کاوسێن بابەکر: حکومەت خەریکە کڵاوێکی ترمان لەسەر دەنێ.

ووردبینی کردن لەفرۆش و داهاتی نەوت بەم شێوەیە پێچەوانەی قانوون و دەستوری ووڵاتانە، لەبنچینەدا، بۆیە دەستەڵاتەکان لێکجیادەکرێنەوە لە ووڵاتە دێموکراسیەکاندا، بۆ ئەوەی سنوور بۆ دەستەڵات و زیادەڕەویەکانی یەکتر دابنێن و قانوون و دەستوری ووڵات پاریزراوبێت و دیکتاتۆر دروست نەبێ! پەرلەمان چاودێر و ڕێگری دێکتاتۆریەتە و سنوور بۆ دەسەڵاتی کارگێڕی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت دادەنێ، دەسەڵاتی دادوەری لەڕێی قانوون و دادگای ئیداریەوە لێپێچینەوە دەکات..

بۆیە حکومەت ئەگەر بەم سیستەمە کار بکات، شەفاف بێ و دەرگای وەزارەت و دائیرەکانی لەبەردەم پشکنینی پەرلەمان و دەزگا چاودیریەکانی تردا کراوەبن وەک چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی و سندوقی پارەکانی فرۆشی نەوت و سەرجەم داهاتەکان دیار بێ و کار بەقانوونی نەوت و غاز و قانوونی سندوقی داهاتی نەوت، کە تائێستا هەر مەرەکەبی سەر کاغەزن بکرێ .. هیج پێویست بە کۆمپانیای دی لۆتی نەدەکرد بیهێنن و ئەو هەموو پارە زۆرەشی پێ بدەن لەم قەیرانە گیان پڕوکێنەرەدا، کێش بیهێنێ حکومەت هەر خۆی!! بڵێ وەرە بەقوربان ئەم میللەتە ئێمەیان خوارد وەرە ووردبینی کاری وەزاڕەتی سامانە سروشتیەکانم بۆ بکەو ژمارەکانیان پێبڵێ!! کۆمپانیایەک کە پێشتر لەسەر گەندەڵی سزا درابێ، مادام بەپارە کارەکەت بۆ دەکات ئەگەر زیاتری بدرێتێ میللەت و چاودێرانی سیاسی و ناڕازیان قەرزاریش دەکاتەوە! دەبێ بڵێین خۆزگەمان بەکفن دزی پێشوو! ئەو پارە زۆرەی پێی دەدرێ ئەویشمان لەدەست دەچێ و هیچ شتێکیش لەمەسەلەکە ناگۆڕدرێ، ئاخر قابیلە دزەکانیش هەژمارو ئاشکرا بکات.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies