سەعید چوارتایی : بۆچی فەرەیدون عەبدولقادر لە یەکێتی بێهیوا بوو ، چووە ناو پارتی .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

1 – یەکێک لە دەستودایرەکەی تاڵەبانی لەدوای ڕووخانی سەدام ، واتە دوای ساڵی 2003 ، بەسەرهاتێکی ئەوسای وا گێڕایەوە :

پاش ئەوەی سەدام ڕووخا ، کۆمەڵێک کەسولایەن لەناو هێزە کوردییەکان ، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان هەبووە بە ڕژێمەوە ، فایلەکانیان دەست حیزب و لایەنەکان کەوت .

وتی : ئەوساتە لای تاڵەبانی بووم ، کە فایلی فەرەیدون عەبدولقادریان هێنا و سەرۆک تاڵەبانی خوێندییەوەو توشی شۆک بوو ، یەکسەر ناردی بەشوێنیدا ، تا فەرەیدون عەبدولقادر هات سەرۆک مام جەلال بەدەم خۆیەوە قسەی لەسەر فایلەکەی دەکرد .
کاتێک هات کەوتە سەرزەنشتکردنی و پێی وت : تۆ ئەو کەسە ناپاکەیت ، کە مێژووەیەک بەناو ئەندام مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیوەندیت لەگەڵ سەدامی خوێنڕێژ هەبووە . فەرموو ئەوە فایلەکەت هەڵیبگرەو بڕۆ ، تا من مابم لەژیان ـ نایهێڵم لەناو یەکێتیدا ناپاکێکی وەک تۆ ، جێگای ببێتەوە .

بەپێی فایلەکەی فەرەیدوون عەبدولقادر لەناو زیندانەوە ، پەیوەندی لەگەڵ جەلادەکان بەستووەو ، مانگانە 5 هەزار دۆلار ـ تا ڕووخانی سەدام بەدەستی گەیشتووە .
2 – لەپاش جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا لە یەکێتی و لەسەروبەندی دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان ، فەرەیدون عەبدولقادر دەچێت بۆ لای نەوشیروان مستەفا تا ئامۆژگاریی بکات ، بۆ ئەوەی لە یەکێتی جیا نەبێتەوەو دەستبەرداریی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان بێت . نەوشیروان مستەفا لەپڕ قسەی پێدەبرێت و پێی دەڵێت ، فەرەیدوون واز لەو قسە قۆڕانە بهێنەو بڕۆ بەلای ….. خانەکەتەوە .

ئیتر فەریدوون لەهەردوو لا بوو ، نە لەناو یەکێتی بەهۆی تاڵەبانی و نە بەهۆی نەوشیروان بەهۆی توندڕەویی نەتەوەییەوە ، ئەم زاتە باروبارخانەی لەمێژە بۆلای پارتی گواستۆتەوەو زۆر لەمێژە لەژێرەوە وەک زەمەنی بەعس نامەو نامەکاری دەگۆڕیتەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت