عیماد عەلی: ئایا هەڵوێستەکانی ناوەندی بریاری یەکێتی ئاو دەکات بە ئاشی پارتیدا ؟

لەم بارودۆخە زۆر هەستیارەی کوردستاندا، کە لە هیچ کاتێکی پێشوی پاش راپەرین هاوشێوەی نەبووە لە سەرجەم روەکانیەوە، قەت وەزعی ئابووری نەگەیشتۆتە ئەم حاڵەتە نالەبارە و قەیرانی سیاسی و پەیوەندی لایەنەکان بەم شێوەیە، تەنانەت لە شەری نێوخۆ و دوو ئیدارەیی نەگەیشتۆتە ئەم ئاڵۆزیە کە چارەونوسی میلەت نادیار بێت و کەس نەزانێت دوارۆژی نزیکمان رووەو کوێ دەبێت، پەیوەندی لایەنەکان لە ئاستێکدایە و دەستێوەردانی دەرەکی لە حاڵەتیچکدایەکە ئەوان بە راستەوخۆ بریار لە زۆرینەی رەفتار و هەنگاوەکانمان دەدەن و، ئەمەش چاوەروانی تەنانەت کارەساتی لێ دەکرێت .
پارتی و بارزانی پێداگری لە سەر هەڵوێستە چەوت و چۆڵ و هەڵەکانی خۆیان دەکەن و ئەم دەستدرێژیانەی لە دەرئەنجامی بۆشایی سیاسی و ململانێی تەندروست و نەبونی هێزێکی خاوەن قورسایی هاوشێوەی خۆی، واتە پارتی، خاوەن بریار و توانا و پێگەیەک کە بتوانێت رێگە بگرێت لە جموجوڵە نابەجێ و زیانبەخشەکانی و بەربەست بخاتە بەردەم بریارە تاکرەوەکانی، ئا لەم کاتەدا و لەم وەزعە تا سەر ئێقان ئاڵۆزە شڵەژاوە، لەرووی کات و زەمینە و نەبونی فاکتەرە پێویستەکانی بریاردانی راست، لە کاردانەوەیەکی خێرادا ناوەندی بریار هەڵتۆقی، بۆیە لە رووی خودی بابەتیەوە هەموان دەپرسن، ئایا هەڵوێستی ناوەندی بریاری یەکێتی گونجاوە ؟ لەم کاتەدا هەر جموجوڵێک بەرەی رێگر لە تاکرەوی و خاوەن ئیرادەی قۆرخکاری لە حوکمی کوردستان باڵاتر ناکات؟ نەدەکرا چاوەرێی پەرینەوە لەم قۆناغەیان بکردایە و وەزعەی دەرەوەی یەکێتیان بخوێندایەتەوە نەک نێوخۆکەی؟ ئایا زەرەمەندی ئەم بریارە کۆی گشتی خەڵکی کوردستان نیە و، لاوازی یەکێتی بەم جۆرە بە راستەخۆ لە قازانجی پارتی ناکەوێتەوە، کە زیاتر هارتر نابێت کە بە هیچ شێوەیەک گوێ بەدەنگی حەق نادات، چ قازانجی بەکۆی کێشە و ململانێی راست ودروستی گەلی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان دەگەیەنێت و لەم کاتەدا کوردستان بەرەو کوێ دەبات ؟
ئەگەروەک خەڵکێکی بیلایەنی دەروەی یەکێتی، هەڵسەنگاندن بۆ ئەم بزاوتەی ناوەندی بریاری یەکێتی بکەین، دەبێت هەموو لایەنەکانی بخوێنینەوە و، دەبێت بە حەقیانەتی کام لایەکیان لە روانگە و دیدی ئاشکرا و نهێنیان بۆ مەسەلەکان باوەر بکەین ؟
پێش هەموو شتێک دەبێت ئەوەمان لەبەرچاو بێت کە یەکێتی لە کاتی زەعامەتی مام جلالەوە ئەمە حاڵی بووە و نیمچە دیموکراسیەک تێدا بەرقەرار بووە کە کاریزمای مام جەلال و باڵایی و توانای شەخسی خۆی زۆر جار کێشەکانی کپکردووە و، تاوەکو بریاردانی نەوشیروان موستەفا و دامەزراندنی گۆرانیش لەبەر زۆرێک لەم هۆکارانە بوو کە ئێستا ناوەندی بریار ئیدعای دەکەن بەجیاوازیەکی زۆر کەمەوە . پرسیارەکە کە لەوێدایە؛ ئەی بۆچی لەوکاتەدا سەرکردایەتی ئێستای ناوەندی بریار لەبەر بەرژەوندیە هەمەلایەنەکان لەگەڵ کاک نەوشیرواندا نەکەوتن، دەکرێت بپرسین بۆچی لەوکاتەدا ئەم هەڵوێستەیان نەبوو، ئەگەر بەرژەوەندی تەسکیان لەبەرچاو نەبوبیت، ئایا بەبە هەڵوێست و بریارێکی لەو جۆرەی کاک نەوشیروان، باڵابونیان لەدەست دەچوو و ئیمتیازاتیان نەدەما و بەرژەوەندیەکانیان دەکەوتە مەترسیەوە و، بۆشایی نەوشیروان لەبەر چاو گرت کە ئەوانی لە ناو یەکێتیدا بەهێزتر کردەوە ؟ ئەمرۆ بەهەمان هۆکار و لەسەر هەمان ریتم، قسە لەسەر ئەوە دەکرێت کە قۆرخکاری لەلایەن باڵی زۆرینەوە هەیە ودەبێت دەسەلاتەکان دابەش بکرێن، ئەی بۆچی لەم کاتەدا نەک پێشتر لە کاتی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆران ئەم قسەو جوڵەیان نەکرد و هەمان هەڵوێستیان نەبوو، هەندێکیانهەیانبوو لە هۆکاری تایبەتی پاشگەزبونەوە و، هاوکات لەگەڵ ئەواندا هەڵوێستیان نەنواند بەهەر شێوەیەک بێت، با لەسەر حسابی بەرژەوەندیە تەسکەکەی خۆیانیش بوایە . هەموو کەسێک لەو قەناعەتەدایە کە تەنها ئەم هەڵوێستەی ناوەندی بریاری یەکێتی لەبەر بەرژەوەندی خودی سەرکردەکانە کە مەبەستیان دەسەلاتی زیاتریان هەبێت و داواکاری خودیەکانینان رایی بکەن نەک بۆچونی فیکری و بیر و باوەر و گۆرانکاری لە رەوتی سیاسی یەکێتی و دروستنەبونی بنەماڵەیی، لەبەر ئەوەی بە هەموو شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ بنەماڵەی بەرزانیدا دەکەن وتا رادەیەکی باش بە سیاسەتیان رازین، کەئەمە نەوشیروان موستەفا لەو کاتەی لە نێو یەکێتی بوو باوەری پی نەبوو، بۆیە رازی نەبوو و ئەو هەنگاوەی نا . بۆچی چاوەرێی بەرکەنار بونی ئەم قەیرانە گشتیە نێوخۆییەی کوردستان نەبون کە پارتی بەهەموو شێوەیەک فشاری خۆی دەکات و ملنادات بۆ هیچ کارێکی قازانجبەخش بە میلەت و، تەنها لە چوارچێوەی بنەماڵە رەفتار دەکات و حزبەکەشیان لەو بوارەدا بەکار دێنێت، بۆچی چاوەرێی یەکلاییبونەوەی ململانێ نێوخۆییەکەی کوردستانیان نەکرد . ئئەم حاڵەتەی کرودستان لە بەرامبەر رەفتارەکانی پارتی، ئایا ئەمە پێویست ناکات رێکخستنێکی پتەو هاوشێوەی تا رادیەیەک وەک خۆیان بەهێز نەک بنەماڵەیی بەڵام خاوەن یەک بریار و یەک بۆچون ناکات بۆ ئاستەنگ خستنە بەر پلانە جەهەنەمیەکانی پارتی لە رەفتار و پەیوەندیە ناوچەیی و نێوخۆیەکانیەوە، کە هیچ شتێکی پەیوەست بە پرسە سەرەکیەکەمانی لەبەرچاو نەگرتووە. بۆیە دیاریکردنی کات و رەفتار و هەڵوێستی ناوەندی بریار بیرکردنی درێژخایەنتری دەویست و بریا بۆ یەکلایی بونەوەی دەرکەوتنی ئەم ملهوریەی پارتی هیچ نەبوایە دوا بخرایە، نەک بێ سەبری و هەندێ بیری تەسک پاڵنەری بریاری تا رادەیەک کتوپر بوایەت لە رووی وەزع و قۆناغ و بارودۆخی نێوخۆیی و ناوچەییەکەوە .

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies