24-06-2017 Dr-Muhamad-Ali

دکتۆر محەمەدئەمين  گه‌ناوی : هاتنه‌ سه‌رشه‌قام یا له‌شه‌قام كه‌وتن .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوای شۆرشی پیشه‌سازی‌و ده‌ستپێكردنی ژیانی مۆدێرنی ئابوری‌و سیاسی‌و  كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی پێشكه‌وتنی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌هه‌مو ره‌هه‌نده‌ بازرگانی  ، ئابوری‌  ، سیاسی‌ وه دبلۆماسیه‌كان كه‌ بونه‌ زاده‌ی  بون‌و دیارده‌ی گلۆبالیزم ، تێگه‌شتن  ( concept ) شه‌قام له‌ره‌هه‌ندی شوێنی به‌یه‌ك گه‌شتنی تاكه‌كان بۆ مه‌به‌ستی جیاوازی كاری بازار بوبه‌ تێگه‌شتنی سیاسی ، ئابوری كۆمه‌ڵایه‌تی وه هه‌تا ده‌رونی‌و فه‌رهه‌نگی كه‌ له‌وێ تاكه‌كان بۆ مه‌به‌ستی وه به رژەوەندی  هاوبه‌ش كۆده‌بنه‌وه‌ به‌پاڵنه‌ری هه‌ریه‌كێ له‌ره‌هه‌نده‌ سیاسی‌ ، ئابوری ، فه‌رهه‌نگی ، ئەخلاقي وه  كۆمه‌ڵایه‌تیەکان  .  له‌دنیای مۆدێرن‌و شارستانیدا  شه‌قام  نه ته‌نها  پێوه‌ره‌ بۆ پرسه‌ ئابوری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، به‌ڵكو شه‌قام به‌هه‌مو ره‌هه‌ندیه‌كانه‌وه‌  شوێنی دەرک (  Perception ) ، زانین وه هەتا شوێنی دراسه‌ی ده‌رون ناسی كۆمه‌ڵ‌و گشتیه (social and public psychology) .  له ناو  كۆمه‌ڵگا ديموكراتەكانا كه سەروەریى تاك  تيايا  فەراهەمه هەركاتێ نوخبە ی / بژارده ى (  elite   ) دەسەلاتي ئابوری – سيا سي – ياسايي – كايەكاني   فكري و  كۆمه‌ڵایه‌تی  دەستەوەستانمان له چارەسەری  پرسو  كێشەكاني جڤات ، ئەوا شەقام ئەبێته دووا بريارو گوتارو چارەسەر .  

هه‌ڵبه‌ته‌ له‌ وڵاتانی جیهانی سێیه‌م‌ ، وه له‌حاڵه‌تی گه‌شه‌دا شه‌قام تەنها  وەک شوێنی ئالوگۆری هه‌ستی هاوبه‌ش  ، بەلام بێ بوونی  ڕایی گشتی ، بوونی هه‌یه‌ . وه به‌هۆی دیكتاتۆری‌و نه‌بونی و لاوازی هۆشیاری‌ سیاسی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی  ، وه  نەبونی هه‌ستی هاوبه‌ش  وه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ، شه‌قام زۆر به‌كه‌می ده‌توانێت ڕۆڵی هه‌بێت له‌سه‌ر بریار‌و ره‌وتی گۆرانكاری ژیانی سیاسی‌و ئابوری له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كان .  له‌م شوێنانه‌ ( جیهانی سێیه‌م ) هه‌تا ئه‌گه‌ر شه‌قام بجوڵێ گۆرانكاریش دروست بكات به‌كه‌می ده‌توانێت ئه‌نجامی باشی هه‌بێت ئه‌گه‌ر هاورا نه‌بێت له‌گه‌ڵ فكری ته‌ندروست و هۆشیاری سیاسی‌و ئابوری ، نمونه‌ش هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامی گه‌لانی عه‌ره‌ب بوو له‌به‌هاری عه‌ره‌بیدا كه‌ جگه‌ له‌تونس ئه‌نجامه‌كانمان بینی كه‌ چۆنه‌ ، حاڵه‌تی تونسیش به‌هۆی وشیاری‌و رێژه‌ی خوێنده‌واری زۆری گه‌لی تونسه‌وه‌ بوه‌ ، كه‌ كاولكاری تێیدا روینه‌دا وه‌كو سوریا‌و لیبیا‌و عێراق ، یان دوباره‌ هاتنه‌وه‌ی دیكتاتۆرێكی تر وه‌ك میسر .

لێره‌دا پرسیارێكی بابه‌تی هه‌یه‌ كه‌بزانین جیاوازی نێوان بازار‌و شه‌قام چیه‌ ؟ له‌كاتێكدا كه‌ ره‌وشی بازار كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئاستي  ژیانی تاک  ، كۆمه‌ڵ ‌ ، وه كایه‌ی سیاسی‌و ئابوری هه‌یه‌ ،  وه  شه‌قام نه‌ك هه‌ر نزیكه‌ له‌بازار ، به‌ڵكو به‌شێكیشه‌ له‌بازار .

 بازار ته‌نیا یان زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ ره‌وشی وه  جموجولی ئابوریه‌وه‌ هه‌یه‌ . به لام شه‌قام په‌یوه‌ندی به‌ ره‌هه‌ندی تره‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ك ته‌نها ئابوری ، به‌ڵكوپه‌یوه‌ندی به رەهەندی  سیاسی‌ ، كۆمه‌ڵایه‌تی  ، ئاکار  ، اخلاق  وە رەوش و حاڵه‌تی ده‌رونی كۆمه‌ڵ‌ و گشتیشه‌وه‌ هه یه . ئه‌مجار له شه‌قاما  وه‌ستان هه‌ڵوێست و  ده‌ربرینه‌ به‌رانبه‌ر ره‌وت‌و ره‌وشی روداوه‌كانی نێو ژیانی سیاسی‌ ، ئابوری‌و ، کۆمەلایەتی ، دەرونی وه هەتا بازاریش .

زۆرجار ئه‌وانه‌ی له‌ناو بازار ئیش ده‌كه‌ن‌و كارو چالاكیان هه‌یه‌ وه‌ك كاسپكار  بۆ ده‌ربرینی هه‌ڵوێستی خۆیان له‌شوێنی خۆیانه وه  له‌ناو شه‌قه‌مه‌كان دێنه‌ سه‌رشه‌قام . هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام‌و وه‌ستان له شه قا ما  به ر ده وام بریاری سیاسی حكومه‌ت‌و یاساكانی په‌رله‌مانه‌كانی گۆریوه‌، هه‌تا ده‌سه‌ڵاتداران‌و فه‌رمانره‌وایانی گۆریوه‌‌و ناچاری كردون ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌,وه  ته‌سلیمی ویستی شه‌قام بن، به‌جۆرێك ده‌توانین بڵێن ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شه‌قامی گرته‌ ده‌ست ئه‌ تو ا نێ  ده‌سه‌ڵاتی  سیا سی وه حکو مه ت دا ر یش بگرێته  ده ست   كه‌ بۆ ئه‌مه‌ش له‌مێژوی تازه‌دا نمونه‌   زۆره‌،  به‌تایبه‌ت له‌ كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وت‌و دیموكراته‌كاندا.

له دنیای  تازەدا  هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام نه تەنها ئازادە ، ژیان وه شكۆمه‌ندی تاك‌و كۆمه‌ڵگاكانه ، بەڵکو پێوەریشه بۆ ئاستی  هوشیاری فکري ، سیا سی ، فەرهەنگی وه شارستانی  تاک و كۆمه‌ڵگاکان  . هه‌ر كاتێ خه‌ڵكان‌و گه‌لان‌ توانای هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامیان نه‌ما ئه‌وا له‌بری ئه‌وه‌ی شكۆمه‌ندانه‌ له‌شه‌قامه‌كان بوه‌ستن‌ ئەبێ    بێ چارانه‌‌و داماوانه‌ له‌ شه‌قامه‌كاندا بكه‌ون‌و چاوه‌رێی به‌زه‌یی ئه‌وانه‌ن بن ، كه‌ له شه‌قامه‌كان  به سەریا تا تێده‌په‌رن .

ئیتر پرسیاری ئه‌مه ،‌ چۆن ئه‌وانه‌ی كه‌وتون له‌شه‌قمه‌كاندا یان  ئه‌وانه‌ی له‌حاڵه‌تی كه‌وتندان ئیراده‌ی وه‌ستانیان له‌ شه‌قامدا نیه‌ راوه‌ستاو بكرێن له‌شه‌قاما ؟ ئه‌مه‌ پرسیارێكی جەدەلییه ، وه‌ڵامی هه‌موانی پێویسته‌ له‌هه‌ر شوێن‌و كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه تاك ويرانكراوه  ، وە بەرژەوەندى گشتي بووني نيه يا لاوازه .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت