لاوک کونجرینی: گەز گەز، ئەو گەڵایەی کورد لە سودەکەی تێناگات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سوودەکانی:

1 – بۆ کەم ئاسنی

2 –  بۆلابردن و کەمکردنەوەی چرچی پێست

3 – بۆ بەهێزی قژ، یان ڕاگرتنی لەهەڵوەڕین

ئەمڕۆ کەسێکی شارەزا لەسەر ئەم گەڵایە شیکارییەکی وردی بۆ کردم، هێندە بە وردی سوودی ئەم گەڵایەی بۆ باسکردم، ئاخێکم هەڵکێشا، کە ئێمەی کورد بۆ بە بەرهەمە سروشتییەکان ئاشنا نین.

 فدریکۆ خەڵکی وڵاتی سویسرا، گەرچی پێشەکەی لەسەر سۆفتوارە، واتا کاری دابەزین و سەرخستن و چاککردن ـی پرۆگرامی کۆمپیوتەر. پاش ئەوەی لەگەل هەڤاڵێکی ئەو و مندا قسەمان لەسەر نەخۆشی دەکرد. ئەو باسی فدریکۆی کرد، کە شارەزای باشی هەیە لەسەر چارەسەری نەخۆشییەکان بە خواردنی سروشتی. منیش وتم: دەبێت پرسیاریی لی بکەم دەربارەی نەخۆشی خێزانەکەم، کە هەمیشە بەدەست کەمی ئاسنەوە ڕێگای لای دکتۆر بەرنادات. ئەویش وتی:  لە دکتۆر باشتر ( فدریکۆ ) یە، ئەو شارەزایی باشی هەیە لەجۆرێک لە ڕووەکەکان بۆ چارەسەر.  ئێمە هەموومان سودمەندین لەسەر ئامۆژگارییەکانی ئەو، پرسیار لەو بکە.

منیش چووم بۆلای و باسەکەیم بۆ باسکرد. ئەویش وتی باشترین گەڵا بەزمانی ئەڵمانی (  Brennessel  ) ـنە، بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی خێزانەکەت، گەر بەڕێکوپێکی بەپێی بەرنامەیەک بیخوات.

منیش ووتم:  من هەرنازانم کامە گەڵایە!.  ووتی: گەر کاتت هەیە، من کاتم هەیەو بابڕۆین پیشانت بدەم و سوودەکانیت بۆ باس بکەم .. ڕۆیشتین.

دوورکەوتینەوە لە شوێنی کارەکەمان نزیک بە چوارسەد مەتر و لەبەردەمی ماڵێکدا چەند ئینجانەیەکی لاکێشە لە گەڵای گەز گەز  دانرابوو، ووتی ئەمەیە و دەستی کرد بە سودەکانی:

1 – ئەم گەڵایە نابێت دەستی بۆ بەریت، گەر دەستی بۆ بەریت بەبێ دەستکێش، دەستەکانت بۆ ماوەی چەند کاژێرێک توشی خروخۆ دەبێت. لەبەر ئەوە بەبێ دەستکێش دەستی بۆ مەبە. دواتر وتی سەیریی بکە بەشی تۆپکەکەی زۆرترین سوودەکان لەویادایە. گەڵا بەدوای گەڵا کاتێک گەورە دەبێت سوودەکەی کەمتر دەبێتەوە، واتە باشترە تەنها تۆپکەکەی بەکار بهێنن. پاش لێکردنەوەی لەناو دەستکەوانێکدا بیکوتە بۆ ئەوەی تەواوی وردە دڕکەکانی بمرێت و پاشان ڕۆژانە بەپێی بەرنامەیەک بیخوات، گەر دەزگای هارین بەشێوەی ئاولێگرتنتان هەبێت لەماڵەوە، ئەوە زۆرباشترە وەک شەربەت بیخواتەوە. بەردەوامی ئەم کارە بەیانیان لە خرێنی بێت بۆ ماوەی شەش مانگ کەمتر نەبێت، ئەوا  ئەوسا سوودی باشی لی وەردەگرێت.

 بەدەم خەندەیەکەوە وتی: گەر خێزانەکەت پێستی دەمووچاو و دەست و پلی چرچی تێکەوتبێت، ئەوە گوومانی تیان نییە، چارەسەری ئەویش دەکات.

 پاشان وتی: گەر کێشەی قژ هەڵوەرین و کەمی قژی هەیە، چارەسەری ئەویش دەکات.

 دواتر وتی: ڕێژەی ئاسنین لەم گەڵایەدا دە هێندەی سپیناخە و زۆر بەسوودترە لەو. هەروەها ئەوەشی وت، کە چای سەوز لەمارکێتەکان، یەکێکیان لەم گەڵایە دروست دەکرێت، بەڵام وەک ئەوە نییە بەفریشی بیخۆیت. 

خوێنەری بەڕێز بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەم گەڵایە، کلیک بکەرە سەر ــ ویکیپێدیا

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت