هاوکار حسەین : بۆ ئـەوانەی دەیانەوێت ڤیزای ئـەمریکا وەربگرن .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێشتر بیستبوم کە چەندیجار ساڵح موسلیم ، سەرۆکی پەیەدە داوای ڤیزای ئـەمریکای کردووەو رەتکراوەتەوە ، بەڵام تووشی سەرسوڕمان بووم کە بیستم ماوەی چەند مانگێکیشە ژمارەیەک بەرپرسی باڵا لەھەرێمی کوردستانیش دەیانەوێت سەردانی ئـەمریکا بکەن ، یەکێک لەوانە سەرۆکی پەرلەمان بوو ، لێ ھەمان وەڵامی ساڵح موسلیم – یان وەرگرتوەتەوە . ئـەگەر پاساوی رەتکردنەوەی داواکەی موسلیم بەھۆی نزیکیەوە بێت لەپەکەکەو موراعاتکردنی دڵی تورکەکان بێت ، ئـەی بەرپرسانی باشوور بۆچی ؟
دوو کەس دەتوانن بڕیار لەسەر ئـەوە بدەن کە کێ لەعێراق و کودستان دەتوانێت پێ بخاتەسەر خاکی ئـەمریکا ، یەکەمیان وەزیری دەرەوەی ئـەمریکا بەخۆی و وەزارەتەکەیەوە ، دوەمیان برێت مەکۆرگ ، کە ئـەم پیاوە باسک و بازووی بەھێزی ئـۆبامایە لەعێراق و شەفاعەتی خێر بۆھەر کەسێک بکات ، کۆشکی سپی فەڕشی سوری بۆ دادەخات ، گومانێکی زۆر ھەیە ئـەم پیاوە لەلایەن بنەماڵەوە کڕردرابێت ھاوشێوەی خەلیل زادو ھاری شوت و گارنەر ، رۆژی دوای روداوەکەی 23 ی حوزەیران ئـەم پیاوە یەکەم کەس بوو بۆ دڵدانەوەی بارزانی ، خۆی کرد بەسەری ڕەشدا .
لەئـێستادا ئـەم دوو پیاوە بەشێوەیەکی سەیر گوێ بۆ مەسعود بارزانی دەگرن ، ھەر بەرپرسێکی کورد لەلایەن بارزانیەوە رەتبکرێتەوە ، ڤیزای ئـەمریکا ناخاتە گیرفانیەوە .
نەک لەبەرئـەوەی پێیانوابێت بارزانی پیاوی نمرە یەکی دیموکراسییە ، بەڵکو لەبەر دوو ھۆکارە :
یەکەم : لەئـێستادا پێشنۆرەیی ( ئـەولەویەت ، priority ) لای ئیدارەی ئـۆباما سەقامگیرییە نەک دیموکراسیەت ، زۆرینەی بەرپرسانی ئـەمریکیش پێیانوایە تاکە شەخس لەکوردستان کە دەتوانێت ئـاراستەی شەڕی دژ بەداعش بگۆڕێت ، بارزانیە . بۆیە ھەرشتێک دڵی بارزانی بڕەنجێنێت ، ئـەمریکا رەتیدەکاتەوە .
دووەم : دوو بەرپرسەکەی ئـەمریکا لەعێراق شکستیانخواردوە ، بەتایبەت کە ئـێستا بڕێکی زۆر لەو چەک و پارەیەی کە ئـەمریکا رەوانەی عێراقی کردوە ، کەس نازانێت چۆن بەکارھاتووە ، نایانەوێت کەس لەھەرێمی کوردستان بچێت مەسجی ئـەم شکستە بدات بەگوێی کۆنگرێسمانەکاندا . ترسیشیان لەوە ھەیە بەرپرسانی رۆژاڤا بچن بەڵگەی تێوەگلانی تورکیا لەمەسەلەی تیرۆردا بخەنەڕوو . ئـەگەرچی ئـەمانە زۆر شاراوە نین ، بەڵام خستنەڕووی بەڵگە شتێکی ترە . لەم روەوە ترسی بارزانی زیاترە لەدوو بەرپرسەکەی ئـەمریکا ، ھەم لەبەر جەنابی ئـەردۆغان و ھەم لەبەر ئـەو گەندەڵییە گەورەیەی کە بەچەک و پارەی ئـەمریکاوە کراوە .
جا ئـیتر لەمەودوا ھەر بەرپرسێک دەیەوێت بچێت بۆ ئـەمریکا ، پێویست ناکات خۆی ئـەزیەت بدات ، یەک تەئـیدی بارزانی پێبێت ، ڤیزاکەی بۆ دەبەنە ماڵەوە .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت