‎سەلام فەتاح: مام جەلال میوانە لە دەباشان !

هەموو كات و لە چەند بۆنەیەكدا ، ئەوەمان دەبیست ، كە هەموو بڕیار و ڕێگاكان دەچنەوە دەباشان ، وەك ئاماژەیەك ، بۆشوێنی حەوانەوەو جێگربوونی (مام جلال) ئەم دروشمەش بۆ جوڵاندن و هەست و سۆزی سیاسی بوو ، بۆ ئەوەی لە پەنای ڕۆڵ و گەورەی مام جلالدا، هەندێك كەس ، بچوكی خۆیان بشارنەوە.

‎لێرە دا پیویست ناكات بڵێین (مام جلال) چی بوو ، یان چی كرد ؟ بەڵكو هەموو تاكێكی كورد ی و عەرەب و نێودەوڵەتی ، سەنگ و قورسای جەنابی (مام جەلال ) دەزانن .
‎دروشمی (گەڕانەوە بۆ خانووە قوڕەكان ) ئەو دروشمە دیارەی (مام جەلال ) بوو ، هەمیشە ئەو بەدوای خۆش گوزرانی و چینەكانی خوارەوە بوو, لە هەوڵو تەقەلای بێ ووچاندا بوو ، بۆ ئەوەی میللەتەكەی هیچ كات برسی نەبێت و داهات و سامانی كوردستان ، بۆ میللەتەكەی بەكار بهێنی .
‎ئەوەی جێگەی داخە ! ئێستا هەندێك بازرگانی سیاسی پەیدا بوون ، پێچەوانەی سیاسەت و ڕێگا و هەوڵەكانی (مام جلال ) ، لە پەنای هەست و سۆز و ناوی (مام جەلال ) دا خەریكی بە تاڵان بردن و برسیكرد نی ئەو میللەتەن كە (مام جەلال ) هەموو ژیانی خۆی بۆ تەرخان كرد .
‎ئەوەش زانرا كە ؛ دەباشان موڵكی كێ یە و لەسەر كێ تۆمار كراوە ! ئەوەش ڕوون بووەیەوە كە (مام جەلال ) بەو ناساغی و نەخۆشیەوە لە خانوویەكدا دەژی ، كە هی خۆی نیەو تۆمارە بەناوی ( لەتیف ڕەشید ) ئاوەڵزاوای ، كەواتە ڕێگاكەی دەباشان ، ناچێتەوە ماڵی (مام جەلال ) بەڵكو دەچێتەوە ماڵی ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت ، لە تەنیشت ناوی (مام جەلال ) و كردنی (ی ن ك ) بەكۆمپانیاكەی بازرگانی ، بۆ خۆ دەوڵەمەند كردن و برسیكرد نی ئەو میللەتە ڕەجاڵ و ڕەشو ڕووتە و، كەسوكاری سەربەرزی ئەو شەهیدانەی كە مووچەكەیانی پێ ڕەوا نابینن ، كە ئەمەش پێچەوانەی سیاسەت و هێڵە گشتیەكانی (مام جەلال) ە ، بۆیە دەباشان ماڵی یەكێكی ترەو (مام جەلال ) میوانە لە دەباشان.

ببن بە هاوڕێمان لە نوێترین بەشماندا لە فەیسبوک

وتاری کورد، ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی ئەهلی سەربەخۆ و ئازادە


This will close in 60 seconds