محه‌مه‌د عه‌بدوڵا : به‌ره‌ی ڕۆژئاوا خامۆشه .
هه‌ڵتۆقینی داعش به‌ری چه‌ند هاوپه‌یمانێتیه‌كی سوننه بوو، كه ویستی دوای ڕووخانی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌دی، پێگه‌ی سوننه له‌هه‌ردوو وڵاتی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی عێراق و سوریادا بپارێزێت، هاتنه ناوه‌وه‌ی ئێران و ڕووسیا و دروستكردنی به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات، سه‌رله‌نوێ هیواكانی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌دیی زیندووكرده‌وه . هاوئامانجی ڕووسیا – ئێران زۆر ئاڵۆزه، دوو ویستی زۆر له‌یه‌ك جیاواز له‌مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی شیعه‌ی ئه‌سه‌دی یه‌كده‌كه‌ون. ڕووسیا ده‌یه‌وێت نرخی نه‌وت له‌سه‌روو په‌نجا دۆلاره‌وه جێگیر بێت و پێگه‌ی ته‌رتوس پارێزراو بێت، ئێرانیش گه‌ره‌كیه‌تی هێڵی جیهانیی شیعه ئێران – عێراق – سوریا – حیزب الله نه‌پچڕێت.
شه‌ڕی داعش دوو به‌ره‌ی شه‌ڕكه‌ری دژ به تیرۆری دروستكرد، ئه‌م دوو به‌ره‌یه هه‌ریه‌كێكیان له چه‌ند ده‌وڵه‌ت و هێزێك پێكهاتووه، پێكهێنه‌رانی هه‌ردوو به‌ره‌كه به‌رده‌وام خزیونه‌ته هاوپه‌یمانی جۆرارجۆر و كاتییه‌وه، سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه هیچ كام له پێكهێنه‌رانی هه‌ردوو به‌ره‌كه ناتوانن بیشارنه‌وه كه كه‌ناڵی په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه هه‌یه.
ئه‌مریكا هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژی شه‌ڕه‌كه‌وه سه‌ركردایه‌تی وه‌رگرت، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو هێزی خۆی له‌سه‌ر زه‌وی به‌كاربهێنێت، بۆیه سه‌ره‌تا هه‌موو كارته‌كانی خۆی خسته به‌رده‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه توانی له‌و ڕێگه‌یه‌وه داعش له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن بوه‌ستێنێت، ده‌شیزانی هه‌رچه‌نده هێزی پێشمه‌رگه توانیویه‌تی به‌ر به‌داعش بگرێت، به‌ڵام ناتوانێت له ناوی به‌رێت، بۆیه پێویستی به هێزێكی چوست و چالاك و خێرای عه‌قائیدی هه‌بوو تا له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕی تیرۆر بكات، ئه‌و هێزه‌شی له سوریا ده‌ستكه‌وت، ئیتر بڕیاری دا داعش له سوریا له‌ناوببرێت نه‌ك له عێراق.
هاتنه ناوه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی ڕووسیا، ئێرانی شیعهپارێزو توركیا‌و سعودیه‌و قه‌ته‌ری سوننهپارێزی خسته به‌رده‌م دوو ڕاستییه‌وه، یه‌كه‌میان مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌دیی شیعه‌یه‌و دووه‌میان له‌ناوچوونی حه‌تمی داعشه، به‌ڵام به نه‌مانی داعش هێزێكی تری توندڕه‌وی سه‌له‌فی سوننی، ههڵدهتۆقێنرێت، كه ده‌مێكه بۆنی دێت. له ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هێزێكی كاریگه‌ری به دیسپلینی كوردی دروست بوو كه خۆی له یه‌په‌گه‌دا بینییه‌وه.
ده‌وڵه‌ته شیعهپارێزو سوننهپارێزهكان به‌رده‌وام له كاردان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناوچه‌كه به ویستی خۆیان داڕێژنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مریكا نایه‌وێت فاكته‌ری ده‌ستپێشخه‌ریی له ده‌ست خۆی بدات، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو جارێك به جووڵه‌یه‌كی یه‌په‌گه هاوكێشه‌كان تێكدهچنهوه.
سه‌ركه‌وتنی كۆبانێ، پیلان و هاوپه‌یمانێتیه‌كی پان‌وپۆڕی (توركیا – سعودیه – قه‌ته‌ر – داعش – …)ی تێك‌شكاند و سه‌لماندی داعش ڕوو له كۆتاییه. گرتنی به‌نداوی تشرین و شه‌دادییه ڕێكه‌وتن و پیلانی چه‌ند مانگه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی پوچه‌ڵ كرده‌وه. گرتنی مه‌نبه‌ج، ڕێكه‌وتنی به‌رفراوانی توركیا، سوریا، ئێران، سعودیه، هه‌رێمی كوردستان، ڕووسیای تێك‌شكاند، به جۆرێك بوو ئه‌مجاره هاوكێشه‌كان گۆڕانی زیاتری به‌خۆوه بینی، لایه‌نه‌كانی تووشی هه‌ڵه‌ی ستراتیجی كرد، جوڵه‌ی سوپای سوریا له حه‌سه‌كه هه‌ڵه‌ی ستراتیجیهو به‌هۆیه‌وه سوریا ئه‌و شاره‌ی له ده‌ست دا، ئیتر ململانێكان ده‌گوازرێته‌وه قامیشلو، هه‌روه‌ها جوڵه‌ی توركیا له جه‌رابلوس هه‌ڵه‌ی ستراتیجییه‌و هێڵی سوور له‌سه‌ر شاره‌كانی باب و ئه‌عزاز ناهێڵێت.
هه‌موو ئه‌مانه پێشخانی ته‌قاندنی بۆمبه گه‌وره‌كه‌یه له موسڵ، چونكه به ڕزگاركردنی موسڵ سه‌رجه‌م هاوكێشه‌كان تێكده‌چن و كارته‌كان دابه‌ش ده‌كرێنه‌وه، گه‌شت و جوڵه دپلۆماسییه گهرموگوڕهكانی ناو به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات گه‌واهی زریانی پێش بارانن.
ده‌وڵه‌ته شیعه‌و سوننهپارێزهكان له دوای زریانه‌كه دوو شت كۆیان ده‌كاته‌وه :
1 – دژ به هه‌ر جۆره كیانێك نین كه له هه‌رێمی كوردستاندا بخه‌مڵێت چونكه ته‌واو پێگه‌ی خۆیان چه‌سپاندووه.
2 – دژن به هه‌ر جۆره بههێزبوونێك له هه‌ر پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان.
هه‌مووانیش ده‌زانن دۆڕاوی یه‌كه‌می هه‌موو ئه‌م گه‌مانه هه‌رێمی كوردستانه چونكه هیچ ئاماده‌كارییه‌كیان نییه بۆ ڕۆژگاره نوێكه‌ی ناوچه‌كه و ته‌واوی كارته‌كانیان فڕێداوه‌ته سه‌به‌ته‌ی ئێران و توركیاوه .
- بابەتەکانی تری محەمەد عەبدوڵا
-
محەمەد عەبدوڵا: ئەنفال لە ڕوانگەیەکی دیکەوە.
- -
محەمەد عەبدوڵا: هەڵەبجە، شەڕی کۆتایی.
- -
محەمەد عەبدوڵا: گەمەی حوکمڕانی.!
- All Posts