تەواوى چیرۆکى تەوربەدەست, راستى بوو یا دروستکراوى سەدام ؟ .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

وەرگێر : عوسمان عومەر

ترس و تۆقاندن یەکێکە لەشێوازەکانى سەپاندنى حوکمڕانى , ئەو ترسە چ تیرۆرکردن بێ بەهۆى جیاوازى بیروراى سیاسى، یا گوشارو فشار دروستکردن بۆ ملکەچ بوون بۆ حوکمڕان. هەروەها بانگهێشت کردن و تۆمەت دروستکردنى ناراست و دانەپاڵ و زیندانى کردنى بێهۆ  و، دروستکردنى رووداوى هاتووچو بۆ کوشتن و خانەنشینکردنى فەرماندە سەربازیەکان، کە بڕوایان بەو دەسەلاتە نەبوو، یا راستتر بڵێین بێ لایەن بوون ئەمانە هەموى سەرەتاى حوکمرانى رژێمى بەعسى لەناو چوو بوون بۆئەوەى بەزەبرو زەنگ خۆى بسەپێنێ . خەریکە هەرێمە بەناو دیموکراتەکەى ئیمەش بۆ خۆسەپاندن چەند شێوازێکى نوێی گرتۆتە بەر لەوانە برسىکردن و خەلک خەریکە بلێت سەد رەحمەت لەکفن دز .. یەکێک لەو رووداوانەى سەرشانۆى سیاسى لەعیراق، ئەویش کابراى تەور بەدەست بەعەرەبى ابو طبر بوو .

لە یادمە پایزى سالى 1973 بوو لەناو خەلک و هەوالەکانى شارى بەغدا دەمانبیست، کە کەسێکى تەور بەدەست هەڵدەستى بە کوشتنى خەڵک بە تەورەکەى دەستى لە شیرین خەودا و، وەک بەرزەکى بانان بۆى دەردەچوو. ئایا تارمایی بوو یا بە کوردیەکەى خۆمان خێو .. تەور یا چەپەجاخ ئامێرێک بوو بۆ شکاندنى ئیسقان و پاچەپارچەکردنى کۆشت بەکاردەهێنرا، لەلایەن گۆشت فرۆشەکانەوە پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا نازم گزار چ پەیوەندیەکى بەو بابەتەوە هەیە ؟، وەلامەکەى تەنها لە حاڵەتێکدا راستە، کە تەوربەدەست بەکرێگیراو یاهاوکاریى یا ئەندامى دەزگا ئەمنیەکان بێ و لە شوێنى لەدایک بوونى سەرۆکى دەزگاى ئەمنى تایبەت لەدایک بوبێ ئەویش گوندى ئەبو الجاسمى سەر بە قەزاى مسەیەبى خوار بەغداى پایتەخت و سەر بە پارێزگاى حللەى ئەوکات. ئەو کەسە کۆمیسەرێکى پۆلیس یەک ئەستێرە بەلاملیەوەبوو, سالى 1953 لەکارەکەى دوورخرابۆوە لەبەر هۆکارى دزى و جەردەیی و ناپاکى و داوێن پیسى و دەست پیسى , بیگومان سەرەتاى هاتنە سەرکارى حیزبى بەعس بە شوێن بێکەسە, دوورخراو , بێکارەکان و هەندێ مەرجى تردا، دەگەڕا بۆئەوەى بیانباتە ریزەکانى ئەمن و موخابەرات.. تەوربەدەست ناوى ڕاستەقینەى (دحام کازم الهزم ) بوو دواتر ناوى یەکەمى خۆى گۆڕى بە حاتەم . ئەو کەسە چەند سیفەتێکى تێدا بوو لەوانە باڵابەرز , شان و بازوو ماسولکەکانى بەهێزبوون , وەرزەشەوان بوو ئەم چەند خەسلەتە واى لە نازمگزار و دەزگا داپڵۆسینەرەکەى کرد، کە پێویستیان پێى هەبێ . بەحوکمى ئەوەى کابرا بێ لانەو بێ کەس و بێدەربوو. دواى فەسلکردنى هەر لە حللە مایەوە، چونکە هاوڕێیەکى وەرزشوانى شوینى حەوانەوەو خواردن خواردنەوى بۆ دەستەبەرکردبوو، نەىهێشت کات تێبپەڕی لە ئامادەیی حللەى کوران، ناوى تۆمارکردو وەک خوێندکارى دەرەکى , ساڵى ١٩٥٤ بروانامەى بەکەلۆرى بەدەست هێنا و بەڕیگەیەک لە ڕێکاگان تەمەنى خۆى بچوک کردەوەو لە کۆلێژى فڕۆکەوانى وەرگیرا .  بەڵام ئەو کەسە لەو جۆرە کەسانە بوو کە نەیاندەویست ژیانێکى ئاسودەو خۆشى کە بەرووىدا کراوەتەوە چێژى لێوەرگرێ بۆیە لە سالى دووەمى خوێندنى لەکۆلێژ سەرپێچى فەرمانەکانى کرد و فڕۆکەیەکى راهێنانى بردە سەر ئاسمانى ابو الجاسم زۆر بە نزمى دەسوڕایەوە خۆى لە دار خورماکانى دا کەوتە خوارەوە. بەلام بەمعجیزە لەمردن رزگارى بوو . بۆیە سالى 1956 لە کۆڵیژ فەسلکرا و هیچ هەواڵیم نەزانى. بەلام لەراستیدا من لە سالى 1951 وە دەمناسى و پەیوەندیمان هەبوو لەگەل قەحتانى برام لەحللە، ئەو کاتە کۆمیسەر بوو و، براکەشم وەزشەوان و خۆیندکارى کۆلیژى سەربازى بوو دەهاتە ماڵمان . کاتێ سالى 1974 گیرا و لە شاشەى تیڤیەکانەوە دەرکەوت پرسیارى لێکرا ناوت چییە ؟ ناوە راستکراوەکەى ووت حاتەم کازم و ووتى: من کۆمیسەرم نەیگوت فەسل کراوم , ووتى ئەفسەرى فرۆکەوانم لە هێزى ئاسمانى عیراق ئەوەش یەکیک لە درۆکانى بوو .

چۆن دحام کازم چۆتە قوتابخانەى کۆمیسەرى – المفوضین

سالى 1950 کاتێ لە ناوەندى موسەیەب دەرچوو بریارى دا پەیوەندى بە قوتابخانەى کۆمیسەرى بکات سەرکێشى کرد لە پیشکەشکردنى داوا بۆ ئەو قوتابخانەیە ( ئەو کات و سەردەمە وەرگیران لە کۆلێژى پۆلیس و قوتابخانەى کۆمیسەرى دەبوایە یەکیک واسیتەت بێ و دەستى بڕوات )  کاتێ ناوى بانگکرا بۆ چاو پێکەوتن بە جلێکى شرو کراسێکى یەخەکراوە و بە نەعیلیکەوە چووە بەرامبەر  لیژنەى وەرگرتن. کاتێ پرسیارى لێکرا واسیتەکەت کێیە؟ دواى کەمێک دەستى بۆ ئاسمان بەرز کردووەو ووتى خواو ئێوە لیژنەکە دەستیان کرد بە پیکەنین .. کەى خوا واسیتەى فەقیرو هەژاران بووە .. لیژنەکە بڕوایان نەدەکرد کە کەسێکى باڵابەرزو شان و بازوو بەهێز یان بینى هیچ کەسێ واسیتەى نەبێ چونکە قوتابخانەى کۆمیسەرى و کولیژى پۆلیس بۆ هەندێ لەچینەکانى گەلى عیراق دیارى کراو بوو بۆ وەرگیران لێى ، بەڵام ریکەوت وابوو ئەو کەسە دواى چەند رۆژێک گوێى لە ناوەکەى خۆى بوو کە وەرگیراوە بە شێوەیە دحام کازم الهزم . دواتر بە کابراى تەور بەدەست ناسرا , ئەو خوێندکارە هەژارو بێ لانەیە و لەکاتى خزمەتى لە پۆلیس وەک کۆمیسەر لەکاتى نۆبەکانى دا شەوانە لە حللە وەک چاودێر و پاسەوانى شوێنەکانى مەىخانە و قوماربازى فێرى خواردنەوەى مەى بوو بێ بەرامبەر واتە حامیها حەرامیها …. سالى 1974 لە شەقامى سەعدون لە ناوجەرگەى بەغدا چاومان بە یەکتر کەوت پێش دەستگیر کردنى و پاش هەواڵ پرسین چى دەکەیت و کارت چییە ئێستا ؟ لەکوێ نیشتەجێی؟. لەولام دا ووتى: ئیستا بازرگانى ئۆتۆمبیل دەکەم لە نێوان ئەلمانیاو کوەیت و پرسیارى قەحتانى برامى کرد و منیش هەندێ زانیارى ناراستم پێدا و ووتم: تا ئێستا ئەفسەرى سوپایە و خۆى و خێزانەکەى لە کەرادە نیشتەجێن , رۆژى دواتریش لەهەمان شوێن چاوم پێکەوتەوە بەلام ئەمجارەیان خۆم لێ شاردەوە تا نەمبینێ و مەزەندەى ئەوەم کرد کە بێکار بێ ، نەوەک داواى پارەم لێ بکات و نەمدەتوانى یارمەتى بدەم , دواى ئاشکرا بوون و دەستگیرکردنى رێکەوت وابوو هەمان ئەوکەسەى بینینى بووم کابراى تەوربەدەست بوو, ئەوکاتیش هەستم بەوە کرد کە بۆچى پرسیارى ناونیشانى براکەمى دەکرد، بۆیە زانیارى هەڵەم پێدا نەوەک براکەم ببێتە نێچیرێکى ئەو تاوانبارە .. ئەوکاتەى گیرا و چاوپێکەوتنى لەگەل کرا، من بۆ پشووکات بەسەر بردن لە شارى سلێمانى بووم … دوا ووتەکانیم تا ئیستا لەیادە، کە ووتى: ئەو کارانەى کردومە بە هۆى سەرنەکەوتنم بوو لە ژیان و نائومێدى واى لێکردم کە تینوى خوینى مرڤەکان بم .

بۆیە لەکۆتایی ئەم بابەتەدا  هیوادارم بەرپرس و کارمەندانى ئاسایشى هەرێم، کە باندێ یا کەسى دەگرن بە تۆمەتى تاوان، ئەو کەسە باندانە، دەزگاى ئاسایش هەلنەخەلەتێنن و، لەو ماوەیەش دا چەندین کارى تاوانکارى قێزەون لەهەریمەکەمان روویانداوە. بەراستى تاوانکاریە بەرامبەر مرۆڤ و مرۆڤایەتى.

تێبینى : ئەم ووتارە ناوى نوسەرەکەى لەسەر نەبوو تەنها وەک راپۆرت بڵاو کراوەتەوە راستى و دروستى ووتارەکە لە ملى خاوەنەکەیەتى بەندە تەنها وەرم گێراوەتە سەر زمانى کوردى .