لاوک کونجرینی : هاتنی ئەدهەم بەرزانی بۆ سلێمانی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

1 – بەپێ سەرچاوەیەک دەست وتاریکورد کەوتووە : پارتی ئەدهەم بەرزانی بۆ سلیمانی ناردووە بەبەرنامەی کرین و مامەڵەی خەڵکی سیاسی و کەسایەتییەکان و هەروەها لەپاڵیشدا ، تیرۆرکردنی کەسە مەبەستەکان . 

2 – ڕۆژنامەنوسێكی ئەڵمانی دەڵێت : سەدام کاتێک دەبرێتە سەر پێگەی سێدارە پرسیارێکی بێ وەڵام دەکات ، ئەویش دەڵێت : هەر ئێوەی لێن . ئەم پرسیارە کۆمەڵێک پرسیاری تر بەدوای خۆیدا دێنن ، پرسیارێک دەبێت فریادڕەسەکانی ئەو بۆ لەوێ ئامادەنەبن ؟ دەبێت فریادڕەسەکانی ئەو لە ئامادەبوان بەهێزتر و بەگوڕ تر بن ؟ دەبێت کێ بن ، چ هێزیكی تۆکمەو ، ڕاهێنراویی جیهانی بن ؟ .

لەم تەنگەشە سیاسی و یاساییەی پارتی لەگەڵ هێزەکانی تردا ، ئەمریکا و ڕایەڵەکانی ـ خاوەنی بڕیار بوون بۆ مانەوەی بەرزانی بەم کڵێشەی ئێستا ، واتە نە ئەمریکاو نە پارتی هەژماریان بۆ بەهای قوربانییەکانی کورد نەکرد  لەڕابردوودا بۆ دیموکراتی و سەروەری یاسا ، بەڵکو بەرژەوەندییەکانیان کردە کردەی یەکەم . ئەمەش چ شرۆڤەیەک هەڵدەگرێت جگە لەوابەستە نهێنییەکان .

قسەکردن لەسەر هاوشێوەی دوو هێز ، یان دوو دەسەڵات یان دوو ماڵباتی دەستڕۆیشت ، دەبێت شرۆڤەی کۆمەڵێک کردەو کاری هاوشێوەو ، ناوەخنی پێگەکەیان بکەین . ئەوسا تێروانمان بۆ هاوشێوەی مێژووی کەسایەتییەکانی یەکەم لەچاو کەسایەتییەکانی دووەمدا نزیک دەبێت و دەکرێت هاوشێوەی یەکەمیان بکرێتە بنەمای ڕەفتار و هیواو مێژووی دووەم ، کاتێک لێکنزیبوونەوەی کۆی دووبارەکردنەکە لە ژیان و دەسەڵاتدا هاوتای یەکدەبن .

هیچ دەسەڵاتێک بەبنەمای بەزەیی و لێبوردەیی پتەونابێت ، لەنێو ناشرترین و قێزەوەندترین دەسەڵاتەکاندا ، ئەو دەسەڵاتانەن . بەبێ بنەمایی یاسایی و ڕێسایی هەژمونی خۆیان دەسەپێنن و هێندە ئالودەو بێ منەت هەنگاو هەڵدەگرن ، پێگە بۆ نەوەکانی خۆشیان خۆش دەکەن ـ بەبێ ئەوەی گوێ بدەنە کۆمەڵێک فاکتەر ، کە نەزەمەن و بیرکردنەوەی کۆمەڵگای دوای خۆیان ـ ئاستەمە وەک زەمەنی خۆی ماوە بدەن . ئەم بیرکردنەوەو هەنگاو هەڵگرتنە جگە لە دوو وڵاتی کۆریای باکور و سوریا تا سنورێک سەریانگرت ، ئاستەمە ئیتر ئەم هەژموونە لە شوێنیکی تردا خۆی بگونجێنێت .

کوردستان ، بەتایبەتی هەرێمی کوردستان ، شوێنگەیەکە ، کە لەگەڵ ئەدای کاری ئەو شێوە هەژموونانەدا ناگونجێت و گیانی بەرەنگاریی ناهێڵێت ـ بناخەکانی خۆی داکوتابێت . سلێمانی بەوە بەناوبانگە کێ لەدەسەڵاتدا بێت ، بێ سلمینەوە قسەی خۆی بەرامبەر دەکات . بەرزانی باوک لە دووای 11 ئازار کاتێک لەوە گەیشت ، کەبەسەر ئەو هەموو سەرکردەو بنکردەی زاراوە سۆرانی یەوە ، هات خوالێخۆش بوو ، فاخر مێرگەسوری هێنا کردی بە سەرپەرشتیاری سلێمانی و ، زارەوە سۆرانییەکان نەیان پرسی کە ئەمان چین و چ بۆشاییەک پڕ دەکەنەوە لە ناو پارتیدا .  وەک ملهوڕ سەریان بۆ بڕیارەکانی بەرزانی دانەواندو ، بەردەوامیان دا ، بە کاریی سیاسی دا . لەئێستاشدا بەرزانی کوڕ ، هەمان سینارۆی باوکی دووبارە دەکاتەوەو ، بەسەر ئەو هەموو جەنگاوەرە سیاسی و بالۆرە سیاسییە زاراوە سۆرانییە ئەدهەم بارزانی دێنیت و ، وەک ملهوور قبوڵی دەکەن و نوزەیان نایەت .

یەکێتی لە ناوچەی بادینان ، بە بەردەوامی لەنەبوونی کەسی شیاو خەڵکی ناوچەی سلیمانی دەبات بۆ سەرپەرشتیاری یەکێتییەکانی ئەو ناوچەیە ، ئەمە دەکرێت بەهانەیەکی شیاو بەدوای خۆیدا بهێنێت . ئەوە بوو تاماوەیەکیش عارف ڕووژدی کردە لێپرسراوی ئەو ناوچەیە ، بەڵام هێندە بێ تواناو نەشیاو بوو ، قوڕی کرد بەسەر یەکێتی دا لەو ناوچەیە  ، سەرئەنجام دەرکەوت لە ژێرەوە بازنەی بیروهۆشی لەگەڵ پارتیدا گرێداوەو سەنگەری گواستەوە بۆ لایان .

لەنێوان سلێمانی و بادینانی یەکێتی و پارتیدا جیاوازی بەرچاو دەبینرێت . یەکێتییەکان لە دوای شەهیدکردنی ئیبراهیم عەزۆ و هاوڕێکانی بەدەستی پارتی ، لەنەبوونی کەسی سەرکردە لەو ناوچەیەدا هەمیشە خەڵکی ناوچەکانی تری بۆ هێناوە . دەکرێت ئەمە لە ڕووی سیاسیەوە گونجاو بێت . بەڵام خۆ پارتی سەنگەری پێشەوەی سیاسی حیزبەکەی خەڵکی سلێمانین و کەچی وەک سلێمانیەکان دەڵێن : حسابی یەک تووری قوڕاویشی بۆ نەکردوون و ، ئەمجارەش کەسێکی نزیکی بنەماڵەی بەرزانی دێنێت و دەکرێتە ، سەرپەرشتیاری سلێمانی .

بەعس ، لەشوێنە هەستیارەکاندا ، هەمان سینارۆی دووبارە دەکردەوە ، سەردەمانێک بەرزان تکریتی و دواتر وەسبانی برای کردە سەرپەرشتیاری هەرێمی کوردستانی ئەمڕۆ و ، پاشان عەلی حەسەن مەجیدی دانا ، ئەوەبوو لە کارەساتی هەڵبجەو ئەنفالدا تاوانی مێژووی ئەنجامدا . هەموو جارێک سەدام  لە گۆرینی کەسەکاندا بەرنامەو ئەجندای نوێی سەرکورتکەریی بۆ دادەنان . دەپرسین دەبێت بەهاتنی ئەدهەم بەرزانی پارتی چ ئەجنداو بەرنامەی نوێی پێ بێت ، دەکرێت بەو هێزە ناڕێک و بێ بڵانسە جگە لە پیلانی تێکدان و تیرۆر و کڕینی سەوداو مامەڵەی خەڵکی بەرژەوەندچی چی تریی پێبێت ؟ . ئایا ئەدهەم بەرزانی لەخەڵکە بەرگرتووی سەر تیڤی و مێدیاکانی پارتی ،  لەڕووی تواناو بیروئەفکارەوە بەهێزترە ، یان ئەو پەیامە نهێنییەی پێیەتی ، لەنێوان بێ باوەڕیی و بێ متمانەیدا بەرزانی کوڕ لەویی پێ باشتر نابێت .. مێژوو هەمیشە ئەفکاریی سەرکردە پڕ خوێناوییەکانی هاوتاکردووە . سەرئەنجامیش چارەنوسیشیان لەسەر یەک شانۆدا نیشان داوە ..

لەڕێگادا لەنێوان تورکیاو یۆنان ، من و هەندرێن ـی فاخر مێرگە سوری ، بەیەکەوە بووین . کە گەیشتینە ئەسینا ئەو پرسیارەم لێ کرد ، کە زۆر لەمێژە عەوداڵی وەڵامەکەی بووم ، ئەویش وەختی خۆی شەهید ئازاد هەورامی لەبادینان ، باسی هۆکاریی شەهیدکردنی فاخر مێرگەسووری بۆکردم بەم شێوەیە :

یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی شەهید فاخر مێرگەسووری ئەوە بوو ، کاتێک ناردیان بۆ ناوچەی سلێمانی ، بۆ ئەوە بوو ، پیلانەکەی پارتی جێبەجێ بکات ، ئەویش تیرۆرکردنی کۆمەڵێک کەسایەتی ناوچەی سلێمانی بوو ،. بەتایبەتی سەرکردەکانی کۆمەڵە ـ دیارە دەیتوانی بەڵام ویژدانی ڕێگای نەدا ، جێبەجێ نەکرد . هەندرێن وەڵامی دامەوەو وتی : ئەوە بەشێکی بوو .

پرسیارێک لەوەدایە ، گومانیش نییە ، ئەدهەم بەرزانی وەک فاخر مێرگەسووریی پێناکرێت ـ فاخر کوردپەروەر و کەسێکی ڕۆشنبیر بوو . ئەدهەم لە شەهیدکردنی حەسەن کوێستانی و هاوڕیکانی دا تاوانباری شەڕی ناوخۆیە . زەمەنی فاخر ـ پارتی لەبەهێزیدا بوو ، زەمەنی ئەدهەم پارتی لەبێهێزیدایە .. کرۆکی پرسیارەکە : پارتی لەناوچەی سلێمانی دا وەک نێچیر بارزانی وتەنی : وەک میوان وایە ، چ پەیامێکی تری بۆ جێبەجێ دەکرێت ، لەدوای 24 کاژێر لە جێبەجێکردنی پەیامیی یەکەمدا ، کەبائاسانی ئاشکرا دەبێت ؟ .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت