عیماد عەلی : ئەڵمانیا بەیەکجاری دەرگای یەکێتی ئۆرپای بەسەر تورکیادا داخست .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وا دیارە پاش جموجوڵە نێوخۆییەکانی ئۆردوگان ، ئاراستەیەکی نوێ بۆ ئابڵوقەدانی تورکیا لە لایەن وڵاتانی ئۆرپاوە هاتبێتە ئاراوە و ، هەوڵێک لە ئارادابێت بۆ فشار کردن و لەباربردنی هەوڵەکانی ئەردۆگان لە هەنگاوە تەسک بینیە ناوخۆییەکانی و ، لە مەرامی فەرزکردنی سەڵتەنەتدا . ئەڵمانیایەک کە ساڵانە بە بری 30 ملیار دۆلار ئاڵوگۆری ئابووری لەگەڵدا بێت و ئەمرۆ ئەمە هەڵوێستی بێت کە نزیکترین وڵاتە لە تورکیاوە سێ ملیۆن هاولاتی ئەڵمانی بەرەگەز تورکن ، تایبەتمەندی خۆیان هەیە و لەو بارەوە زۆر شت لەبەرچاو دەگیرێت ، بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە لەو ئەندام پەرلەمانانەی کە دەنگیان بەم بریارە دا بە بنەچە تورکی تێدایە . دیارە بۆ وڵاتانی تر زۆر ئاساییە کە هەنگاوێکی وا بنێن . چاودێران وا چاوەروان دەکەن زۆرێک لە وڵاتانی تری ئۆرپا بەم نزیکانە هەمان هەڵوێستی ئەڵمانیایان هەبێت و شوێن پێی ئەو بگرنە بەر .
هەموومان ئاگاداری ئەوەین کە ئەڵمانیا لە سەرجەم دەوڵەتانی ئۆرپا بە پەرۆشتر بوو بۆ وەرگرتنی تورکیا لە یەکێتی ئۆروپا و ، لەم ماوەیەی پێشودا ، ئەحمەد داود ئۆغلۆ رۆڵێکی گەورەی لە نزیکبونەوە و نەرمی نواندنی وڵاتانی ئۆروپا لە ئاست هەنگاوە قەبوڵنکراوەکانی ئەردۆگان هەبوو ، بەڵام بە وازهێنانی ئۆغلۆ و مکوربونی ئەردوگان لەسەر جێبەجێ کردنی مەرامەکانی و فراوانکردنی هەژمونی خۆی بۆ کاری تاکرەوانە و بۆ بەرژەوەندی شەخسی بە هەنگاوی دوور لە دیمکراسیەت و کردەوە سەڵتەنەتیەکانی ، مەرجەکانی وڵاتانی ئۆرپای خستە نێو هەڵوێستێکی رووگیرانەوە و ئەوانی ناچار کرد کە لە خەمساردی و گوێنەدان بە هەندێک بۆچونی ئۆردۆگان بەردەوام نەبن و بریاری یەکلاکەرەوە بدەن .
ئەو کۆدەنگیەی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەبەجیۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیەکەی ئەرمەنیەکان کە لە ساڵی 1915 لە لایەن تورکیاوە جێبەجێ کرا ، تا رادەیەک لە لایەن ئۆردوگانەوە چاورەروانکراو بوو  ، خۆی بۆ حازرکردووە و پیلانی لەوبارەوە ئامادە کردوە ، بۆیە هەر لە کینیاوە هەرەشەی کاردانەوەی کرد لەکاتی گەرانەوەیدا . بەڵام جگە لە بەکارهێنانی پەنابەران و ناردنی تیرۆریستان بۆ ئۆورپاو و دووبارە کردنەوەی پیلانەکەی پێشووی بە دەرگاخستنە سەرپشتی سنورەکانی بۆ ناردنی بە لێشاوی پەنابەران وسەرقاڵ کردنی ئۆرپا و بەکارهێنانی بانگەشەی راگەیاندن بۆ بەرژەوەندی شەخسی و ئیستغیلالکرکنی تیرۆریستان و پەنابەران بۆ بەدەستهێنانی کۆمەڵێک قازانجی سیاسی و ئابوریی و فشار خستنە سەر ئۆرپا ، چیتری پێیە کە ئۆروپیەکان نەیزانن و خۆیان بۆ حازر نەکردبێت ، . جگە لە بێ ئومێدبونی لە نزیکبونەوە لە یەکێتی ئۆرپا هیچی تری پێناکرێت ، کە ئەم کاردانەوانە هەمووی لە کۆتاییدا بە زەرەری خۆی دەشکێتەوە . ئەم بریارەش پەیوەندیەکانی تورکیا و ئەڵمانیا بەرەو دۆخێکی نادیار دەبات و دەردانی زۆری لێدەکەوێتەوە . لە پێشەوەیدا هەڵوەشانەوەی رێکەوتنەکەی تورکیا و ئۆرپا لە بارەی پەنابەران و بەخشینی 6 ملیار دۆلارەکە بە تورکیا بۆ ئەو مەبەستە و دابرانی تورکیا و ئۆرپا بۆ ماوەیەکی درێژ.
وادیارە ئۆروپیەکان جەنگی تۆڵە سەندنەوەیان لە تورکیا بە هۆی ئەو شەپۆلە پەنابەرانەوە کەماوەیەک لەمەوبەر رووی لە ئۆرپا کرد و ئەردۆگان دەستی تیدا بوو وەک سەرەتایەکی قۆناغێکی نوێ لە مامەڵەکردن لەگەڵ تورکیادا دەستی پێ کرد و لەو نێوەندەشدا هاوکاری ئۆرپا روسیا و رێکەوتنی ئەگەر ژێربەژێریش بێت لە نێوانیاندا لەبەرامبەر بێ دەنگبونی ئەمریکا لە ئاست ئەم وەزعەی تورکیا ، ئۆردوگان دەخاتە گۆشەیەکەوە کە پەنجەی پەشیمانی بگەزێت و ، ئەمەش باشترین هەلی زێرینە کە کورد قازانجی خۆی لێ بکات . لە مێژووی نزیکی تورکیادا هیچ کاتێک بەم شێوەیە تورکیا بێدەرەتان نەبووە و رۆژانی داهاتوو زۆر شتمان بۆ روون دەکاتەوە .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت