دکتۆر کەمال میراودەلی : هەنگاوە رادیکالییەکانی ئەردۆگان بۆ پاکتاوکردنی دامودەزگاکانی گولەن لە بەرژەوەندیی کوردە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

داخستنی 35 دەزگای تەندروستیی ، 1043 دامەزراوەی پەروەردەیی و ، بەشی ناوخۆیی قوتابیان ، 1229 وەقف و کۆمەڵەی ئیسلامیی ، 19 نەقابەو 15 دەزگای خوێندنی تایبەتیی … ئەوە تەنیا سەرەتای کاریی باری نائاسایی یە .

گرنگە ئەردۆگان بمێنیت تا دەزگای ڤایرۆسی گولەن پاکتاو دەکات .
ئەردۆگان گولەنییەکانی بە ڤایرۆس ناو بردو لەمەدا ڕاست دەکات . وەک ڤایرۆس دەچنە ناو دەمار و خوێن و مێشکی گەنجان و گەلانەوە .. هەروەها دەزگای گولەنی بە حکومەتی هاوتەریب ناو برد لەمەشدا راست دەکات سەیری ئەو هەموو قوتابخانەو خەستەخانەو دەزگا خەیری و نەقابە بکەن ، کە نۆکەریکی سی ئای ئەی بە ناوی دینەوە و بۆ تورکاندن دایمەزراندوون .. جگە لە کڕینی هەزاران کەس لە ناو سوپاو میدیاو پۆلیس دادوەریی و پەروەرەدو یاساکارییدا .
دەزگای خزمەتی گولەن دەزگایەکی ڤایرۆسیی نهێنیی تۆرانی فاشیستییە بۆ گەوادکرتدنی خەڵک و گەلانی ناتورک و سەپاندنی کەلتوورو زمان و نەتەوایەتی تورک و خزمەتی ئامانجەکانی سی ئای ئەی بە ناویی ئیسلامەوە دامەزراوە .
بە هاونەخشەیی و هاوکارییەکی نزیک لەگەڵ سی ئای ئەی کار دەکات و . ئێساتا گومان لەوەدا نییە بە ئاگاداریی سی ئای ئەم کۆدیتا خێراو نارێکەیان کرد ، پێش ئەوەی ئەردۆگان پاکتاویان بکات .
دەزگای گولەن وەک بەدیلیکە بۆ ئیسلامی دژ بە ئەمریکا ، سی ئای ئەی بەکاریی دەهێنێ هەروەک چۆن ئیسرائیل و بەریتانیا ئیخوانەکان بۆ ئەم مەبەستە بەکاردێنن
گولەنییەکان دوژمنی سەرسەختی کوردو پەکەکەن .
ئەردۆگان وەک میکاڤیلییەکی زۆرزان لە قۆناغی یەکەمدا دەسەلاتی گولەنییەکانی لە ناو سوپاو پۆلیس و داوەرییدا بە زیرەکیی بەکارهینا بۆ لێدانی سوپا واتە جەنەراڵە عەلمانیی و ئەتاتورکییەکان لە ناو سوپادا ، کە دوژمنی گولەن و ئەردۆگانیش بوون لە یەک کاتدا وەک بەرەیەکی دینیی  .

لە قۆناغی دووەم ئۆجەلانی بەکارهێنا بۆ بەهێزکردنی شوینی خۆی بەرامبەر سوپاو گولەنییەکاننیش . ناکۆکی لە نێوان ئەردۆگان و گولەنییەکان لە سەر دانوستان لە سەر پەکەکە دروست بوو ، گولەنیەکان پەکەکەیان نەک تەنیا وەک تێرۆتسیت بەڵکو وەک کافرو زەردەشتی و دژ بە ئیسلام و نەتەوەپەرست و دژ بە یەکێتی پیرۆزی خاکی تورکیا ناو دەبردو داوای ئیبادەکردنی تەوای پەکەکەیان دەکرد .
لە بەرنامەی کۆدیتاچیەیکاندا ئەوە هەیە کە بریاریاندابوو ئۆجەلان بدزن و بیکوژن یان ونی کەن و بلێن ئەکەپە کوشتوویەتی تا شەری کوردو تورک دروست بکەن . کە ئەردۆگان بە تۆمەتی هاوکاریکردن لە گەڵ حیزبیکی تێرۆرسیتی [ نا داعش نا ] بەڵکو پەکەکە لە 2008 ەوە تا  2015 دادگایی بکەن .
کە پەرلەمانتارانی کورد پشتگیری ئەردۆگانیان نەکرد بۆ سسیستمی سەرۆکایەتی ، ئەمجار ئەردۆگان هێزەکانی گولەنی لەگەڵ تۆرانیەکانی حیزبی قەومی تورک دژی کورد بەکار‌هێنا تا ئەوەندە لاواز بن نەتوانن دوژمانیەتی بکەن چ وەک هێزی عەسکەری چ وەک هێزی دەنگدان . سیاسەتی بەپەلەو خەیاڵیاینەو ناعەقلانیی و نابەرپرسانەو گەمژانەو نامرۆڤانەی پەکەکە بە خەندەقڵیدان و راگەیاندنی سەربەخۆیی ناوخۆیی شارەکان زیاتر بەڵگەی ڕەوای بە ئەردۆگان دا بە توندیی لە کورد بدات و .  شارەکان وێران بکات .
دوای ئەوەی هێزەکانی گولەن ی لە ناو سوپاو دادوەریی و جەندرمەو .. هتد ، بە حەماسەوە ئەرکی جێنۆسایدیان بەرامبەر شارەکانی کوردستان بە جێ هێنا و . دوای ئەوەی ئەردۆگان لە دوا بەرهەلستی لاوازو حیزانە لەناو حیزبەکەی خۆیدا کە داودئۆغڵۆ بوو رزگاریی بوو ، ئەمجار نۆرەی ئەوەهات ئەو هێزانەی گولەن کە یارمەتییان دا بەرامبەر عەلمانییەکان و بەرامبەر کورد لە وانیش خۆی رزگار کاو وەک مونافیس نەمێنن .. بریاری دابوو ئەمە لە ڕێگای دەرکردن و پاکتاوکردن و بریاری سایسیەوە بکات و سسیتمی سەرۆکایەتی بۆ ئەم مەبەستە دەویست . وەک دیکتاتۆرێک ئەمە بکات .  بەلام وەک خۆی وتی : کۆدیتا دیاریی خودا بوو بۆ ئەو تا بە ئارەزووی خۆی پاکتاویان بکات .
گولەنیییەکان کە وەک ڤایرۆس لە هەموو دەمارێکی جەستەی تورکیادا هەن و خاوەن گەورەترین دەسەلاتن . ئەمەیان دەزانی و ویستیان ئەوان پێشتر دەستی خۆیان بوەشێنن و حکومەتی تەریب بکەنە حکومەتی مەرکەزیی و ئەردۆگان و دارودەستەکەی لابدەن یان لەناوبەرن .
زۆریی نەمابوو ئەمەیان بۆ بچێتە سەر .. بەلام باشتر کە نەیانوتانی چونکە قاعیدەی ئەوان لە ناو تورکیا زۆر لە قاعێدەی ئەکەپە بەهێزترەو جگەلەوەش ئەمریکاو سی ئای ئەی و ناتۆ پشتیوانیانن .
بۆیە ئێستا حەربی ئەهلی لە نێوان دوو هێزی گەوادیی ئیسلامیی لە تورکیادا هەیە ، کە هەردووکیان دوژمنی سەرسەختی کوردو کوردستان و نەتەوایەتی کوردیین .
بۆیە مانی ئەردۆگان بۆ پاکتاوکردنیی ئەو ڤایرۆسانەی گەوادیی دینیی گولەنی و دوژمنی سەرسەختی کورد لە بەرژەونەدی کوردە .
بیگومان من حەزم لێ نییە کە ئەمە دەنووسم حەزم دەکرد تورکیا دیمۆکراتیی بێ ڕێزیی دەنگدان و پەرلەمان و مافی چارەنووس و مافی مرۆڤ بگڕێت و هەموو هاولاتییەک مافی یەکسانی هەبیت و ئازادیی و کەرامەتی پاراستراو بێت .. بەلام ئەمە لە ولاتەکانی گەوادیی ئیسلامیی دا قەت بەدی نایە تا دین لە دەولەت جیا نەکڕێتەوە ئەمەش تا دوای نەمانی رژیمی گەوادیی دینیی سەعودیی بەدی نایەت .
ڤایرۆسی گولەن لە گەوادستانی باشووریشدا بلابۆتەوە ، دەبا گەوادەکانی ئەردۆگان چاو لە ئەردۆگان بکەن و هەموو دامودەزگا تورانییەکانی گولەن پاکتاو بکەن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت