ڕێبین نەریمان : ستراتيجيەتى بزوتنەوەى گۆران و ر‌ێكەوتنى لەگەڵ يەكێتى نیشتمانی کوردستان .

ئامانج و ستراتيجيەتى بزوتنەوەى گۆران بەدامەزراوەكردنى دامو دەزگاكانى دەوڵەت و پێش خستنى پرۆسەى ديموكراسى و دەستاودەستكردنى دەسەڵات له كوردستان هەنگاوى ناوه ، بۆ ئەم ئامانجه زور سازشو رێكەوتنى گەورەى كردووه ، پێش 2 ساڵ كاتێك بزوتنەوەى گوران رێكەوتنى لەگەل پارتى ديموكراتى كوردستان ئەنجام دا بەمەبەستى پێكهينانى حكومەت و خزمەتكردنى هاولاتيانى هەرێمی كوردستان و گەياندنى پەيامى نيازپاكى بزوتنەوەى گوران له ئاست پرسى سەروكايەتى هەريم و ديموكراسى به پارتى ديموكراتى كوردستان ، كه دواتر بەرزانى نەيتوانى ئەو نزيك بونەوەيه بقوزيتەوه بۆ دارشتنەوەى ياساى سەروكايەتى هەريم و يەكريزى مالى كورد له ئاست پرسه چارەنوس سازەكان و پەرەپێدانى پهەيوەنديەكانيان ، به پيچەوانەوه پارتى وەلاميكى خراپى گورانى دايەوه به دەركردنى وەزيرەكان و رێگرىكردن له سەرۆكى پەرلەمان ، له هەمان كات دا يەكێتى نيشتمانى كوردستان بزووتنەوەى گورانى تومەتبار دەكرد كه دژى يەكێتى ريێكەوتنى ئەنجام داوه .
پاش 2 سال بزووتنەوەى گۆران له گەڵ يەكيتى نيشتمانى كوردستان رێکەوتنى دەباشان ئەنجام دەدات به هەمان ئامانجى پيشوى لەگەڵ پارتى كه ( دارشتنەوەى ياساى سەروكايەتى هەريم و بەرەو پيش بردنى پرسى ديموكراسى و ريكخستنى مالى كوردە ) ، كه پارتى بەهەمان شێوەى يەكێتى ئەم رێكەوتنه بەدژايەتى ناو دەبات و خويندنەوەيەكى هەلەى هەيه بۆ رووداوەكان . پروسەى رێکەوتنى بزوتنەوەى گۆران و يه كێتى نيشتمانى كوردستان پێويستى به هەندێ هەنگاوى تەواوكارى هەيه لەسەر ئاستى ناوخۆو دەرەوه ، له ناوخۆى كوردستان دەبيت گفتوگۆ لەگەڵ لايەنەكانى تر بكريت تا پشتگيرى ئامانجه ستراتيجى و سەرەكيەكانى پاكێجى ريكەوتنەكه بەدەست بينن له پەرلەمانى كوردستان ، لەسەر ئاستى دەرەوه بەرچاوروونى بدريته وولاتانى روژئاوا كه ئەجێنداى ئێرانى له پشت رێكەوتنەكەوه نيەو چەواشەكاريەكانى پارتى وەلام بدرێتەوەو فشارەكان لەسەر پارتى زيادبكريت تا پەرلەمان و پروسەى ديموكراسى بخرێتەوه گەر به جورێك پارتى بێته ناو گەمەیەکی سیاسی و پروسەيەكى ديموكراسيەوه كه ئامادەكارى بكرێت بو هەڵبژاردنى داهاتوو . ئەگەر ئەم هەنگاوە تەواوکاریانە نەکرێت و رێگری لە پارتی نەکرێت بۆ دورکەوتنەوە لە تراژدیای ترسناک کە هەموو کات پارتى ديموكرات پەنای بۆ دەبات و خۆی پێدەپارێزێت ئەم رێکەوتنە هەموو ئامانجەکانی ناپێکێت لەوانەيه له ئايندەدا زۆنى نيلى و سەوز بكەويته مەترسيەوه ، هيوادارم پارتى دیموکراتی کوردستان رێگه چارەيەكى خراپى هاوشێوه ى 31 ئابى 1996 هەڵنەبژيرێت كه كۆى دۆزى كورد بخاته مەترسيەوه .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies