Azad-hamdi

ئازاد حەمدی  : چپەیەک .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

رەنگە بە بیرتاندا بێتەوە ، جاران ئاغاو دەرەبەگەکان ،  لەگەڵ بەرامبەرەکانیان بدووانایە .  خۆیان ئەمەندە بە زل و زیاد ئەزاانی ، بە ڕوویەکی وەرچەرخاوەوە  ئەدووان و وەیا ئەمریان ئەکرد .

لە هەڵسوکەوتیاندا دەبوو لەلای سەرووەوە بوونایە  ، کە هاتوچۆیان دەکرد ، ئەبووایە دەستوپێوەنان و کەسەکانی تر هەستانایەتە سەرپێ . ئەوان گەورەوسەروەر ، باقی دانیشتووان وە یا ئامادەبووان گوێڕایەڵ و جێبەجێکار و وەی بەڵێ .

ئێستاش هەرچەندە ئەوبارو دۆخە گٶڕاوە و گوزەشت ، بەڵام لای هەندێک  خۆ بەزلزان  ئەو ماکەیان لەناخدا ماوە . دەماری خێڵەکیان واز لێنەهێناوە   بەرەو پێشچوون و ئەتەکێتی سەردەمیانە یان فەرامۆشکردووە .  ئەبێت لە کۆڕو کۆبوونەوەکاندا ، هەتاوەکو لە دیوە خانەکانی خۆشیاندا ، لەڕیزی پێشەوە بن . لەلای سەرووی هەمووانەوە ، ئەم ئاغا و ئەوانی تر مسکێن .

لە هەمووی سەیرتر . ئێوە  بانگهێشت کراون بۆ خزمەتیان لەسەر داوایان ، بەڕێزیان . لە پێشوازیدا نابێت و خۆی ئەدزێتەوە .  دووای ماوەیەک جەنابی  بەشان و شکۆیەوە ، تەشریف دە هێنێت بۆناو کۆبوونەوە ، وە یا مەجلیسەکە  . هەمووی لەبەرئەوەی  گەورەو بچوک  لەبەری هەستن ،    دەبێت لەنگەری گفتۆکانیش لە بەرژەوەندی ئەواندا بێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت