چێنەر محەمەد: ئەبوبەکر کاروانی نەیزانی شیبکاتەوە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن – ئار- تی، دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و، هەڵبژاردنی ترامپ و، شڕۆڤەی بارودۆخی جیهان لەدوای هەڵبژاردنی ترامپ، کۆمەڵێ شرۆڤەکار هاتنە ووتن، کە جێگای گاڵتەجاڕی و هەژاری شرۆڤەکارەکانی ئێمەیە، هیچی تری نیشان نەدەدا. ئەو بەرێزانە بە ئەقڵیەتێکی ڕۆژهەڵاتیەوە تەواوی گفتوگۆکەکانیان بەڕێکردو، پێگەی سیاسی ئەمریکی لەلایان هەمان ستراکچەر و بنیادی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی بوو، کە کۆی دیاردەکانیان لە تەنها کەسێکدا کۆکردەوە.

لەنێو میوانەکاندا ئەبوبەکر کاروانی یەکێ لەدیارترین کەسەکانی ناو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەژدار بوو، لای ئەم بەڕێزە شڕۆڤەکە بە ئاراستەی ئەوە بوو، کە ئەمەریکیەکان لەدوای ئۆبامایەکی بێهێز و ناچالاک هەستان بە بچوک بوونەوەی خۆیان کردووە و، بەدوای سەرۆکێکی بەهێزدا دەگەڕێن بۆ جیهانێک کە لە ئێستادا سەرکردە بەهێزەکانی وەک پۆتین و ئەردۆگان تیایدا بەژدارن. بۆیە ئەم بڕیارە بڕیارێک بوو بۆ هاوسەنگی و گەڕانەوەی هێز، ڕەنگە ئەمە گاڵتەجارترین شرۆڤەبێت، کە کەسایەتیەک لەپێگەیەکی بەهێزدا لەناو یەکگرتووی ئیسلامیدا، بەو زمانە بدوێت.

ئەم بەڕێزانە دەستیان بەشڕۆڤە لەسەر ئاڵۆگۆی دەسەڵات لە ئەمریکا پێ کرد و، بێ ئاگایانە کۆتایی بۆ هات. ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە ئەم بڕیارە بڕیارێکە بۆ لەهێز خستنی پێگەی سەرۆک لە ئەمریکادا نەک بەهێز بوون. ئەوە ترسی سیاسی و حکومیەکانی ئەمریکا بوو لە هیلاری کلینتۆنێک، کە دەستی خستبووە تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتەوە لە وەزارەتی دەرەوە تا ناوخۆو هێزەکانی پاراستن و سی ئای ئەی و ئێف بی ئای، وۆل ستریت و ڕێکەوتنە تاک لایەنە جیهانیەکانی . ئەوەی دەبوایە شرۆڤەکارەکانی ئێمە درکیان پێ بکردایە ئەوەبوو، کە ترامپ لە سۆنگەی ناهێزیەوە لایەنگری پەیدا کرد و هاتە ناو جیهانی سیاسیەوە .

سەرۆک لەکاتی هاتنی ترامپدا ئیتر ئەوکەسە نییە، کە جیهان بگەڕێنەوە لای و، چاوەڕێ بکەن بڕیاردەربکات. کەسێ نییە خاوەنی پلانی تایبەتی بێت، لە کاتی ترەمپدا ئەوەی قسە دەکات پارتی کۆماری و ئەندامانی کۆنگرێسن، کە لە ژێر چەتری سەرمایەدارە بەهێزەکاندا ژیان دەکەن و هێزیان پێ دەبەخشرێت .

پاشان قسەکردن و شیکردنەوەی ووتاری هەڵبژاردنەکانی ترامپ لە ئێستادا، بۆ تێگەیشتن لەسیاسەتی ئەمریکی لە گەمژەیەک زیاتر نییە چونکە ئەوەی کە لەسەر ئاستی ووتار و بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و تەواو پیشاندانی پرۆسەی دیموکراسی، هیچ پەیوەندی بە دوای هەڵبژاردن و پلانە سیاسیەکانی ئەمریکاوە نییە، لەلایەک و. لەلایەکی تر ئیتر لە بەلاوە خستنی کلینتۆن و دورخستنەوەی پێگەی سەرۆکی بەهێزو، گەڕانەوەیەکی جدی هێزە بۆ کۆنگرێس و پشتیوانی کەرانی کۆنگرێس و پرۆژە دوورو درێژ خایەنەکانی ئەمریکا.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت