هاوکار حسەین : دوای عەبدول لەتیف سەرەی کێیە ؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەورەترین کێشەی ئـیماندارەکان ئـەوەیە ، ھەمیشە بەدوای وەسیتێکدا دەگەڕێن بۆئـەوەی خودایان بۆ بدۆزێتەوە ، لەکاتێکدا خودا پێویستی بەگەڕان نیە ، چونکە ھیچ شتێک ھێندەی ئـەو لەمرۆڤەکانەوە نزیک نیە ، لەناو دڵ و ویژدان دایە ، لەبیرکردنەوەو وتەو رەفتارە جوانەکاندایە . بەڵام کاتێکیش وەسیتەکە دەدۆزنەوە ، لەبری پەرستنی خودا، دەکەونە پەرستنی خودی وەسیتەکە .
بودا بەدرێژایی تەمەنی خەڵکی بانگ کرد ، بۆئـەوەی رۆحیان پاکبکەنەوەو خودای تاقانە بپەرستن ، لەکۆتاییدا خەڵکە گەمژەکە وازیان لەخودا ھێناو کەوتنە پەرستنی بودا خۆی . عیسا ھات رێچککەی موسا راستبکاتەوەو خەڵکی لەمادەو دنیا پەرستیەوە بەرەو تاقانەپەرستی ببات ، لەکۆتاییدا خەڵکە رەشۆکەکە پشتان کردە خوداو عیسایان پەرست .
محەمەد ( د . خ ) ھات خەڵکی لەجەھالەت رزگاربکات و بیانگەڕێنێتەوە بۆلای خودا ، کەچی دوای کۆچی دوایی خۆی کە ھێشتا تەرمەکەی بەخاک نەسپێردرابوو ، لەملاوە شیرو تیر لەیەک دەسوا لەسەر ئـەوەی کێ میراتگری بکات ، پاش چەند ساڵێک یەکێک دوای عەلی کەوت و یەکێکی تر دوای معاویە ، ئـەو بوو بەشیعە و ئـەم بوو بەسوننەو فڵان چوە پاڵ ئـیمام مالک ، ئـەو چوە لای ئـیمام ئـەحمەد، ئـەم حەنبەلی قبوڵەو ئـەو تەنھا شافعی ، ئـەو خومەینی رابەری رۆحیەتی، ئـەمیان مورسی .
کۆمەڵگەی کوردیش ھەمان دەردییەتی ، خەڵکی ڕەشۆکی لەباتی خوداپەرستی کەوتونەتە شەخس پەرستی ، خەڵک ھەیە سوکایەتی بەخودا قبوڵدەکات ، بەڵام بەرامبەر بەشێخەکەی، ئـیمامەکەی ، رابەرەکەی ، مەلاکەی یەک رەخنەش قبوڵناکات . رۆژگارێک مەلا بەشیر حەدادو مەلا عوزێرو سەید ئـەحمەدو مەلا کاروان ببونە جێگرەوەی خوداو پێغەمبەر لەسەر زەوی و رەشوڕوتەکەش دەروێشانە بەدیاریانەوە مەست و حەیران رامابوون ، لەپڕێکدا ئـەمانە بەسەر غەنیمەتی خۆیاندا کەوتن و بێدەنگەیان لەدینەکەی خۆشیان کرد ، کەچی دەروێشەکانیان لەباتی لێپرسینەوە لێیان ، گەڕان گەڕان تا عەبدول لەتیف و عەبدول فاتیح و عەبدولواحیدو کۆمەڵێک عەبدولی دیکەیان دۆزینەوە ، وا ئـێستا عەبدول لەتیف کەوتە داوی خۆیەوە ، بەڵام ئـایا ئـەمە دەبێتە ھۆی عاقڵبونی رەشوڕوت و ئـیدی واز لەپەرستنی عەبدولەکانی تر دەھێنێت ؟ ئـیدی تێدەگات کە خوداپەرستی پێویستی عەبدولەکان نیە ؟

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت