بورهان شێخ ڕەئوف : لاپەڕەیەکى ڕەش لە حوکمڕانى کورد لە سوریا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوێنى 12/9 /2016 کە ئیمێڵەکەمم کردەوە یەکێک لەو نامانەى کە وێبسایتى ( المصدر ) ئیسرائیلى بە زمانى عەرەبى بۆى ناردبووم ئەو ناونیشانەى سەرەوە بوو کە بە داخەوە تووشى شۆکى کردم چونکە لە دووساڵى ڕابردوودا لە گەرمەى شەڕو شۆڕشى ڕۆژئاواى کوردستان لە چەندین وتارو بەرنامەى ڕادیۆ و تەلەفزیۆن زۆر بە پۆزەتیف و باسى ئەزموونى ئەو بەشەى کوردستانم کردوەوە ئاماژەم بە لێبوردەیى و هەڵوێستى جوانمەردانەى شەڕڤانانى ڕۆژئاوا بەرامبەر بە کەمینە ئتنیکى و ئاینیەکان کردووە .
ڕاپۆرتى ماڵپەڕەکە باس لە هەواڵێکى سەرنج ڕاکێشى ڕادیۆى ئیسرائیل دەکات کە جەنگاوەرە کوردەکان کە کەمینەیەکى کوردن لە سوریا خاوەنى سۆزو لایەنگرى زۆرى ئیسرائیل و جیهانیشن تاوەکو ئێستا لە بەرئەوەى لە ڕابردوودا کەمینەیەکى زوڵم لێکراوو ژێردەستە بوون و تەنانەت توێژێکى بەرینیان مافى هاووڵاتیبوون و هەڵگرتنى ڕەگەزنامەى سوریشیان نەبوو.
بەڵى هەواڵى ڕادیۆکە باس لەوە دەکات کە شەڕڤانەکوردەکان هیچ جیاوازیەکیان لە گەڵ چەکدارانى داعش و ڕژێمى سوریا نیە لە هەڵسووکەوت لە گەڵ خەڵکى ئەو وڵاتە لەو شوێنانەى حوکمڕانى دەکەن چ بە بەکار هێنانى ئەشکەنجەو ئازارو کوشتن و پێشێلکردنى مافى مرۆڤ .
هەرچەندە ڕادیۆکە پشت بە لێدوانێکى چەکدارێکى پێشووترى سوپاى ئازادى سوریا دەبەستێت ئەوەى ڕوون و ئاشکرایە ئەو لایەنە بەوەناسراون هێزێکى شۆڤێنى و دژ بە مافەکانى کوردن لە سوریا ناکرێت بە ئەو لێدوانە بە هەند وەربگیرێت بەڵام پێویستە لە لایەنە بەرپرسەکان لە ڕۆژئاواى کوردستان کە لە ڕابردوودا چۆن سەرنجى هەموو جیهانیان بۆلاى خۆیان و کێشەى ڕەواى کورد ڕاکێشا بۆ ئێمەى چاودێرانى دۆخى ئەوێ جێگەى شانازى خاڵى ڕوون گەش بوون ئێستاش بە دوداچوون ولێکۆڵینەوەى ورد بۆ ئەو هەواڵە بکەن و ئەگەر کردارى واش ڕویدابێت ئەنجامدەرانى سزا بدرێن .
ئەگەرچى ماڵپەڕەکە لە کۆتایى ڕاپۆرتەکەدا سۆزو پێزانى گەلى جوولەکەى بۆ کورد نەشاردۆتەوەو باس هاوکارى کورد دەکات لە کۆتایى شەستەکان و سەرەتاى حەفتاکانى سەدەى ڕابردوو بۆ جوولەکان کە لە عێراق و سوریاوە دەرباز بن بۆ ئیسرائیل و ئێستاش کورد نەوت بە ئیسرائیل دەفرۆشێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت