خەندان جەزا : بەلێ بۆ فرە مێردیی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێویستە مێردی دووهەمو سێهەم ببێتە دیاردە ، كورد پێویستی بەوەیە دیاردەی فرە پیاویی تێدا پەیڕەو بكرێت چونكە كۆمەڵگە پێویستی بەو جۆرە دیاردەیە هەیە، لەبەر ئەم هۆیانە :
1 – بەرزبونەوەی رێژەی لایەنگرانی داعش لەبەر خاتری گەشتن بە حۆریەکان ، ئەویش بەهۆی کەمبودی جنسی نێرینە گەنجەکانمان .
2 – زۆرێک لە ژنانمان هاوشانی پیاوە ماقوڵانی ولات سەرقاڵی کاری سیاسینو هاتوچۆیان زۆرە ، چ بۆ دەرەوەی وڵات ـ چ بۆ ناوەوە ، جا بۆیە ژنانیش مرۆڤن و هەمان خودای پەروەردگار دروستی کردون هەوەس و حەزەکانیان ئیرادەی پەروەردگارەو ناکرێ پیشێلی بکات ، زەرورەتێکی هەنوکەییەو دەبێ میردێکی کاتی هاوسەفەرو پیاوخاس لەخزمەتیاندا بیت بۆ ئەوچەند شەوە .
3 – لەسایەی سەری گەندەڵکاران و گەمژەکاندا نالەباری باری ئابوری هۆکارە ، کە گەنج نەتوانن ژیانی هاوسەری پێک بهێنن و مارەیی و خشڵ و زێر بکرن بۆیە ژنێک دەکرێ جەند مێردێکی هەبێت .
4 – لەپێناو رێگرتن لە بڵاوبونەوەی فەسادی ئەخلاقیی و جنسیی ، کە زۆربەمان دەزانین لەشفرۆشیی و ناپاکی هاوسەریی ڕوو لەزیاد بوونە ـ ژنەکان ئەرکی سەر شانیانە لەماڵێکدا چەند پیاوێک ڕاگرن و تێریان کەن .
5 – زۆرێک لە پیاوانی بەدبەخت نەخۆشن یان توانای منداڵ خستنەوەیان نیە ـ یان پیر بوون بۆیە ڕیزکردنی چەند مێردێک ئەرکە لەسەر ژن .

ئەرکی مێردەکان
1 – تێرکردنی منی ژنە بەردەوام بەبۆنی خۆشەوە بە جەستەی پاکەوە بەجلی جوانەوە بەروی خۆشەوە بە ئاقلی و ئەدەبەوە .
2 – هەرچی خوا دابێتی دەیخۆیت بێ بۆڵە بۆڵ ، تا لە کاری دەرەوە دێمەوە ماڵ خاوێن و منداڵ پۆشتە ، تا دەحەوێمەوە نان ئامادەو منداڵ خەوێنرابێ ، تاقەتی دەنگە دەنگی منداڵم نیە
3 – تا من باوێشکێک دەدەم ئامدەی خەوتن بێ بەجوانترین شێوە .
4 – گەر هەرکامێک لەئەرکەکانت وەک خۆی جێبەجێ نەکرد ، ئەوا ریگە پێدراوە تەئدیبت کەم هەروا زلەیەک ـ شەقێک ـ تفێک ،
5 – ناپاکی و چاوبازیی و گەرۆکی جلوبەرگی موغری قەدەغەیە ، هەر سەرپێچیەکت لێ ببینم برۆ سێ بەسێ تەلاقی خۆتو باوانت بکەوێ .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت