کادرێکی باڵای یەکێتی: سەرکردایەتی یەکێتی لە مێژە شەرعیەتی نەماوە.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شادمان مەلا حەسەن ، کادری باڵای یەکێتی و یەكێک لە کادرە دەرکەوتەکانی نێو مێدیای کوردی، لە کورتە نوسینێکدا لە سەر بەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕەخنەی توند لە سەرکردەکانی حیزبەکەی خۆی دەگرێت و بەناشەرعی ناویان دێنێت .

شادمان مەلا حەسەن بەپێی نوسینەکەی، ناڕازیی زۆریی پێوە دیارە دەربارەی سوکایەتی پێکردنی سەرکردەکانی یەکێتی لە چوونیان بە هاوەڵی بەرزانی بۆ بەغداد و، دوور خستنەوەیان لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ عەبادی و دانانیان لە هۆڵی جاوەڕوانی تا کۆبوونەوە دوو قۆڵیەکە تەواو دەبێت و، ئەوانیش جگە لە جوانکاری و بەفەرمی کردنی سەردانەکەی بەرزانی بۆ بەغداد ، هیچی تریان لە ئەستۆ نەگیراوەو،   دەنوسێت : سەرکردەکانی یەکێتی لە هەر وەفدێكدا بن بە تەنها و هاوبەش تەنها نوێنەرایەتی خۆیان دەكەن .  

هەروەها لەبەشێکی نوسینەکەیدا دەنوسێت: ئێستا جیاوازی لە نێوان ئەندامێكی سادە و ئەندامێكی به ناو مەكتەبی سیاسی نیە .

ئەمەی خوارەوە ، کورتە نوسینەکەی شادمان مەلا حەسەن ـە 

سەركردایەتی یەكێتی شەرعیەتی نەماوە
سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی سێ ساڵە شەرعیەتیان نەماوە . بۆیە هەر لێدوانێك بدەن ئەوە تەنها گوزارشت لە بۆچوونی خۆیان دەكەن . هەروەها لە هەر وەفدێكدا بن بە تەنها و هاوبەش تەنها نوێنەرایەتی خۆیان دەكەن . چونكە ئێستا جیاوازی لە نێوان ئەندامێكی سادە و ئەندامێكی به ناو مەكتەبی سیاسی نیە . واتە هەموو ئەو پۆستانەی لە سەركردایەتی بەسەرەوەن ناشەرعین و داگیركراون . چونكە هیچ بڕگەیەكی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی دەسەلاتیان پێنادات .كەواتە شەرعیەتیان نیە . بۆیە هەقە تەواوی كادیر و ئەندامانی یەكێتی رای خۆیان بنووسن لەسەر ناشەرعی بوونی سەركردایەتیەكەیان . و بەهیچ شێوەیەك لە هیچ بۆنەیەك گوزارشت لە رای ئەوان ناكەن .
ئیتر بۆ پێشەوە
شادمان مەلا حەسەن

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت