شه‌ریف هه‌ژاری: ئه‌گه‌ر ئه‌رجه‌نتین گیڤارای تیاهه‌ڵكه‌وتبێ، كوردیش نێچیرڤانی تیا هه‌ڵكه‌وتووه، ئه‌زانن چۆن؟
گیڤارا پێی وابوو: شۆڕشگیر سنور ناناسێت، شۆڕش له هه‌ر كوێ بێت شۆڕشگێر ئاوێزانی ئه‌بێت!
نێچیرڤانیش به‌كرده‌وه سه‌لماندوویه‌تی: پاره عه‌مباركردن سنور ناناسێت، بانك له هه‌ر پنتێكی ئه‌م دنیایه‌دا هه‌بێ، پێویسته فه‌رده دۆلاره‌كانی خوێنی میلله‌تی بۆ خۆی تێدا تاپۆكردبێ!
نه‌ك هه‌ر ئه‌وانه، بگره گیڤارا به تێزه‌كانی ئیلهامی به ده‌یان شۆڕشی سه‌ربه‌خۆخوازی و ڕزگاریخوازی به‌خشیی و ده‌به‌خشێ!
نێچیرڤانیش له ڕێی فیودالییه‌تی- بنه‌ماڵه‌ی حیزبه‌كه‌یه‌وه، زۆربه‌ی حیزبه كوردییه‌كان ئیلهامیان لێ وه‌رگرتن و بوونه بنه‌ماڵه‌یی و، هه‌نێكی تریشیان وه‌خته ڕێبازی بنه‌ماڵه‌یی ده‌گرنه‌به‌ر!
زیاتر له‌وانه‌ش، به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان، كاتێك گیڤارا بریندار بوو بوو، به جلوبه‌رگی ساده و كۆنیی و، ڕیشی تۆزاوی و چڵكنیی و، قژی درێژ و خۆڵاویه‌كه‌ی، داگیركه‌ره‌كان جه‌زب بوو بوون به مه‌زنێتی ئه‌و شۆڕشگێڕه!! چونكه هاوتا و هاوبه‌رگی شۆڕشگیره‌كانی دیكه بووه.
نێچیرڤانیش، خوا هه‌ڵناگرێ له‌كه و په‌ڵه به جل و به‌رگه‌كانیی و قۆنه‌راكانییه‌وه نابینرێت، نه‌ك هه‌ر له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، بگره له‌و كاتانه‌ی (بۆ شاشه‌كان) سه‌ردانی به‌ره‌كانی جه‌نگ ئه‌كا و، ته‌نانه‌ت وێنه‌كانی پێشتریشی كه ئاواره‌ی ئێران بووه! كه ئاسمان و زه‌وی له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانیش جیاوازی بژێوی و ژیانی هه‌یه!!
ئا ئه‌وه‌یه جیاوازی نێوان شۆڕشگێڕی ڕاسته‌قینه و جه‌نگاوه‌ر.
شۆڕشگیڕ: هه‌میشه له خه‌می دادی كۆمه‌ڵایه‌تی میلله‌ته‌كه‌ی و چه‌وساوه‌كاندایه و، بگره تێفكرینه‌كانی بۆ میلله‌ته چه‌وساوه‌كانیشه و به كرده‌وه جێ به جێیان ئه‌كا.
جه‌نگاوه‌ریش: پیشه‌ی جه‌نگه، له پێناو چه‌ندان ئامانج كه ده‌یه‌وێت پێی بگا. هه‌یه له پێناو داگیركاری، هه‌یه له پێناو پۆست و پله و پایه، هه‌شه له پێناو چه‌پاولگه‌ریی و ڕیگری، هه‌شیانه به ڕواڵه‌ت بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی تێ ئه‌كۆشێ به‌ڵام هه‌م كرده‌وه و هه‌م ستراتیژیشی هه‌نگاونانه بۆ به دیكتاتۆربوون و هه‌ڵڵووشینی بژێوی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و دژایه‌تی بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازییه‌كانی تر!! بۆیه ده‌كرێت به هه‌موو سه‌رباز و شه‌ڕكه‌رێك بوترێت جه‌نگاوه‌ر!
كه‌وابوو ئایا ئه‌و بۆچوونه‌ی به‌شێك له كوردناسه‌كان له باره‌ی جووڵانه‌وه كوردییه‌كانه‌وه ڕاست نیه كه: كورده خه‌باتكاره‌كان به جه‌نگاوه‌ر ئه‌زانن نه‌ك به شۆڕشگێڕ!؟ كه‌چی زۆر مێژوونووسی (بڕوانامه حیزبی سه‌ر به پارتیی و یه‌كێتیی) به بێ لۆژیك دژی ئه‌و كوردناسانه ده‌وه‌ستنه‌وه و ئه‌نووسن: له سه‌ركرده‌كانی كورد شۆڕشگێڕتر نییه له جیهان دا. ئیدی وردی ناكه‌نه‌وه كه: مه‌به‌ستیان چ سه‌ركرده‌یه‌كی كورده!؟ به كام پێوه‌ر به شۆرشگێڕیان له قه‌له‌م ده‌ده‌ن! به‌و پێوه‌ره‌ی كه پێشتر خۆیان به ته‌له‌فۆنێكی لق و مه‌ڵبه‌ند بۆ ماسته‌ر و دكتۆرا وه‌رگیراوون!؟