هانا عەلی: جیاوازی نێوان ئه‌م دوو شته له چی دایه؟
دیدێکی کورتی فێمێنستانه له سه‌ر “شاجوان .
هه‌ڵبژاردنی شاجوان، کێبڕکێهکی جیهانی گرنگه، که سالانه، سه‌دان ملیۆن دۆلاری بۆ سه‌رف ده‌کرێت! پاره‌یه‌ک که له سه‌ر بێ نرخ کردنی له‌ش و لاری مرۆڤ به‌ده‌ست ده‌هێنرێت و سه‌رف ده‌کرێت. به ڕای من گروپێک بازرگانی جه‌سته‌ی مرۆڤ له ڕۆژئاوا به پشتیوانی ده‌یان کۆمپانیایی زه‌به‌لاح و ڕاگه‌یاندن و پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی، که ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌ژاران و (Home less)ه‌کانی دونیا سه‌رف بکرێت، مرۆڤایه‌تی ئاوا ڕیسوا نه‌ده‌بوو.
شاجوان چیه؟ کێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که‌سێک بهێنێت و تاجی له سه‌ر بنێت و نازناوی شای جوانی پێ بخه‌شێت؟! جوان چیه؟ به کێ ده‌وترێت جوان؟ بۆچی جوانه‌و به چی پێوانه‌یه‌ک؟! بێگومان بۆ به‌شێکی هه‌ره زۆری به‌شه‌ری هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوی ئه‌م سه‌ر ئه‌رزه، وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه به پێی ستانداردێکی جیهانی پسپۆڕانه، بێ ئاگا له‌وه‌ی ئه‌م پسپۆڕانه کێن و به چی نیازێک ئه‌م کارە نەخوازە، به ئینسان ده‌که‌ن! شاجوان ده‌بێت، به‌رزی باڵای له مه‌تر و حه‌فتا سانتیم که‌متر نه‌بێت! ده‌بێت 55 کیلوگرام زیاتر نه‌بێت! ئیتر ده‌یان قیاساتی تری مه‌مک و سمت و درێژی مل و قاچ و ڕه‌نگه زه‌مانێک بێت، تاڵه مووه‌کانی له‌ش و ته‌نانه‌ت قه‌باره‌ی دڵ و گورچیله‌شیان له به‌رچاو بگیردرێت.
ئه‌م بازرگانه زۆرزانانه‌ی ڕۆژئاوا به‌م ستاندارده ناجۆڕانە ساڵانه‌و مانگانه‌و ڕۆژانه ده‌یان هه‌زار مرۆڤ توشی نه‌خۆشی ده‌روونی و بێز کردنه‌وه‌و نه‌فره‌ت کردن له له‌ش و لارا و باڵای خۆیان ده‌که‌ن. ده‌یان کچی گه‌نج هه‌یه ڕژیم کردن و که‌م خۆراکی بووه به هۆکاری مردنیان له به‌ر ئه‌وه‌ی ویستوویانه جوانیه‌که‌یان به پێی ستاندارده درۆزنانه‌که‌ی سه‌رمایه‌داره چاو چنۆکه‌کانی دونیا، قبوڵ کراو بێت. ئه‌مه جیاواز له‌وه‌ی هه‌ر به پێی ئه‌و ستاندارده فریوده‌رانه‌یه، هه‌زاران کچ و ژنی دیکه‌ی هاوشێوه‌ی شاجوانه‌کان هه‌ن و هه‌رگیز ناتوانن به‌ر کامێرا ببینن. هاوکات به جیا له‌وه‌ش هه‌زاران زه‌وق و سه‌لیقه‌و بۆ جوانی و قۆزی له نێو ئێمه‌ی مرۆڤدا هه‌یه.
وێنه‌ی ئۆتۆمبیلیکم له گه‌ڵ شاجوانێکدا داناوه، چونکه به پێی ئه‌و تێڕوانینه بۆ جوانی و بۆ مرۆڤ، ژن و سه‌یاره، ژن و جانتا، ژن و پێڵاوێکیش، هیچ جیاوازیان نیه! هه‌موو ئه‌وانه له دیدی پیاوگه‌راییدا، شتن! بۆ نموونه چۆن ئۆتۆمبیل مواصفاتی هه‌یه، هه‌ر ئاواش تاک پێڵاوێک، یان ژنێک ده‌بێت مواصفاتی هه‌بێت! تۆ بۆ ئه‌وه‌ی پێت خۆش بێت سه‌یاره‌یه‌ک لێ خوڕی، ئه‌بێت چه‌ند شتێکی باش بێت، بۆ نموونه گێڕ و مه‌کینه‌و ئهرکۆندێشنی هه‌بێت وکوشنهکانی باش بن و بۆیه نه‌کرابێت و باش بڕوات و چه‌ندینی تر، بۆ ژنیش هه‌ر وایه! بۆ نموونه ئه‌وانه پێیان وایه ژن بۆ ئه‌وه‌ی سێکس کردن خۆش بێت له گه‌ڵی ده‌بێت ناوقه‌دی وه‌ک قاچ بێت!
فێمێنیزم پێی وایه، مۆدێڕینیزم ڕۆژ دوای ڕۆژ مه‌سافه‌ی ژن و شوێنی دانیشتن و ئاستی به کار هێنانی خواردنی که‌م ده‌کاته‌وه! ژنان وا لێ ده‌کات سوک و لاواز و بێ هێز بن. ئه‌سڵه‌ن ئه‌وه‌ی دونیایی مۆدێڕینته به ژنی کردووه، هه‌رگیز سه‌ده کۆنه‌کانی پێشتر پێی نه‌کردووه، چونکه له دونیایی ئێستادا به ناوی جوانیه‌وه، له‌شمان هه‌ڕاج ده‌که‌ن! به ناوی قه‌ڵه‌و نه‌بوون و ژیانێکی ته‌ندروست برسیمان ده‌که‌ن!
ده‌ی شاجوان، شاجوانی ئا ئه‌و هه‌موو موسیبه‌ته‌ی سه‌ر ژنانه!
- بابەتەکانی تری هانا عەلی
-
هانا عەلی : ئه‌و پەڕلەمانتارە زۆری وت ، به‌ڵام .
- -
هانا عه‌لی : كورد نازانێت روتی چیه !
- -
هانا عەلی : نوێژ كردن …
- All Posts