگە لە مینجە مینج و بۆڵە بۆڵ هیچی نەوت ئەمە جگە لە لیوا و پێشمەرگەکانی یەکێتی کە بەبەڵگەوە لامە لیوای یەکێتی بووە بەپارتی لەوەزارەتی پێشمەرگە .
پارتی لێزانانە لیستە کۆتاکان و نەتەوە و ئەدیانەکانی تر کەخاوەنی کورسی پەرلەمانن کردنی بە پاڵ پشت و بەشێک لەخۆی ، ئەوجا ئەگەر بزانێت کەسێک هەیە 400 دەنگ دێنێت لە هەڵبژاردن ئەوە خزمەت ئەکرێت و کاندید ئەکری سەربەخۆ بێت یان سەر بەپارتی نمونەش وەک جەلال پەرێشان .
ئەم ڕێکەوتنە درەنگ و زوو کەوتبوو ، ئێستا ڕەنگە كاتی ئەوە هاتبێ‌ كە پارتی باجی كودەتاكەی بەسەر شەرعی ترین دەزگای ئەم هەرێمەدا بدات ، لەلایەكی ترەوە یەكێتیش ئەتوانی بەشی خۆی تۆلەی لاواز بوون و پشگوێ‌ خستنی لە پارتی بكاتەوە ، لەسیاسەتدا بە هێزەكان نایبەنەوە , بەڵكو ئەوەی ئەی باتەوە بەهێزە , ڕەنگە ئەم هاوكێشەیە تەواو ڕاست بێت .
چۆن و چی رێکەوتنێکە ؟
سەیر لە وەدایە ئەم رێکەوتنە چۆن و چی پێ ئەکرێت بۆ ئەم بارو دۆخەی هەرێم لەلایەک و گۆران و یەکێتی لەلایەکی ترەوە . یەکێتی نیمچە بەنیوە ڕازی و ناڕازین – گۆڕانیش بەهەمان شێوە . هۆکاری ناڕازی بوونەکانیان بۆ کۆنە قین و دێرینە دووژمن دەگەرێتەوە .
بەڵام من وەک خۆم دڵخۆشم بەم رێکەوتنە چونکە زۆنی سلێمانی شەکەت و ماندو بوو لەنێوان سیاسەتی ئەماندا ئەمە سودێکە کە سلێمانی پشوویەکی دوور لەگرژی بدات . ئامانجەکە ئەوەیە پارتی ئەو پارتیە نەمێنێت کە هەیە ، قۆرخکردنی دەسەڵات و گوێ‌ نەدان بە خەباتی لایەنەکانی ترو بەموڵکی خۆ زانینی سەروەت و سامان و خاک و نیشتمان و حکومەت لەلایەکی ترەوە ، ئەم رێکەوتنامەیە پشتیوانی100% بەدەست دێنێت .
بۆ … ؟
1 – پارتی پوەندی لەگەڵ هیچ کام لە حیزب و لایەنەکوردیەکان باش نییە ، بەتایبەت دوای کودەتاکەی پارتی بەسەر پەرلەمان و لایەنەکاندا .
جگە لەکۆتاکانی ناو پەرلەمان، بۆیە هەموو ئەو حیزب و لایەنانەی کە لەگەڵ پارتی پەیوەندیان باش نیە هەم لە باشور هەم لەباکور و خۆرئاوا و خۆرهەڵاتیش پێشوازی لەم رێکەوتنە ئەکەن ، گۆران و یەکێتیش بەپێچەوانەی پارتی لەگەڵ زۆربەی لایەنەکان پەیوەندییەکی باشیان هەیە .
2 – خۆبەزل زانی پارتی ڕاوێژنەکردن بەلایەنەکانی تر لەپرسە گرنگەکاندا وەک نەوت و ئابوری ، ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی ، بڕیارە چارەنوسازەکان و پەیوەندییە دەرەکیەکان ، لەلایەکی ترەوە دەرکردنی وەزیرەکان و داخستنی پەرلەمان .
3 – گۆڕان و یەکێتی دوولقی یەک درەختن بۆیە هاو سۆزن ، لە ئیستادا هەڵوێستیان لەیەک نزیکە .
4 – قۆرخ کاری پارتی لە پۆستە سیادیەکاندا .
5 – دوای نەمانی داعش پارتی پشتیوانی نێو دەوڵەتی لە دەست دەدات .
6 – بونی دەنگی ناڕازی لەناو خودی پارتی دا هەم لەسیاسەت کردنی هەم لە ئیدارەدانی و هەم لە بەشێک لە فەرماندە سەربازیەکانی بەتایبەت کەیسی ڕادەست کردنی شەنگال بەداعش .
7 – بێزاربونی كۆمەڵانی خەڵك لەم باروو دۆخە پڕقەیران و ناجێگیرەدا ، كە ڕێژەی نیوە زیاتری بە سیاسەتی پاوان خوازی پارتی دەزانن ، ئەویش بەهۆكاری پەكخستنی پەرلەمان و حكومەت و پچراندنی پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت