بەرهەم کادار : رێکەوتنەکەی گۆران و یەکێتی .    

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەراستیدا مافی هەرلایەکە بۆ ئەنجامدانی رێکەوتن لەگەڵ لاکەی تر واتە رێکەوتنی پارتێک لەگەڵ پارتێکی تر لەسەر بەرنامەیەک بێت  لەهەمان کاتدا لەیەکترازانی پارتێک لەگەڵ پارتێ کی تر لەسەر بەرنامەیەک یان بیرو بۆچونی جیا بێت ، بەڵام زۆرجار ئەو بەرنامەیە یان رێکەوتنە دژی بەرژەوەندی هاولاتیانە یان دژی بەرژەوەندی لایەنی سێیەمە ، بەلام ئەمە مانای کۆتای  دنیا نیە مادام دژی بەرژەوەندی سێیەمە ، زۆرجار بەرنامەی پارتێکی راست ڕەو لەگەڵ پارتێکی ئەوپەری جەپ ڕەو کۆدەکاتەوە زۆر جاریش بەرنامە دوپارتی ئەوپەری راست رەو لەیەک دەترازێنی ، ئەوەی لیرەدا مەبەستە رێکەوتنەکەی گۆران و یەکێتیە ئەم رێکەوتنە لەخالێکەوە بوو بەرێکەوتنێکی زۆر گەورەتر لە گیرانەوەی دەستورەوە بو بە رێکەوتنێکی ستراتیجی گەورە ، کە پێنج خاڵ لەخۆی دەگرێت ، ئەخالانە بەرنامەی کاری حیزبن دەکرێت یەک لەدوای یەکی کابینەکانی تری حکومەت کاری لەسەربکات و ئەم رێکەوتنە چەند رەهەندیک یان دیوێکی هەیە :

یەکەم : ئەم رێکەوتنە ئەنجام دراوە لە غیابی یاسایەکی تۆکمەی پارتەکان بەڵکو یاسا هەیە بەڵام ناڕێکی لەیاسای پارتەکان هەیە ، لەلایەیەکی ترەوە بەگوێرەی دەستوری عیراقی پێویستە دامەزراوەی چاودیری پارتەک دروست بکرێت بۆ چاودێری کردنی پارتەکان بەڵام ئەمە دامەزراوەش نیە نەلەعیراق نە لەکوردوستان بۆ چاودێری کاری پارتەکان ، ئەنجامدانی رێکەوتن پێچەوانەی یاسای پارتەکان نیە  ، بەڵام نەبونی یاسایەکی ورد کێشە بۆ خودی ئەو پارتانە لەداهاتودا دروست دەکات  .

دووەم : ئەم رێکەوتنە دەکەوێتە پێش هەڵبژاردنەوە دەشێت ئەم رێکەوتنە ببێتە هۆی دروست کردنی لیستێکی هاوبەش بۆ بەشداری کردنی لەهەڵ بژاردنەکاندا پێک هێنانی کابینەی حکومەت لەلایەن ( گۆرانو یەکێتی ) ئەگەر براوەی هەڵبژاردن بوون بەمەش پارتی روبەروی دو رێگە  دەبێتەوە بەوەی تەسلیم دەبێت دەست بەرداری پێک هێنانی کابینەکە بێت بۆ گۆران ویەکێتی کە دەکەوێتە هەڵبژاردنی داهاتوەوە ، رێگەی دوەم یان دەست بەرداری ئەو پۆستە میراتیە نابێت ، لەکاتێکدا ئامادە نەبو کابینەی حکومەت لەم هەڵبژاردنەی رابردو بدات بە گۆران و یەكێتی ئەگەر هاوپەیمانی سیاسیان ببەستایە ، بەڵام یەکێتی ئامادەی ئەو جۆرە هاوپەیمانە نەبو لەگەڵ گۆران بۆ پێک هێنانی کابینەی حکومەت ئەمەش دوای سەردانەکەی کاک نەوشیروان بۆ لای یەکێتی بۆ پێک هێنانی کابینەی رابردوی حکومەت .

سێیەم : ئەم رێکەوتنە هەندێک بە بەهەشتی دەزانن بۆ ئەم دۆخە هەندێک بە گومان لێ دەروانن هەدێک بەزەرەر بۆ پارتەکەی خۆیان واتە ئەم رێکەوتنە سودو زیانی بۆ گۆران و یەکیتی هەیە ، رەنگە ئەم رێکەوتنە ببێتە هۆی دابەزینی کێرڤی دەنگردەرانی گۆران بەتایبەت ئەو دەنگردەرانەی سزای سیاسی زۆری حیزبیان خواردوە لەلایەن یەکێتی بەهۆی ئەوەی دەنگیان بە گۆران داوە بەڵام ئێستا گۆران رێکەوتن دەبەستێت لەگەڵ یەکێتی ، بەپێچەوانەوە راستە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی دەنگدەرانی یەکێتی .

چوارەم : ئەم رێکەوتن نامەیە لاوازی بیرەوەری و بیرچونەوەی ئەندامو هەڵسوراوی گۆرانمان بیردەخاتەوە بەوەی گۆران بیری چۆتەوە لەسەر ئاستی ململانی تاچەند سوکایەتی بە ئەندامو هەڵسوراوی خودی گۆران کرا لە ١٧ی شوباتدا سەرەرای شەهید کردنی چەند لاوێک بەدەستی پارتی دەسەڵات داری ناوچەکە ، بەکار هێنانی هێزلە هەڵبژاردنەکادا ، سەرەرای ئەمە سوکایەتی بە خودی ئەنجومەنی محافەزەی سلێمانی کرا کە هیز چوە سەر ئەنجومەن ئەوکاتەی کاوەی مامەعەبە سەرۆکی ئەنجومەن بوو ، چونە سەر ئەنچومەن چ جیاوازیەکی هەبوو لەگەڵ رێگری کردن لە سەرۆکی پەرلەمان ؟

پێنجەم : بەرپرسیاری سەرەکی ئەم رێکەوتنە ئەندامانی بەشداری ناو رێکەوتنەکەن چونکە بەراستو چەپداوەسفی باشی ئەم رێکەوەتنەدەکەنو وردەکاری بۆ زیاد دەکەن بەبێ ئەوەی ئەندامانی ناو ئەم رێکەوتنە بریار دەری ناو پارتەکەبن لەهەمان کاتدا ، وەپیویستە دەنگدەری هەردو پارتەکە بەگوێرەی وتە بێژی هەردو پارتەکە سەبارەت بەناوەرۆکی رێکەوەتنەکە بریاری خۆیان بدەن .

شەشەم : بەگویرەی ناوەرۆکی رێکەوتنەکە کەلەراگەیەندنەکاوە گویبیستی دەبین لەسەر ئاستی دەستوری وپەرلەمانی وراگەیاندان وئاستی رێخراوەی هەردولاو حکومەتی خۆجێی گفتو گۆی لەسەر کراوە لێرەوە کێشەکە لەنیوان هەرسێ پارتەکەدا بەرەو تەقینەوەی زیاتر دەچێت بۆنمونە .

1 – هەرلەریکەوتنکەی دەباشان کاتێک باسی گێرانەوەی دەستور دەکرا ئەوکاتە یەکیتی 25 کورسی هەبو بەڵام نەک دەستور نەگەرایەوەو نەنوسرایەوە بەڵکو بەرزانی ماوەکەی بۆ درێژ کرایەوە ئێستاش گۆران رێکەوتنی فراوانتری لەگەڵ دەکات  .

2 – پارتی پەرلەمانی لەکارخستووە ، دۆخەکە زۆر لەوە بێدەنگ ترە کەبیری لیدەکریتەوە ئێساتا بەئەنجامدانی ئەو رێکەوتنە چ لەدۆخەکە دەگۆرێت .

3 – لەسەرئاستی جەماوەری بەگویرەی ئەو ریکەوتنە دەکریت ئەندامو لایەنگرانی ئەو دوپارتە هەمو رۆژێک بکەن بە  17 ی شوبات لەناو پایتەختی هەرێم بەمەش دەستی پارتی بەتەواوی خوێناوی تر بکەن پارتیس بێباکی خۆی زیاتر دوبارە بکاتەوە .

4 – لەسەرئاستی حکومەتی خۆجێی گۆرانو یەکێتی زیاتر توشی کێشەدەبن لەگەڵ یەکتری بەتایبەت لەدابەش کردنی پۆستەکاندا لەگەڵ یەکێتی و بەفیرۆ دانی سامانی سروشتی نەهێنانەوەی داهات لەلایەن حیزبی دەسەڵاتداری هێزدار کەگۆران لەگەڵی رێک دەکەوێت .

حەوتەم و کۆتای : یەکێتی رێکەوتنی ستراتیجی لەگەل پارتیی دیموکرات هەیە ، ئەم رێکەوتنەی لەگەل گۆران تاجەند دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتن نامەی ستراتیجی ؟ تاجەند دەبێتە هۆی بەهێز کردنی رێکەوتن نامەی ستراتیجی  نیوان پارتی ویەکێتی ؟ بەپاساوی مەنتقی بەرژەوەندی و زۆر هۆی تر ، گۆران هیج رێکەوتن نێکی لەگەڵ یەکگرتو نەبو بەڵام تا ئەوپەری لەسەرئاستی پەرلەمانی هاوهەڵوێستی بەهەردو حیزبەکەوە هەبو تا لەدواجاردا بزماری بەروحی گۆراندا داکوتا ، لەکۆتایدا گۆران وەک حەزرەتی ئەیوبی لیهاتوە بەهەمو براکان ئەبێت بیخەنە بیرە ئاوەکەوە .

      کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت