daesh-jnan

بەرهەم کادار : تیرۆرزمی مۆدێرن ـ داعش وەک نمونە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوێنی ئێوارە کاتێک سەیری بەرنامەی تاووتوێم کرد لە کەناڵی ئێن ئار تی  ، تەوەری گفتو گۆکە دوای داعش یان ئایندەی داعش بو یان ئەگەرەکانی دوای داعش بو واتە قسە کردن نەبو لەسەر داعش ، بەڵام یەکێ لەمیوانی بەرنامە ئاماژەی بەچەمکێک کرد ئەویش ( تیرۆری مۆدێرن بو ) . بۆیە بەپێویستم زانی بەتەواوی بەدواداجون بکەم بۆ گەیشتن بە نەتیجەیەک ،  لێرەوە دەردەکەوێت کە تیرۆر لەحالەتەوە بۆتە دیاردە بەڵام بەئەندازەیەک باسی تیرۆر کراوە کە پێویس بەباس کردنەوەی نەکات بەڵام چەمکی مۆدێرنە کەمتر قسەی لەسەر کراوە لەهەمان کاتدا ترۆرزمی مۆدێرن لە هەمویان کەمتر باسی  لێکراوە ، لێرەوە بەتێکەل کردنی ( تیرۆرو مۆدێرنە ) دەبێت چ نەتیجەیەک یان دەرئەنجامێکی تیرۆرستمان بۆ دەرکەوێت ؟ بەڵام سەرەتا بە کورتی گەر سەیری مۆدێنە بکەین دەگەینە ئەم ئەنجامە .

مۆدێرنە : دروستکەری ئەم چەمکە یان دەست پێکەری ئەم بابەتە ( یۆرگن هابر ماس ) ـە کە پێی وایە مۆدێرنە پرۆسیەکی مێژوی دانەبراوی بەردەوامە کە تاکەکان خۆیان بەهاو نرخ دەدەن بەو روداوانەی رودەدان خۆیان ئەکتەری سەرەکین ، مۆدێرنە جواربەشە یەکەم  (مۆدێرنەی سیاسی ) دوەم : ( مۆدێرنەی هونەری یان فاشێون و جوانی ) سێەم ( مۆدێرنەی فەلسەفی ) چوارەم مۆدێرنەی ( تەکنۆلۆجی ) .بەىێ باس کردنی مۆدێرنەی فەلسەفی و مۆدێرنەی جوانی بۆمان دەر دەکەوێت کە تەکنۆلۆجیای مۆدێرن و مۆدێرنەی سیاسی دو رەگەزی سەرەکی یان بنەمای سەرەکی تیرۆری مۆدێرنن واتە لە لایەکەوە گروپە تیرۆرستیەکان تەکەنەلۆجیای مۆدێرنیان دەست دەکەوێت وەک چەکی کیمیایی و فرۆکەی بێ فرۆکەوان کەئەمەش پریساری لەسەرە چۆن دەستی کەوت ؟ هەروەها تیرۆرست و گروپی تیرۆرستی جۆرە سیاسەتێکە بەدەست دەوڵەتە زلهێزەکانەوە کەلەسەدەی بیستویەک کاری پێدەکەن یان دەتونینین بڵێن کە تیرۆر ئامرازێکەی بەدەست دەوڵەتە زلهێزەکانەوە بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکانیان بەڵام لایانی سومەندو زیانی ئەم گروپانە بابەتێکی ترە ، دیوێکی تری تیرۆری مۆدێرن بریتیە لە فرەی رەگەزی ئەدامەکانیان واتە سەجەم ئەندامەکانی گروپێ تیرۆرستی فرەی نەتەوەی هەیە کە دەشێت تاکێکی ئەمریکی یان هیندی یان عەرەب لە گروپێکی تیرۆرستی بەشدار بن  بەڵام بەبێ باس کردنی هۆکاری تیرۆر ناتوانین تیرۆر وەک خۆی باسین کە چ جۆرە تیرۆرێکە هۆکاری سەرەکی تیرۆر بەگشتی یان ( ئەوەتا بەرژەوەندیە یان ئامانجە ) چۆن ؟ یەکەم لەروی ئامانجەوە کاتێک گروپێکی تیرۆرستی دینی ، ئایدۆلۆجی  دروست دەبێت لە ئەنجامی کاردنەوە بۆ ئەو دەسەڵاتە دروست دەبیت کە لێی رزگار بێت یان ئامانجی تۆقاندن بەکاردێنی بۆ بەدی هێنانی دین واتە ئەوژینگەیە پاک دەکاتەوە بۆ ئەوەی ئەودینە یان ئایدۆلۆجیایەگەشە بکات ئەم جۆرە گروپە دینیانە بەکاتو زەمەنێکی درێژ خایەن دروست دەبن لەماوەی ساڵێک دروست نابیت بنکەی سەرەکی ئەم گروپانە کلێساو مزگەوتە مەرج نیە تەنها دین سەرچاوەی تیرۆر بێت  وەک کەتیبە سورەکانی ئیتالیا جەند نمونەیەکی تر .

دوەم : لەروی بەرژەوەندیەوە ئەم جۆرە گروپە لەماوەیەکی کەم دروست دەبن لەپێناو بەرژەوەندیەکی دیاری کراودا بەرامبەر دەسەڵات یان بەدەستی دەرکی دروست دەبن دوای بەدی هێنانی ئامانجەکە کۆتای دێت لەهەردو بارەکەدا دەسەڵات پاساوە بەڵام لە تیرۆری دینی جۆری دەسەڵاتەکە هەرجەندێک باش بێت ئەوە دەیان پاساوی دیکەیان بەدەستەوەیە بەرامبەر بەدەسەڵات بەڵام لە تیرۆری ئامانج داردا دەسەڵات باش بێت ئەوە دەسەڵات پاساو نیە  ، رەنگە کەسێک بکەن بەئامانج یان بەدەستی دەرەکی دروست بن ، لەگەڵ هەمو ئەمانەشدا جۆری ئەو ژینگەیە بریار دەدات جۆری گروپە تیرۆرستیەکە چیە . لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت یان ئەو پرسیارەمان بۆ دروست دەبێت کە ئایا داعش چ جۆرە تیرۆرستێکە ؟

دەگەینە ئەو نەتیجەی کە داعش هەرجەندە گروپێکی تیرۆرستی نێو دەوڵەتی یان مۆدێرن بێت ئەوا گروپێکی تیرۆرستی عەیبدارە ، هەرجەندێک لێکدانەوەی بۆ بکرێت هێشتا ئالۆزەو بابەتەکە سەرجەم ئامانجەکە ناپێکێت واتە دەتوانین ئەودیوە شی بکەینەوە کە ئێمە هەستی پێدەکەین و ناتونین ئەودیوە شیبکەینەوە کەهەستی پێناکەین بۆ نمونە کاتیک باسی داعش دەکەی یەکسەر وێنەی ئەمریاکاو تورکیا و قەتەرو وڵاتانای ئەوروپی و لەناو ئەمەشدا سی ئای ئەی و دەزگا هەواڵگریەکانی ترو کوردو عێراق و لەناو عراقدا هەندی حیزب و بازرگانی و دەیان بابەتی تر کە هەستی پی ناکرێت بۆ دروست دەبێت ، بۆ ئەوەی لە بابەتە تیرۆریەکە دەرنەچین ئەگەر داعش گروپێکی تیرۆری فکریە بۆچی لەماوەی شەش مانگدا دروسست بو بە سوریاو عێراقدا بڵاوبۆوە ؟ کە لەکاتێکدا ئەگەر گروپێکی تیرۆری فکری بە پاشخانی دینی کاتێکی زۆر لەمە زیاتری دەوێت واتە ناکرێت بە ماوەیەکی کەم گروپێکی تیرۆری فکری نێودەوڵەتی خاوەن چەکی پێشکەوتو دروست بێت ،  یان لەروی فرە رەگەزیەوە ژمارەی فرە گەگەزیەکەی زۆر لەوە کەمترە کەباس دەکرێت هێندەی میدیای جیهانی وێنەیەکی فرەگەزی پێدەبەخشیت هێندە کەسی بیانی و ئەجنەبی لە ناو ئەم گروپانەدا نین ، خاڵێکی تری زەعیفی داعش بەبێ ئەوەی خۆی کارێک ئەنجام دات کار ئاسانی بۆ کارەکانی دەکریت بۆنمونە کاتێک هاوڵایەکی خۆر هەڵاتی ناوەراست بیەوێت بەسەردان یان بە هەر رێگایەک بگاتە ئەمریکای باشور یان باکو شوازەکانی گەیشتن بە ئەمریکا بەقاجاخ یان بەرەسمی هێندە قورسە کە وات لێدەکات بیری لێنەکەیتەوە بەڵام کاتیک دەزانێت گروپی تیرۆری داعش لە بەرازیل و بۆستنی ئەمریاکو پەرلەمانی بەرتانیا و کۆنگرێسی ئەمریکا هەم کردارو هەم ئاماژەکانیان دەبێنرێت ، ئەمە لەکاتێکدایە بە دەیان کۆنگرەو رێکەوتنی نێو دەوڵەتی بۆ ریشەکێش کردنی تیرۆری نێو دەوڵەتی هەیە بەڵام وەک ئەوە وایە کە هیچ نەکرابیت یان هیچ بەربەستیک  بۆ داعش نەبێت ، ئەوەی هەستی پێدەکرێت و باسی لێوە نەکراوە میدیایەکی زەبەلاحی ئەمریکی ئەوروپی لەپشت گەورەکردنی بابەتی داعشو گروپە تیرۆریریەکانن بۆ بەقەناعەت پێهێنانی کۆی تاک و میدیای جیهانی بۆ بەدی هێنانی ئەو ئامانجەی کەدەیانەوێت  لەکۆتایدا داعش ئامرازی دابەش کردنی عێراقە ، داعش سیاسەت و ئامرازی دەستی دەوڵەتە زلێزەکانە لەخۆرهەڵاتی ناوەراست ، دینیش ئامرازە بەدەست داعشەوە بەگویرەی ئەوژینگە دینیەیتێیدا دروست بوە .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت