لاوک کونجرینی : مەسعود بەرزانی لەوە دەچێت توشی سەرلێشیواوی بوبێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆربەمان دادگاییکردنی سەرانی بەعسمان بینی، لەبەردەم دادگای تاوەنەکان دوو کەسیان بە ڕاشکاویی توشی هیستریا ببوون:

1 – سەدام

2 – بەرزانی تکرتی برای سەدام

سەدام زۆر جار بە سەرۆکی دادگای دەوت: من سەرۆکی شەرعی عێراق م، تۆ ناتوانیت بەو شێوەیە مامەڵەم لەگەڵ بکەیت. هەرچی بەرزانی برایەتی لە پردا هەڵدەچوو، پڕ بەو هۆڵە هاواری دەکرد.

مافی خۆیان بوو، چوونکە ئەوان لەگەورەترین دەسەڵاتەوە، هاتبوونە سەر ئەوەی لەبەردەم دادوەرێکدا سنوریان بۆ دابنرێت و بە دەستوپەلی کەلەپچەو، هەروەها لەچاوەڕوانی سەپاندنی کۆمەڵێک تاواندا، کەخۆیان باش دەناسی چۆن و بە چ شێوەیەک دەسەڵاتیان زۆر خراپ و خوێناوی لەدژی خەڵکی عێراق و کوردستان بەکار هێنا بوو.

بەپێی بنەماکانی دیموکراسی دەسەڵات دەبێت  دەستاو دەستی پێبکرێت. پێشەلکردنی ئەم ڕەهەندە لە وڵاتێکدا قسە لەسەر دیموکراسی و بنەماکانی ئازادیی بکرێت، ئیتر دیموکراسی چ واتایەکی نامێنێت.

بەرزانی لە 30 حوزەیرانی 2013 وە مافی هەڵبژاردن و دانیشتن لەسەر کورسی سەرۆکایەتی هەرێمی نەماوە، تاوانێک لەخەڵکی کوردستان و داهاتویی گەلێک کرا لە 30 حوزەیرانەوە بەردەوامی درا بە فەرمانڕەوایی بەرزانی لەسەرۆکایەتی هەرێم، کەچی ئەم پێشلکارییە تا ئێستا بەردەوامەو هیچ ڕێزگرتنێک بۆ دیموکراسی و بەڵینەکانی خۆیان دانانێن.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نەوشیروان مستەفا لەلێدوانێکیدا بۆ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان وتی: ئەوانەی ئەم گەلەیان گەیاندووە بەم ڕەوشە ناجۆرە دەبێت بدرێنە دادگا. لەبەرئەوەی بەرزانی باش لە خۆی گەیشتبوو ، کە تاوانباری ئەم ڕەوشەیە ـ یەکسەر لەبەیانمایەکدا 24 کاژێر بەسەر قسەکانی ڕێکخەریی گشتی بزوتنەوەی گۆڕاندا تێنەپەڕیی، لەژێر بەرگری بەناویی ناوزڕاندندا ، هێرشێکی توندی کردە سەر بزوتنەوەی گۆڕان و ڕێکخەرەکەی.

ڕۆژی  23 – 6 – 2016 بەرزانی جارێکی تر پێشەلی یاسایی و سیاسی و نەتەوەیی کرد، لە بەیاننامەیەکدا بانگێشتی سەرنای حیزبە کوردستانییەکانی کرد، کەبێن بۆ کۆبوونەوە و ڕێکەوتن لەسەر ڕیفراندۆم و ئەنجام دانی. لەم بانگێشتەی بەرزانی دا، دەردەکەوێت:

1 – تا ئێستا خۆی لە لوتکەی هەرێم دەبینێت و گوێ نادات بەیاساو ڕێسای ئەم هەرێمەو جگە لەوەی سەرۆکی پارتییە هیچ پلەو پایەیەکی حکومی نەماوە.

2 – گوێ ڕایەڵی حیزبەکان بۆ بانگەشەی بەرزانی ئەوە دەردەخات تا ئێستا بوونی پێشلکارییەکی گەورە هەیە، کە هەمووانی تیگلاوە, جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان.

3 – ئەقڵیەتی دەستبەرنەدانی بەرزانی لە کورسی سەرۆکایەتی هەرێم، هەمان دەورانە کە دیکتاتۆرەکان لەهەر ڕوودانێکی لابردن بە شێوەی کودەتا یان  شۆڕشی خەڵک، لەبەردەم دادگا و خەڵکدا هەرخۆی بە سەرۆک  دەزانێت .

4 –  ئەم بانگەشەی بەرزانی پێمان دەڵێت: پیرێکی کۆتا خێر نییەو کۆتا شەڕە، کورسییەکەی جگە بە خوێن بەهیچ نرخێکی تر چۆڵناکات.

نزیک بەساڵێکە پیری ئاخر شەڕ، لەباتی بیر لە کۆدەنگی و ئاشتی ماڵی کورد بکاتەوە، بیر لەو قسەیەی خۆی بکاتەوە ، کە بەدرۆ زۆر جار لەبۆنەو دانیشتنەکانیدا دەیدرکان و دەیوت: من ئامادە نیم ڕابردووی پێشمەرگایەتیم بکەمە قوربانی کورسییەک و من لە هەموو کەس ئاسانترم، هەر کاتێک وتان بڕۆ ـ دەڕۆم.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت