barzani-1

عیماد عەلی : دەکرا بەرزانی خۆی لە ململانێ حزبیەکە بەدوور بگرێت ، بەڵام ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەو روانگەیەوە کە بارزانی پەروەردەی عورف و نەرێتێکی خێزانی و بنەماڵەیی و کۆمەلایەتی موحافزکاری تایبەتە ، خەڵک لەوباوەرەدابوون کە یادی کۆمەڵایەتی و ئاینی گشتی رۆڵی خۆی لەسەر بیرکردنەوە و باوەرەکانی هەبێـت ، بۆیە زۆر کەسی دڵسۆزی کوردستان ، بەهەلزانینی چەژنیان لەبەرچاو گرت و چاوەرێی نیازپاکی و مژدەبەخشین و چەژنانەیەکی گەورەی سیاسی قازانجبەخش بە گەلی کوردستیانیان لێدەکرد . بەڵام لەمەشدا بە جەخت کردنەوەی بارزانی لەسەر پەیامە کۆنە شکستخواردوەکەی پێشوی خۆی ، وای نیشانداین کە بیری حزبایەتی و دیدی تایبەتی و تموحی شەخسی بەیەکجاری باڵی بەسەر بیروبۆچون و عەقڵیەت و روانینەکانیدا کێشاوە و ، تاک لایەنانە و دوور لە بەرژەوەندی گشتی رەفتار دەکات .
ئەم جارەش بارزانی ئەوەی سەلماند کە بەخۆی ؛ خۆی خزاندۆتە نێو ململانێ سیاسیەکانەوە ، لە جیاتی ئەوەی دەکرا وەک مەرجەعیەتێکی نەتەوەیی نیشتمانی و مێژویی گرنگ خۆی بسەلماندایە و لە نا یاسایی هەنگاو نان و بە تۆپزەیی خۆ فەرزکردن خۆی بەدوور بگرتایە و ، وەک بە زارەکی دەڵیت ؛ بۆ بەرژەوەندی گشتی وەلانانی بەرژەوەندیەکانی ئەو ئاسان بوایە ، کەچی دوور لە هەر عورف و یاسایەکی ئاینی و شارستانی ، جگە لەمانەوەی بە زۆرەملێ لە پێگەی بەسەرچووی خۆی ، ئێستاش مکورە لەسەر وابەستەیی و بۆچونە کۆنەکانی خۆی و ، ئەوەی چاوەرێی شتی گەورەی لێدەکرد پەشیمان بووەوە .
دیسان بەخۆی وەک سەرکردەیەکی ئاسایی و تاکێکی حزبیی کوردستانی رەفتاری کرد و زەرەری لە پێگەی خۆیدا ، بە خۆی ئاستی باوەربون و متمانە و مەرجەعیەتبونی گەیاندە پلەی زۆر نزم و ، وا تائێستاش هیچ دەستپێشخەریەکی کردەیی لەدەست دەرنەچوو کە بە رێژەیەکی گەورە لەدەست ئەودا ماوەتەوە بۆ ئەوەی دەرچەیەک دروست بێت بۆ دەرچون لەم چەقبەستوییەی گەلی کوردستان تێی کەتووە ، کەچی ئەو مێشیش میوانی نەبوو لەم رۆژی جەژنەدا .
بۆیە چەژنانەی گەورە بە پیاوی گەورە دەکرێت و دەدرێت بە خەڵک و ، کەسێک خۆی بە زۆری زۆردارەکی خۆی بخزێنێتە نێو ململانێ حزبی و شەخسیەکانەوە ، بە هیچ کەسێک و بەوانی تریش ، واتە بە نەیاران و دۆستانیشیەوە ناتوانن لە رەفتار و ململانێی بچوکەکانی وەدەری نێن .
بۆیە خەڵکیش تەنانەت لە چەژنانەی بچوکیش بێ ئومێد بوون و ، تا وابروات مەعدەنی هەموو سەرکردە و کاربەدەستانی کوردستانی بە باشی بۆ هەموو لایەک دەردەکەوێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت