بورهان محەمەد: دەوڵەت بە پیاوی دەوڵەتدار دروست ئەبێت.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەساڵی 1954 تا 1956 تونس لەژێر دەسەڵاتی فەرنسا بوو. فەرنسا دەسەڵاتی بەسەر سەرجەم جومگەکانی گرتبوو. لە نەتەوە یەکگرتوەکانیش بەناوییەوە وتار و قسەی دەکرد. لەو سەردەمەدا حەبیب بورقیبە سەرۆکی حزبی دەستوری نوێ لەتونس و لەدژی داگیرکەری فەرنسا دەجەنگی لەپێناو سەربەخۆیی . سەردانی نیۆیۆرکی کرد و دکتۆر فازل ئەلجمالی سەرۆک وەزیرانی عیراق بوو .
حبیب بورقیبە هیواداربوو سەرکەوتووبێت لەگەیاندنی پەیامی خەڵکی تونس لەبەردەم ئەندامانی نەتەوە یەکگرتوەکان ، هەوڵیدا بچێتە باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەڵام پاسەوانەکان ڕێگریانکرد، ئەوەش بەهۆی هیچ سفەتێکی دبلوماتی نەبوو و، نوێنەری فەرمی هیچ وڵاتێک نەبوو.
بورقیبە هەوڵێکی زۆری دا پاسەوانەکان ڕازی بکات، بەڵام بێ سوودبوو. لەو ساتەدا دکتۆر فازل ئەلجمیلی و وەفدی عیراق بەوێدا تێپەڕی، پرسیاری ئەو دەنگەدەنگەی کرد و، هۆکار چییە لەبەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان ؟. پێیانگوت سەرۆکی پارتی دەستوری تونس، حەبیب بورقیبە هەوڵی چوونە ژوورەوە ئەدات، بەڵام ڕێگەی پینادرێ، چونکە هیچ سفەتێکی فەرمی نییە تا بچێتە هۆلی کۆبوونەوە. دکتۆر فازل ـ بورقیبەی بانگ کرد و پێیوت: ( تۆ وەک دبلوماتیکی عیراقی دەچیتە ناو باڵەخانەکەوە )، ڕووی بەلای یەکێک لەئەندامانی وەفدەکەی وەرجەرخان و باجەکەی لەملی کردەوەو کردییە ملی حبیب بورقیبە . پێی وت: ئێستا تۆ یەکێکی لەئەندامانی نوێنەرانی عیراق و کەس ناتوانێت ڕێگریت بکات.
بورقیبە لەگەڵ نوێنەرانی شانشینی عیراق جووە ژوورەوە ، فازل ئەلجەمالی وتاری خۆی پێشکەش کرد و پاش کەمێک وتی: مایکەکە ئەدەم بە برای بەرێزم حەبیب بورقیبە تا وتار بەناوی دەوڵەتی تونسی ئازاد پێشکەش بکات .
لێرەدا بێدەنگیەک باڵی بەسەر هۆڵی کۆبوونەوەکە کێشا و نوێنەرانی فەرەنسا هۆڵەکەیان بەجێهێشت. پاش وتە ترسناکەکەی دکتور فازل وەک ناڕەزاییەک ، بورقیبە مەیکرفۆنی وەرگرت و وتارێکی وروژێنەری پێشکەش کرد ، سەرجەم ئامادەبوان بەجەپڵە ڕیزانەوە هەستانە سەرپێ، وەک ڕێزێک بۆ ئەم پاڵەوانە نەتەوەییە. پاش وتارەکەی ڕویکردە دکتۆر فازڵ ئەلجمیلی و پێی گوت ( نەمن و نە وڵاتەکەم ئەم هەڵوێستەت لەیاد ناکەین ) .
پاش ئەم وتارە و لەساڵی 1956 تونس سەربەخۆیی وەرگرت و بووە وڵات .. وڵات کار و کردەوەی دەوێ و پیاوی دەوڵەتداری دەوێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت