فەرەیدون کونجرینی : نادیموکراسەکان فێری دیموکراسیمان دەکەن .
پارتی دیموکراتی کوردستان ” هەرچەندە زۆر نادیموکراسن و بێ زانیارین لەبنەما دیموکراسیەکان ، لەهەمانکاتدا دەیانەوێت فێری دیموکراسیمان بـکەن ، بێگومان هەر تاکێکی کورد ماناوپێناسی دیموکراسی بزانێت دڵنیایە لەوەی دەسەڵاتی تاکڕەوو نادیموکراس بونی هەیە لە ناوچەکە ” لەوەی ئاشکرایە سنوریان بەزاندوە.
مەسعود بارزانی ” تا ئەم ساتە وەختە لەسەرپێچی یاسایدایت ” بەڕەفتارو گوتارت وەك سەرۆکێکــی سەپێنەر خۆی نیشانداوە ، بەپێی یاساو ڕێنمایەکانی دەستوری هەرێمی کوردستان ماوەکەی بەسەرچوەو هیچ پەیوەندیەکی بەو پۆستەوە نەماوە .
واتا منی نوسەرو تۆی خوێنەر لە دو تەوەردا یەک دەگرینەوەو دەشبێت لێرەدا بڕیاری کۆتایی و یەکێك لە تەوەرەکان بکەیتە ئەو ئامانجەی خەڵکی هەرێمی باشوری کوردستان دەیخوازێت و چیتر کێشە ناوخۆیەکان بە ئاراستەی دەرەکی مەبەو داکۆکی لە پێشنیارو پڕۆژەکان بکە .
لە بون و دامەزاندنی بزوتنەوەی گۆڕان تا ئێستا بڕواتان بە پڕۆژەو پێشنیارەکانی گۆڕان نەبوەو بوارتان نەداوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی کاری بۆ بکرێت و بخرێتە جێبەجێ کردنەوە ، لەئێستادا هێزێکی سیاسی شارەزا لەڕابوردوی کارەکانتان بەڕێکەوتنێکی 25 مادە کەپێك هاتوە لە 11 تەوەر هاتۆتە بەرەی گەل ، لێرەدا هۆشیارانە بڕیاری کۆتایی نەدەن هەرەس دێنن و پەشیمانی دادتان نادات .
دانیشتوانی هەرێمی کوردستان نوسەری بیرمەندو ڕۆشنبیرو خەڵکی بەتوانای لەبواری کۆمەڵایەتی سیاسیدا ” شەوو ڕۆژیان خستۆتە سەر یەك تا وتارو بیروڕای خۆیان دەربڕن بەوەی بەرپرسیارانی حکومەت لە ئێش و ئازارەکانی خەڵکی تێبگەن و نزیکیان بکەنەوە بەڵام بەپێجەوانەوە تەنها بڕواتان بەخۆتان و نوسەری قەڵەم فرۆش هەس ” تەنها بە هزری خۆتان سەرکەوتونابن و ناتوانن ئامانجە نیشتمانیەکان بۆ خەڵکی کوردستان بەدەست بێنن تا یەکڕیز و هاوڕای لایەنی سیاسی ترو خەڵکی دەڤەرەکە نەبن.
لەماوەی 24 ساڵدا نەتان توانیوە حکومەتێکی یاسایی و پەرلەمانێکی تەندروست بەرهەم بێنن ، جاوەڕوانی ئەو ویستەبین کەخەڵکی دەڤەری باشور دەیهەوێت ؟ ئایا ویژدانی خۆت قبوڵی ئەوە دەکا ؟ بێگومان تۆیەک کەبویتە هەڕەشە نەك تەنها بۆ باشور ” خۆر ئاواش نیگەرانن و ئاشکرایە لای دانیشتوانی باشورو خۆر ئاوا لەپلانگێڕی سیاسیتان .
هاوڵاتی مەدەنی دەنوسن بۆ ئێوە” نەك بۆ خەڵک ، هۆکاری قەیران و نیگەرانیەکان هەڵەی سیاسی ئێوەو خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتە کە بەفیلتەی دیموکراسیدا ناڕوات ” خەڵکانێك ئاشکرا دیارن هەڵوێست مەبەستی ئامانجی نەتەوەی کوردیان هەیەو دەنوسن تا کاربەڕێکارانــتان بە ئاگابێنەوە ، پاش 25 ساڵ سیستەمی حوکمڕانی بگۆڕدرێت بۆ باشتر و دەستاودەستی دەسەڵات بکرێت بەپێی چەمکەدیموکراسیەکان تاهێزی سیاسی ناوەکی و دەرەکی بەهێزترو فراوانتربێت ، نەكا بەمجۆرەی ئێستا چەقبەستو بە هەمان سیستەمی حوکمی دیکتاتۆری بەعسەن.
ئێوە باس لە دیموکراسی دەکەن و لەهەوڵدان وانەی دیموکراسی بە خەڵك بڵێنەوە ، لەهەمان کاتدا هیچ بنەمایەکی دیموکراسیان تێدانیە ” ئێوەچین تا لە دیموکراسی گەیشتبن و ئاستی نادیموکراسی ئەنجام ئەدەن و دواڕۆژی خۆتان بە هەژمون دەبیننو دەسەڵاتان قۆرغ کردوە .
ئێوەن ناشارەزان و چەمکە دیموکراسیەکانتان قۆرخ کردوەو یاساو سیستەمی حوکمی دیکتاتۆری ئەنجام دەکەن بەوەی نمونەتان زۆرەو لەپای چەمکە دیموکراسیەکان چەندین هاوڵاتی بیرمەندو ڕۆشنبیر ڕفێندران و تیرۆرکران ، ئەوەی ئاشکرایەو هەمولایەک دەزانێت کاتی تێپەڕیوەو چیدی خەڵك ئەمە قبوڵ ناکات و بەهیوای هەڵبژاردنێکی ترو بەردەوامیەکی تر مەبن لە دەسەڵاتی ئێستا. هیوا بۆ دواڕۆژی هەڵبژاردنەکانی 2017 مەخوازن ، دەکرا لە ڕابوردوی کاربەدەستیدا بەپێچەوانەی 23 ساڵی حوکمڕانیتاندا کارتان بکردایەو تا حیزب و دەسەڵاتان لاواز نەبوایە و خەڵکتان جڵەو گیرکردایە هەر کردەوەی گەندەڵی تیرۆرو ڕفاندنتانە وای لەخەڵک کردوە توڕە توڕە ببن و لەساڵێکدا دەیانجار خۆپشاندان و ناڕەزایی دەردەبڕن و دێنە سەرشەقام و لەپێناو مافەکانی خۆیاندا بارەگاکانتان دەسوتێنن دڵنیابن کار گەیشتۆتە لوتکەو دەسەڵاتان لاواز بوە .
بڕوانەو چیتر خۆتان گێل مەکەن دڵنیابن ئایندەتان هاوشێوەی سەرکردە دیکتاتۆرەکانی بەهاری عەرەبی دەبێت بێ تەقەو هێزی فکری کۆتاتان دەکات و ئایندەتان لەمشتی خەڵکدادەبێت و دوبارەبونەوەتان مەحاڵە .
ئێوە لە ئێستادا ناحەقیتان زۆر ئەنجامداوە دژ بەخەلک و لایەنی سیاسی ئەولایەنەی بە دەنگی هاولاتی لە ڕێکخراویەوە بو بە لایەنێکی سیاسی و دەسەڵاتی دوەمی گرتە دەست و 25 کورسی لە پەرلەمانی هەرێمدا بەدەستهێنا، ئێوە لەم دوایانەی حوکمی سیتەمکاریتاندا ویسان شکست بە سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی بێنن کەسەر بەو لایەنەن باسمان لێوە کرد ؟ دەتانەوێت ئەوانەی لەلایەن خەڵکە هەڵبژێرداون بەدەسەڵاتی خۆت ڕێگیریان لێبکەیت و لە دەسەڵاتیان کەمکەیتەوە .
بونی ئێوە لە لەحومەتدا پێشێلکردنی یاسایە بەوەی نەتان توانیوە بە ئاستێکی دیموکراسی فەرمان ڕەوایەتی لەناوجەکەدا وەربگرن بەڵکو بەپێجەوانەوە ، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ساڵەهای ساڵە دژ بە حوکمی دیکتاتۆری تێکۆشاون و هەوڵیانداوە حوکمی تاکڕوی بنەبڕ بکەن” بەمەش ڕوباری خوینیان دروستکردبو وڵاتمان بۆنی خوێنیلێ دەهات ، هەمان ئەو سیستەمەتان زیندو کردۆتەوەو گەیشتونەتەوە بەو ڕابوردوەی دوژمنانی نەتەوەکەمان ئەنجامیانداوە ، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕێگەتان پێنادەن و چیتر بەو سیستەمە بەردەوامبن ، مۆڵەتان پێنادەن چونکا هاولاتیان پڕاوپڕبون لەو ڕازوگەلیانەی ڕوبەڕوتان بۆتەوەو خەڵك بەدەم گولەوە هات و خۆیان بۆدا بەکوشت .
ئەوەی خەڵک دەیخوازێت و مەبەستیتی و خۆپساندانی بۆدەکات مەبەست بونی نادیموکراسیەو شکستان هێناوە لەسەرجەم چەمکەکانی دیموکراسیدا، لیڕەوە لەمدێڕەدا دەڵێت دەبێت خەڵکی هەرێم چیدی بێدەنگ نەبن و ڕۆژانی ڕۆژانی قەیرانی سیاسی و ئابوریان وەبیربێتەوەو بەردەوامبن و داوای مافەڕواکانیان بەهەدەر نەڕوات . دڵنیابن خەڵکی هەرێمی کوردستان هەلەکانیان دوبارەناکەنەوە بەوەی لەهەڵبژاردنەکاندا متمانەیان پێکردن و بەناوی پڕۆژەو پڕۆژەکاری خەڵکتان خەڵەفاند .
- بابەتەکانی تری فەرەیدون کونجـــرینی
-
فەرەیدون کونجرینی: 31ی ئاب بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟
- -
فەرەیدون کونجرینی: هۆکاریی سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش!؟
- -
فەرەیدون کونجرینی: پێویستریین شت بۆ مرۆڤ!
- All Posts