بێستون حەمەساڵح: گۆڕان چى نەکات و چى پێ ناکرێت؟.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بابەتیانە بڕوانینە قسەکانى ڕێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان :

شەڕى موسڵ:
یەکەم ـ مەترسى لەسەرکوردستان دووردەکەوێتەوە.
دووەم ـ ڕزگارکردنى ناوچە کوردیەکانى ژێر دەستى داعش .

ستراتیژى گۆڕان ئەوەبوو:
یەکەم ـ چەک لەلاى حزب نەمێنێت. (وەزارەتى پێشمەرگە خاوەنى بێت)
دووەم ـ پارە لە لاى حزب نەمێنێت. (وەزارەتى دارایى خەزنەدار بێت)
سێهەم ـ هەردووکى بخرێتەوە ژێر ڕکێف و چەترى حوکمەتى هەرێمى کوردستان.

بڕیارى پارتى:
یەکەم ـ پەرلەمانى بەبڕیارێکى حزبى پەکخست.
دووەم ـ دورخستنەوەى ستافى وەزارى و پلە باڵاکانى گۆڕان.

خواستى ئەم هەلومەرجە:
یەکەم ـ کشانەوە لە حوکمەت.
دووەم ـ مانەوە تا هەڵبژاردنى داهاتو.
سێهەم ـ گفتوگۆى هەردوو بڕگەکە لەلایەن هەڵسوڕاو ڕۆشنبیر وهاوڵاتى بەردەوامە و هەمووى دڵسۆزانەیە.

پرسە گرنگەکە :
یەکەم ـ گۆڕان چى بکات؟.
دووەم ـ گۆڕان چى پێ دەکرێت.
سێهەم ـ دەروازەى قسەکانى وەک هەمیشە زیرەکانە قوفڵ و کڵۆم دەدات و کلیلەکەى لە لەندەنەوە دەنێرێتەوە بۆ گردى زەرگەتەى سلێمانى.
ئەوەى تازەیە خاڵى کۆتاى ووتەکانى نەوشیروان مستەفایە، هەرچەندە لەناواخنیدا باس لە کۆتایهاتنى ئەزمونى سیستەم بەگشتى و پەرلەمانى بەتایبەت دەکات و باس لە ڕێگەچارە دەکات ئەمەسەرەتای دەست پێکى وتەکانى بوو.
بەبڕواى بەندە نەوشیروان مستەفا نایەوێت لە دەرگایەک بدات بەم کۆتا کۆتایەى تەمەنى سیاسى تەواوى قورسایى و دەرئەنجامەکانى لە کۆڵ و پریاسکەى خۆى بهاویژێت و زیرەکانە کرانەوە بەڕووى برادەرەکانى قوفڵى چارەسەر و کلیلى کرانەوەى ( بەتەکافول و تەزامون ) بۆیان دەنێرێتەوە.
بەکورتى مەخلەسى کەلام پێم وایە گۆڕان هیچ نەکات چونکە بارودۆخەکە زۆر لەقەوارەى گۆڕان گەورەترو ئاڵۆزتر هاوکێشە سیاسى و عەسکەریەکە دەبینرێتەوە..
گۆڕان هیچیشى پێ ناکرێت چونکە ووتەکانى نەوشیروان مستەفا (المعنى فی قلب الشاعر) ، ئەو لەهەموان زێدەتر مەزەندەى بارودۆخەکەى کردووەو دەزانێت گۆڕان هیچى پێ ناکرێت.
لەبەر ئەوە باشترین حاڵەت (نامەوێ ووردەکارى بدرکێنم) گۆڕان هیچ نەکات ، چونکە هیچی پێ ناکرێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت