PUK-1

ئەکرەم محـمدئەمین: یەکێتی هەڵبژێرە، بێدەنگی یان وەڵامدانەوە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ووتمان یەکێتی کێشە و ململانێکی ناوخۆی بەرچاوی گرتوە، ناتوانێت هیچ هەنگاوێك بنێت، یان هیچ بریارێك بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی .

زۆر سەیرە ئەم سەرکردایەتیەی یەکێتی هێندە بێباکن، لە بیریان چۆتەوە ئەو جەماوەرە زۆرەی ئێستا هاتونەتە سەر شەقام و داوای موچەو مافەکانی خۆیان ئەکەن، چەند ساڵێك بەر لە ئێستا هەموویان ئەندام و دڵسۆزی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بون.

لە ئەنجامی هەلەی سیاسی و ململانیەکان زۆریی جەماوەرەکەیان لەدەستدا. ئێستا بێدەنگیت هەڵبژاردووە لەناو هەناویی یەکێتیەوە ئاگر بارانەو گڕ و تینی جەماوەری زۆنی سەوز لە کڵپەدایە، یەکەم سوتان و پریشك ناوچەوانی بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەگەرێتەوە.

زۆر گرنگە بۆ هەموو ئەندامانی یەکێتیی داوای روون کردنەوە لە سەرکردایەتی یەکێتی بکەن لەسەر ئەم بێدەنگیە، چونکە ئەندامان و ئەو جەماوەرەی یەکێتی کە ماوێتی بەدوو جەمسەریی جیاوازدە خەریکە گوزەر ئەکات.

هەموو پارتێك بە جەماوەرەوە ئەتوانێت بێتە ناو پەرلەمانەوە. بە سەرکردایەتی یەکێتی ئەلێم ئێوە بە تەنها خاوەنی یەکێتی نین، تا چارەنوسی یەکێتی بەرەو هەڵدێر و نادیار بەرن.

پێویستە بریارێکی ئازایانە بدرێت، مێژوو لە کەس خۆش نابێت .

واتان لە شاری سلیمانی کردووە ئەو کەسانەی نامۆن یان رابوردوویەکی ناشرینیان هەبووە لە سایەی بەرپرسانی یەکیتیدا قسەی نابەجێ بە خەڵکی شارەکە بوترێت.

ئافەرین بۆ ئەو سەرکردەیەی لە خۆی ئەبورێت و ئازایانە دێتە دەنگ و لەگەل مافەکانی کۆمەلانی خەڵکی ئاوێتەی ئازارەکانیان ئەبێت.

بێدەنگی بۆ یەکێتی سەریی ئەخوات.

هەموو هیوای کۆمەلانی خەلکیش یەکێتیە، چونکە ئەم بە ناو حوکمەتە لەسەرقاچی یەکێتی وەستاوە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت