عیماد عەلی: ئاشتی هەورامی و پەرلەمانتارەکان، کامیان راستگۆن؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێشتر زۆر جار پەرلەمانتاران و خەڵکی زۆر بە تایبەتی ئەوەی ئۆپۆزسیۆن بوون یان مەیلی ئۆپۆزسیۆنبوینان هەبوو و، تا ئێستاش زۆرێک هەیە، بە هۆکار گەلێک باسیان لە شکستهێنانی سیاسەتی نەوتی و وەزارەتە بێ هەیکەلەکەی سامانە سروشتیەکانیان دەکرد و، دەیانوت حکومەتی هەرێم قەرزارە لە ژێر باری قورسی ئەو پابەنجبون و قەرزانەجا دەناڵێنێت بۆیە هیچی پێناکرێت . کەچی ئەم وەزیری جانتا بەدەستە، دانی پێدانەنا و مکوربوو لەسەر ئەوەی لە ساڵی 2016 هەناردەی نەوت دەگاتە رۆژی یەک ملیۆن و داهاتەکان زیاد دەکات و ئابوری و دارایی سەربەخۆمان سەقامگیر دەبێت و لە فرتوفێل و ژێردەستەیی کۆمپانیانی سۆمۆ و حکومەتی فیدراڵی رزگارمان دەبێت و یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکیەکەی بریاری سەربەخۆیی کوردستان دابین دەکەین . کەچی پەرلەمانتاران و بە تایبەتی پەرلەمانتارە (پسپۆرەکانی بواری دارایی و نەوت و هاورێ و هاوکوف و خۆشەویستەکانی ئاشتی هەورامی!! ) هەمیشە ئاوازێکی تریان دەژەند و بە عەکسەوەی ئەم وەزیرە تاک و زۆر بەدەسەلاتە بەرێزە لێدوانیان دەدا و، بە تایبەتی لەباری قەرزەوە، هەمیشە بری قەرزەکانیشیان تەنانەت بە بێ بەڵگە و بەڵگەنامەکانیش بوایە و جارجار بە مزاج برە دەردەخست و، زۆربەی جارەکان ئەو زۆرینەی ئەو پەرلەمانتارانە (بە تایبەتی دووانیان ) قسەیان دەکرد کە لە لیجنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانیشیدا نەبون و، بەڵکو راستودرۆیان تێکەڵ دەکرد . واتە ئەوەی ئاشتی هەورامی باسی دەکرد ئەمان رێک بە پێچەوانەوە باسیان دەکرد وئێمەی گەل و گوێگر، واتە زۆربەمان بە پێی میزاجی خۆمان خوێندنەوەمان بۆ قسەکانی ئەم برادەرانە دەکرد و ئێمەی هاوڵاتیان هۆکاری نەبونی ئەو ناشەفافیەتەوە مەشغولی ئەو تێکەڵ و پێکەڵی و درۆدەلەسانەی هەردولای رکابەر بوین، هەردولای هاوکێشەکە پەرلەمانتارە پر ۆفیشناڵ و خاوەن زانیاری و توانا بەرز و، تەنانەت جیاواز لە هاورێکانی خۆیان و جەنابی وەزیر، دوور لە هەر راستگۆ بوونێک!! دەبوایە هەرچۆنێک بێت بۆ خزمەتی میلەت هەر قسە بکەن .
وا ئەمرۆ بەهەمان شێوە هەردولا قسە دەکەن، بەڵام لێدوانەکانیان پێچەوانە کردۆتەوە، واتە قسەکانیان گۆریوەتەوە، هەورامی دەڵێت زیاتر لە بیست ملیار دۆلار قەرزارین و بەم شێوەیە ناتوانین باری لاری دارایی هەرێمی کوردستان راست بکەینەوە، واتە هەمان قسەی پێشوی ئەو پەرلەمانتارانە، بە تایبەتی دووان لەوانەی کە هەمیشە خۆیان بەم بەزمەوە خەریک کردووە و بە هیچ شێوەیەک داتای راستودروستیان نیە و بۆ مەبەستی پۆپۆلیزمی و بەرژەوەندی تایبەت باس لەوە دەکەن، کەچی ئەمرۆ ئەوان قسەکەی هەورامی ئەوسا دەکەن و، زۆر بە وردی بری داهاتی حکومەتە دیاری دەکەن و، دەڵێن: حکومەت قەرزار نیە و بری 7 ترلیۆن و 600 ملیار دیناری هەیە و قەرزار نیە و ئاشتی هەورامی راست ناکات، واتە هەردوولا کتومت قسە و لێدوانەکەیان گۆریوەتەوە( واتە دوێنی تۆ وتت حکومەت قەرزارە، ئەمرۆ بڵێ ئەم داهاتەی هەیە و، ئەمرۆم من دەڵێت قەرزارە و هیچ داهاتێکی نیە وحەلیشی نیە !) و چش لە هەر بەلگەنامەیەک کە قسەی هەر لایەکیان بسەلمێنێت.
جا خەڵک حەقی نیە باوەر بە هیچ لایەک نەکات و بڵێت، ئەمانە کە راستی ناڵێن و تەنها لە پێناو قسەدا قسەدەکەن و راستگۆیی خۆیان لەدەست داوە، بۆچی ناهێڵن خەڵکە پسپۆر و خاوەن شارەزاییەکە، یان خەڵکە تایبەتەمەندەکەی نێو پەرلەمان و دەرەوەی بە داتا و بەڵگەوە قسە بکەن، نەک ئەمان رۆژانە راگەیاندن داگیر بکەن و راست و درۆ لای خەڵک ون بکەن . مەعقولە تۆ هیچ زانیارێکی راستو دروستت پێ نەبێت، لەخۆتەوە قسەبکەیت و لەماوەی تەنها چەند مانگێکدا قسەکانت سەدو هشتا پلە پێچەوانە بکەیتەوە . بۆیە، ئێستا خەڵَََک باوەری بەهەردولا نەماوە و راستگۆیی هەردوولا لەژێر پرسیاردایە و هەردولا زەرەێکی زۆریان لە هەموو لایەک داوە، بە تایبەتی خەڵک، رۆژانە کاریگەری سەلبی قسەی ئەم زۆرزانانە! لە بیر و ئەعسابی خەڵک دەکەن، بەتایبەتی خەڵکە هەژار و بێ دەرامەت و فەرمانبەرەکە و مامۆستایانی کوردستان، کە بە قسەی بێ بنەما سەرقاڵیان دەکەن و، بەهەردولا نازانن کە رۆژانە سەرجەم چین وتوێژەکان نەفرەتیان لێ دەکات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت