حەمە زیرین : نزیکبونەوەی سعودیە و ئیسرائیل و کاریگەری لەسەر دۆخی ناوچەکە.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دروستکردنی دەولەتێک یان وەک بەشێکی هەرە زۆری وڵاتانی ناوچەی رۆزهەلاتی ناوەراست ناویدەبەن بە قەوارەی جولەکە، لە سەرەتای دروستکردنیەوە لەلایەن بەریتانیەکانەوە دژایەتییەکەی زۆری بەدوای خۆیدا هینا لە ناوچەکە بەتایبەت ولاتانی عەرەبی.

دژایەتی ولاتانی عەرەبی تەنها بە وتار و دژ وەستانەوەی زارەکی نەوەستا ، بەلکو ولاتانی عەرەبی بە سەرکردایەتی میسر و هاوکاری لوجستی و مالی زۆربەی ولاتانی تری عەربی وەک سعودیە و عیراق و ئوردن و سوریا هەلگیرسا و بە شەری 6 رۆژە ناسراوە لەنێوان عەرەب – ئیسرائیل،  کە تیدا ولاتانی عەرەبی زەرەرمەندی یەکەم و کۆتایی بوون لەو شەرەدا.

لەو ساتەوە تا ئێستا ولاتانی عەرەبی سیاسەتی دژ بەرەکی ئاشکرا بەرامبەر ئیسرائیل بەکار دینن، هەرچەندە کەم تا زۆر ئیسرائیل پەیوەندی باشی لەکەڵ هەریەکە لە ئوردن و مصر هەیە تا ئیستاش، بەلام دوای بەهاری عەرەبی و کۆرانکارییەکان و لیکەوتەکانی لە ناوجەکە بەکشتی و لەسەر سنورەکانی سعودیە و ئیسرائیل بەتایبەتی، گۆرانکارییەکانی میسر و سوریا بەهیزبوونی گروبە چەکدارە نزیک و نوینەرایەتیەکانی ئیرانی لە هەریەک لە لوبنان و یەمەن و فەلەستین وای کردوە کە ئاسایشی نەتەوەی اسرائیل و سعودیە بخەنە ژێر مەترسیەوە، هەر ئەمەش وای کردوە سالانی  2013  و  2014 چەندین جار نوینەری دەزگای هەوالگری سعودیە و ئیسرائیل پێکەوە لە قەتەر و عومان و ئەردن کۆببنەوە بە نهینی، وە ریکەوتنامەی ئەتۆمی ئیران و  1 + 5 هەڵوێستی نزیک لەیەکی هەردولا لەسەر اتفاقیەکە زیاتر ئەم دوو ولاتەی لەیەک نزیک کردووە، ئیستاش وەفدێکی سعودی بەسەرکردایەتی بەرپرسێکی پلەبالای پێشوی دەزگای  هەواڵگریی سعودی و چەندین بازرگان لە ئیسرائیل و چاویان بە بەرێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل و ( کنیست ) واتە پەرلەمانی ئیسرائیل کەوتووە بۆ چۆنیەتی ئاسایکردنەوەی پەیوەندی نێوان سعودیە و ئیسرائیل بەتایبەت و ولاتانی عەرەبی بەگشتی ، چونکە نابیت ئەوەمان لەبیر بچێت کە ئیستا سعودیە بەشیوەیەکی گشتی قیادە قرار مشترکی عەرەبی دەکات ، بەتایبەت دوای روخانی رژێمی بەعس لە عیراق و لەسەر کارلادانی ( حسنی مبارک ) سەرۆکی پیشوی میسر، کە بیشتر ئەم سێ دەولەتە بە سێ کوجکەی بریاری عەرەبی هاوبەشی دەناسران، بەلام ئیستا رۆل و پێگەی هەریەکە لە عیراق و میسر دراوە بە سعودیە .

 ئەم هەولانە لەکاتیکا دیت کە ئیسرائیل بۆ جەنکی داهاتووی دژی هەریەکە لە بزوتنەوەی چەکداری ( حماس الفلسطینی و حزب الله اللبنانی ) نزیک لە ئیران گلۆپی سەوزی لەلایەن ولاتانی عەربی بۆ هەلکراوە کە بەپێی ئامادەکارییەکانی ئیسرائیل پێشبینی دەکرێ لە سالی  2017 جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حماس الفلسطینی و حزب الله اللبنانی دەست بێ بکات. هەروەها کاریگەری شۆرشی ناوخۆی سوریا لەسەر سنورەکانی ئیسرائیل و هاوهەلویستی سعودیە بۆ مافدان بە ئیسرائیل بۆ پاراستنی سنورەکانی دژ بە سوریا زیاتر ئەم دوو ولاتەی لەیەک نزیک کردوەتەوە. هەروەها هاوکاری سعودی – ئیسرائیلی لە دەریای سور و کەنداوی عەدەن بۆ رێگریکردن لە گروپ و تاقمە چەکدار و چەتەکانی دەریا هۆکاریکی ترە بۆ زیاتر لەیەک نزیکبونەوەیان. هەر بۆیە جاوەروان دەکریت لە ئایندەیەکی زۆر نزیک پەیوەندی دبلوماسی و سیاسی نیوان سعودیە و ولاتانی عەرەبی بەکشتی لەکەل ئیسرائیل ئاسایی بیتەوە. من وەک چاودێرێکی دۆخی سعودی و کەنداو پێیشبینی دەکەم پێیش هاتنی سالی نوێ پەیوەندییەکانی نێوان ولاتانی عەرەبی بەکشتی و سعودیە بەتایبەت لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بیتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت