Ari-Harsin

لاوک کونجرینی : ئاری هەرسین  دەڵێت : پارتی بەتەواوی ڕێژەی ئەندامانی دابەزیووە  .  

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

@ بەیانی دەوڵەتی کوردی حیلەی داگیرکەرانە ، پارتی دەیورژێنیت بۆ خستنە داویی هێزەکانی ترو دوایی تاوانباریان دەکات بە جیاخوازیی .

شەوی 7/8 ی 8 – 2016  لەکەناڵی ڕووداوی سەر بەپارتی ، ئاری هەرسین ” پەڕلەمانتار و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە چاوپێکەوتنێکدا ، قسەی لەسەر دوو ئاراستەکرد  :

1 –  ڕەخنە لەبەرزانی دەگرم و ، دوای ڕێبازی بەرزانیش دەکەوم   .

2 – لەوەڵامی پرسیارێکی بێژەر ( هیوا جەمال ) دا وتی : ئەوە ڕاستە جاران پارتی ئەندامانی لە یەک ملوێن تێدەپەڕی ، بەڵام لە ئێستادا لە سەد هەزار تێدەپەڕێت  .

لەم کۆمەڵگایەی ئێمەدا ،  کە گلاویی تەواوەتی ئاسیاوییە ، هەڵگریی کلتوری ئیسلامی یە . شەرمە بۆ مرۆڤێک لەئاست باوک کوشتەیدا ، سەردابنەوێنێت . چ جای بەتەواوی ئاڵابێت لە بۆچوون و خواست و وەک دەروێشێک قسە لەسەر بیرو ڕەفتاریی بکات . ئێمە ناڵێین کەسێکی دڵڕەق و تۆڵە سەند بە ، لانی کەم هەوڵ بە ، بە یاساکردنی کەیسی باوکت ، ببەرە ئەو باهۆزەی نیشتمان ، بە ڕێچکەی یاسایی پرەویی پێبدە .

ئەم مڕۆڤە ، کە هەموو دیووەکانی کلتورو ئەدەبیاتی کوردی دەگۆڕێت ، دێتە سەر شانۆی گفتوگۆ و قسە لەسەر چارەنوسی گەلێک دەکات ، ئامۆژگاری ئەم گەلە نقومبووە لە بەدواچوون بۆ چارەنوسی خۆی دەکات . ئەم دێت و لە زۆنێکدا دەخوازێت پەیام بدات لەوە دەچێت ڕێژەی ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکەی بەباشی نەزانێت ،  خۆ لانی کەم جێگری سەرۆکی پارتی باشی پێکا ، سالی 2013 ووتی : پارتی لە سلێمانی وەک میوان وایە . دەکرا ئەم برادەرە بەپێی بەڕەکەی ، کە وەک میوان وایە لە سلێمانی قسە بکات و بڕیار لەسەر جومگە گرنگ و سیاسیەکانی کورد بدات .

خۆشبەختانە ، ئەوان بۆ شیرینی دەچوون ، زمانیان دا لە زەقنەمووت . ئەوان هەستان و ویستیان سیستەمی برسی بوون و مۆنۆپۆڵی سەرمایەی ئاسمان و ئەرزی ئەم گەلە بکەن و لەو ڕێیەوە کۆمەڵگایەکی کۆیلەو داماو دروست بکەن . هاوتای دەسەڵاتەکەی کۆریای باکور . هەموومان بەیانیان بەپێی چرکەکانی کاتژمێریی  دەستی سەرۆک کڕنوش بەرین . حیزبەکەی ئەم برادەرە بەهۆکاریی تێنەگەیشتن و خۆ نەخوێندنەوەی خوود و زەمەن وایکرد بەم دەردەی ئەمڕۆ بگەن و بەهیچ دەرمانێک ساڕێژ نەبن .

 بڕواننە ڕۆژەکانی ساڵ ، تاوانی حیزب و بنەماڵەیەک هەموو ڕۆژمێری ئەم گەلەی پڕکردۆتەوەو ڕۆژ نییە یادی تاوانێکی ئەم بنەماڵەیە نەکەینەوە .

ئەوان هاتوون خۆیان بەمیرادگریی بوونی دەوڵەت و هەموو ئەو پاشخانانەی کورد هەیەتی بەبێ ماندوو بوون و بیمنەتی لەئەستۆ دەگرن . کورد ووتەنی : هەموو بەستەزمان و هیچ لەباربوویەک دەتوانێت قسە بکات . مرۆڤ کاتێک دەتوانێت قسە لەسەر کەیسێكی واگرنگ بکات ، کە بەرنامەی پێشوەخت و نێتی بوونی ئەوکارەو هەنگاو و ماتڕیاڵەکانی بۆ ئامادە کرد بێت . ئێمە دەپرسین پارتی جگە لەدەستی بەتاڵو هاشوهوشی بێ سەروبەر چی ئامادەکردووە بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کورد ، بەپێجەوانە تا ئەم سنوورە ئەوە پارتییە ڕێگرە لە بوونی بنیادنانی پایەکانی دروست بوونی دەوڵەتی کوردی .

ئەوەی ئاری هەرسین قسەی لەسەر دەکات ، تەنها دەهۆڵ کوتینە بۆ ئیزعاجکردنی ئەودیو خۆیان ، ئەم ئیزعاجکردنە لەسەر ئەم دوو بنەمایەیە :

1 – پارتی دەوڵەت و یەکریزی ماڵی کورد و یاساو فیگوری پاشخانی دیموکراسی و مافی مرۆڤی تێکشکاندووە ، ئیتر چیتر ماوە بۆ ئەوەی قسە لەسەر پایەگاکانی دەوڵەت بکەین .

2 –  پارتی لەدوای ڕووخانی سەدامەوە ، ئەمە هەشتەم جارە ئەم کەیسە دەوڕژێنێت . لەهەر ورژاندنێکدا مەبەستێکی هەبووە ، لەدوای مەبەستەکەی دەمی داخستووە بەزۆریش باسی نەکردۆتەوە ، تا هەڵدانەوەیەکی تردا پەردەی لەسەر نمایشێکی تر هەڵداوەتەوە ، نموونەش بۆ بزوتنەوەی گۆڕان لەکاتی ئۆپۆزیسیۆن و لەکاتی بەشداری حکومەتدا ، لە ئێستاشدا لەدوای تێکچوونی نێوەندیان و دیسانەوە هێنانەوەی ئەم باسە .

پارتی لەوەدا سوودمەندە ، کە نە یەکێتی و گۆڕان وەک خۆی وەڵامی نادەنەوە ، گەر بتوانن بە لۆژیکی بیرکردنەوەی پارتی وەڵامی بدەنەوە ، نەک ڕادەکات لەدەست ئەم باسە ، بەڵکوو دەستبەجێ دووژمانی کورد دەکات بەگژیانداو بە جیاخوازیی دەیانداتە قەڵەم و هەوڵی گەورەکردنی گرژییەکان دەدات لەنێوان دووژمان و هێزەکانی تردا . نموونە :

 گەر گۆران و یەکێتی لەکۆبوونەویەکدا بەیاننامەیەک دەربکەن و ڕازیی ببن بە ڕیفراندۆم و قسەکردن لەسەر دەوڵەتی کوردو ، لەرێی بەیاننامەیەکەوە بە پارتی ڕابگەیەنن ، کە فەرموو ڕێیاکارییەکان بخەرە گەر . ئەوسا ئەوە پارتییە بەهیچ شێوەیەک قسە لەسەر سەربەخۆیی کورد ناکات ، لەولاشەوە دوژمان دەورژێنیت بەم بەڵگەیەی ، کە هیزەکان داوایان لەپارتی کردووە . کەواتە پارتی دوو دەستەواژەی لەم مەبەستەدا هەیە ، یەک دەخوازێت هێزەکان بخاتە داویی دوژمنانەوەو ، لەولاشەوە وەک مزایدەیەکی سیاسی شەقامی تێنەگەیشتوو بۆ خۆی دەورژێنێت . وەک چەندە بارە ورژاندوویەتی و ، حیلەیەکی دوژمانی کوردە پارتی جێبەجێی دەکات .

ئاری هەرسین  قسە لەسەر قسەکردن لەناو پارتی دەکات بەئازادانە و قسەلەسەر ڕێبازو چوارچێوەبوونی قسەکردنیش دەکات لەناوپارتی . واتا شیکاری بۆ ئەم بۆچوونە ، جگە لەبێ واتایی هێجی تر نییە . ئایا ئاری هەرسین لە چوارچێوەی دەروێشایەتی بۆ ماڵباتی بەرزانی وەک خۆی دەلێت دەتوانێت لابدات و قسەبکات ؟ .

کاری هەرسین لەم وتەیدا ڕاستگۆیانە دوواو وتی ، پارتی بەتەواوی هێزی شەقامی هەرەسی هێناوە . بەڵام هۆکارەکانی ئەم هەرەسەی شی نەکردووەو قسەی لەسەر نەبوونی حەکیمی سەرکرادیەتی حیزبەکەی نەخستە ڕوو ، کە بەهۆی ناپاکی و گەندەڵی و تاڵانی وڵاتەوە ئەم هەرەسەی شەقامی حیزبەکەی بەخۆیەوە دەبینێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت