بورهان محەمەد: مرۆڤ دۆستی لەجەنگدا .

ئەم چیرۆکە ڕوداوەکانی لەساتەوەختی جەنگی غفران ڕویداوە ، کاتێک بریندارێکی ئیسرائیلی بەهۆی برینێکی سەختەوە لە نەخۆشخانەی عفولە کەوتبوو و لەتەنیشتیەوە بریندارێکی فرۆکەوانی سوری بەدیل گیراو هەمان شت چارە دەکرا .

ڕۆژنامەنوسی خانەنشینکراو باروخ مئیری . پۆستێکی بڵاوکردەوە لە لاپەڕەی ( پارێزگارانی عیراقی ) بەزمانی عیبری ، سەبارەت بەڕوداوێک لە کاتی جەنگی غفران ، ئەو جەنگە توند و تیژەی کە بووە مایەی گۆڕینی تێڕوانینی ئسرائیلییەکان و دەرسێکی دادان بەوەی سەرچاوەی زانیارییەکان زۆرکەن تا دووبارە نەکەونەوە هەڵە لە لێکۆڵینەوەکانیان ، وەک چۆن لەسەرەتای جەنگی غفران تێی کەوتن ، چونکە پێیان وابوو جموجۆڵە سەربازییەکانی میسر جەنگیانە نییە .
هیمئیلی کە لە شاری ئیلاتی سەر دەریا دەژیا ئەو ڕوداوەی 11 ئکتۆبەری 1973 دەگێڕێتەوە کە ئەویش سەرباز بوو ، ئەرکەکەی جەنگی نەبوو .
پاش ئەوەی تێلێکی بۆهات لەنەخۆشخانەوە لەلایەن هاوڕێیەکی بریندارییەوە داوای بینینی کرد :
پاش چەند چرکەیەک پەیوەندی بەفەرماندەی لیواکەیەوە کرد ، داوای 24 کاژێڕ مۆڵەتی لێکرد . بەهیچ شێوەیەک نەم ئەزانی لە نەخۆشخانە کێیە داوای بینینم ئەکات . چەند وشەیەکی خۆشەویستی و خۆحافیزیم چرپاند بەگوێی خۆشەویستەکەم ، پاش کەمێک ڕێگای باکورم گرت ، ئەمجارە بەڕاستی بەرەو باکوری دوور بوو . بۆ ئاگاداری دانشتوانی ئیلیات . ئەوکات تەنها ئەوانە بەرەو باکور دەڕۆشتن بەباکوری بناسرابایان ..
بێ ئەوەی لە نیوەی ڕێگا ڕاوەستم یان کوپێک قاوەی بەیانی بخۆم ، پاش چەند کاژێڕێک گەیشتمە نەخۆشخانە لە عفولە . باشە بیرتان نەچێت ئەودەمە گەنج بووم ، سەفەرکردن بەدانشتنی سەر کورسی سەیارە ئەرکێکی گران نەبوو .
لە دەرگای یەکێک لەژوورەکان فوکسی لەپێشوازیم بوو : باش گوێت لەوەی پێتدەڵێم : پزیشکانی ئێرە زۆر بەگومانن لەوەی بژیێت ، بەڵام هاوڕێکەت ئازایە و شتێکی بەهێزی تیایە و خاوەن ئیرادەیەکی زۆرە بۆ بەردەوامی لەژیان. ماوەیکی درێژ سەرنجی نێو چەوانی هاوڕێکەم دا موشی براک ( بتسون ) ی خوێناوی. لەژێر کاریگەری دەرزی بێهۆشی بوو قەدەغەبوو کەس بەخەبەری بێنێتەوە . کاتێک چاوی کردەوەو بینیمی ، یەک وشەی نەوت، نارەحت بوو بتوانێت قسەبکات. بەڵام دەمتوانی سەرسوڕمانی لە نێوچەوانی بخوێنمەوە .
پاش تێپەڕبونی ساڵێکی تەواو کە لەنەخۆشخانە بەسەریبرد، موشی نەبووە مایەی سەر سوڕمانی پزیشکەکان بەتەنها، بەڵکو ئەندامانی خێزانەکەشی. گەڕایەوە بۆ ژیان. پێش چەند ڕۆژێک، گەشتم کرد بۆ جۆلان لەگەڵ هاوڕێم و زاوام ئەفسەری یەدەگ ئیلی . حەزمان کرد گردی ساقی ببینین کە موشی هاوڕێم تێیدا بریندار بوو . مەزارگەی یادەوەری ئەو 12 سەربازەی لە جەنگەکە کوژران . دەیان خوێندکاری خوێندنگانمان بینی سەردانی شوێنەکە دەکەن . پێشنیارم بۆ مامۆستایەک کرد گوێ لە شایەتحاڵی ئەوجەنگە بگرن .
بۆ ماوەی چەند خولەکێکی زۆر موشی وەستا و گێڕایەوە: گەیشتینە ئێرە یەکەی 352 گرادی قورس ، دەسمانکرد بە ئاگربارانی هێزەکانی سوریا ، لەپڕ سەرنجماندا دوو دوو فرۆکە بەلاسەرمانەوەن ، لەسەرەتا دڵنیا بووین کە هی خۆمانن ، بەڵام لەپڕ ئەم شوێنە بووە پارچەیەک لە دۆزەخ ، بومەلەرزەیەکی ڕاستەقینە . بینیم هاوڕێکانم دائەوەرن ، جەستەم بووە یەک پارچە خوێن ، هەستمکرد دەستی چەپم وردو خاش بووە ، وردە وردە هەستم کرد لەهۆش ئەچم ، ژن و سێ منداڵەکەم هاتنە پێش چاوم . نەخێر ، بەخۆمم گوت ، من نیازم نییە بەجێتان بێڵم . ئەژیم . لەڕێگەی ئەو هێزەی تیامدایە ، دەستی چەپم گرت بۆ ئەوەی خوێن بەربونی ڕاگرم . لە نەخۆشخانە پزیشک وتی گەر ئەوەم نەکردایە کەسیان دەسنەئەکەوت چارەسەری بکەن .
ئەوە کەی بوو ؟ پرسیار لەموشی کرا . لە 10 ی ئکتۆبەری 1973 ، کاژێڕ 9:31 وڵامی دایەوە . خوێندکاران پرسیارەکانیان نارەحتتر کرد : چۆن کات و خولەکت لەبیرە . دەرکەوت پێش ئەم ڕووداوە بەچەند ڕۆژێک ، موشی ئاهەنگی لەدایک بوونی گێڕابوو ، ڕاحیلی ژنی کاژێڕیکی بەدیار بۆ کڕیبوو ، موشی لەدەستی چەپی کردبوو لەگەڵ کاژێڕەکە ورد و خاش بوو .
پاش چەند ڕۆژێک لەنەخۆشخانە ئاماژەکانی چاک بوونەوە بە ڕوخساری موشێ بەدەرکەوتن . کاتێک زانی فرۆکەوانە سورییەکە کە فرۆکەکەی و فرۆکەی هاوڕێکەی خرابووە خوارەوە لەلایەن فرۆکەکانی میغی سوپاکەمان ، لەهەمان بەشەکەی خۆی لەنەخۆشخانەیە . داوای بینینی کرد ، فرۆکەوانە سوریەکە سەری بەداواکاریەکەی سوڕما ، بەخێرایی ئامادە بوو لەبەردەم سیسەمەکەی موشی . تەنانەت لەو ساتە وەختەشدا ، فرۆکەوانە سورییەکە کینە و ڕقی نەشاردەوە ; گەلی سوریا لەجەنگ بەردەوام ئەبێت تا دەرکردنی دوا ئسرائیلی لە فلستین ، گەر من نەمتوانی ئەوە بکەم ئەوا مناڵەکانم و وەچەکانم دەیکەن ….;
لەنەخۆشخانەی عفولە درکیان بەوەکرد ئەو کارانەی کە دەبێتە مایەی دڵخۆشبوونی موشێ ، خواردنی بەچێژی عیراقییە ، بەتایبەت سوچێکی بچکۆلانەی چێشتخانە بۆ دایک چاک و دڵسۆزەکەی ،سیمحا کە سیسەمی کوڕە بچوکەکەی چۆڵنەکرد (بەو شێوەیە ناویان ئەبرد چونکە بچوکترین مناڵی بوو ) زۆر لەسەربازە بریندارەکان چێژیان لە خواردنی عیراقی بینی . بەدڵنییاییەوە بۆنی خواردنەکە گەشتە لوتی فرۆکەوانە سورییە بریندارەکە . دایکی موشی قاپیکی فراوانی هەڵگرت و برنجی سپی تێکرد و لەقاپێکی کە هەندێک شلە و کوبەی تێکرد چەند هەنگاوێکی بچوکی نا ، بەڵام لەگەڵ بزەیەکی گەورە ، بەرەو سیسەمی فرۆکەوانە سورییەکە ; ئەوە بۆتۆ ;
فرۆکەوان سەیرێکی دایکەی یەهودیەکە کرد و هیچی نەوت ، برنج و شلەی وەرگرت بە چێژێکی گەورەوە . خواردنێک بوو ، بەدڵنییاییەوە ماڵەکەی وەبیر هێنایەوە . پاش ئەوە لەسەر سیسەمەکەی هەستا و چووە ژورەکەی تەنیشتی ; موسی وەک جۆن حەزم ئەکرد موشی هاورێم بانگ بکەم ; گەر دایکی وەک ئەمەتان هەبێت ، خواردن بە فرۆکەوانی دوژمن ئەدەن کە خەریک بوو کوڕەکەی بکوژێت ، ئێمە هەرگیز ناتوانین بەسەرتانەوە سەرکەوین.