Barzani-u-Newshirwan

لاوک کونجرینی: بزوتنەوەی گۆڕان دەبێت بیر لەخۆی بکاتەوە، دەنا… .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گۆڕان دەبێت فریای خۆی بکەوێت: چوونکە بەرزانی قسەی خۆیکرد و وتی: ئەو لایەنانەی، هەوڵی كودەتایاندا، ئەگەر بەردەوامبن لەهەوڵەكانیان، ئەوە قبووڵی ناكەین‌و رووبەڕوویان دەبینەوە.

ئەم قسەیە لە ئاستێکی بەرزیی حیزبێکی کودەتاچیدا واتاو بۆچوونی شەڕەنگێزیی هەیەو، هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکە. یاخوود جێبەجێکردنی پیلانی دووەمە لەسەر ئاستی هەرێم، کە خۆی چڕدەکاتەوە لە داخستن و کۆتوبەندکردنی کاریی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان لەناوچەی زەردو، ڕووەو هەنگاویی سێیەمەو، هەڵدەستێت بەپشتقایم بوون بە بێدەنگی ناویەکێتی بە تیرۆرکردنی ئەندامە چالاکەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە زۆنی سەوز. وەک ئەم هەواڵەم زۆر لەمێژە بەدەستمان کەوتووەو بڵاومان کردۆتەوە، لەپاش ئەوەی گەورە تیرۆریستی ناو پارتی ( ئەدهەم بەرزانی ) بۆتە لێپرسراویی زۆنی سەوزی پارتی.

دەبێت پارتی چۆنیان بووێت وابێت و، تا ئێستا بۆیان چۆتەسەر. هاتنی ترامپ و ئاڵوگۆڕ و گۆڕینەوەی سەرنجەکانی لەگەڵ بابانی بەرزانییەکان ( ئێردۆگان ) و داڕشتنی پیلانی نوێ، ئەم وتار و پیلانەی بەرزانی دیکتاتۆری لێ کەوتبێتەوە، یاخوود ئەم هەوڵەی ئارام شێخ محەمەد و پەڕلەمانتارە کوردەکانی بەغدا سەخڵەتی کردبن، ئەگەر سەربگرێت ئەوا پارێزگاکانی زۆنی سەوز ئاڵوگۆڕی ئیدرای و سیاسی و گەشەی ئابووری باشیان بەسەردێت و، ئەوسا قوولەپێکانی دزین و ڕاوو ڕووت و تاڵانکردنی کوردستان لە گۆماویی ئیدارەی پارتی و بەرزانییەکاندا دەردەکەوت و. جیاوازییەکان، زۆنی زەرد دەهاژێنێت و کۆی کوردستان وەک مانگی چواردە ئەم کۆمەڵە گەندەڵ و شەرنگێزو تاڵانچییانە لە ئاویی لێخندا دەبینن.

 مەسعود بەرزانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16/11/2016 لەمیانی وتارێك، كە لەشارۆچكە رایگەیاند: هەوڵدان بۆ كودەتاو سوتاندنی بارەگای حیزبی لەهەرێم لەكاتێكدابوو، كە هەرێمی كوردستان رووبەڕووی مەترسی داعش بووبووەوە، بەڵام هەوڵەكە سەرینەگرت.

دەبێت ئەمانە لەوە بگەن کودەتا، بەکارهێنانی چەکە لە بۆ گرتنە دەستی دەسەڵاتی ڕەهاو، گوێ نەدانە بەبەها یاسایی و ڕێساییەکانی دیموکراسی و، خۆڵکردنە چاویی دەنگدەرانە لەکاتی چوونیان بۆ سەر سندوقەکان. نەک هەوڵدان بۆ ئامۆژگارییکردن و بە سزادانی یاسایی کودەتاچییەکان و ڕێگریی کردنە لە ئەدای خراپی دەسەڵاتە بەلاڕێ بووەکان.

ئەم وتارەی بەرزانی دیکتاتۆر هەڕەشەیەکی مەترسیداریی ترە لەپشت بەرنامەیەکی نوێووە. قسەکردنە لەسەر ڕەوشێکی نائارام و هەوڵدانە بۆ کۆتایی مەرحەلەکانی تریی بەرنامە شەڕەنگێزییەکانیان.

کاتێک ئێمە قسە دەکەین، لەچوارچێوەی کۆمەڵێک پرنسیبی سیاسی و، وەک کوردێکی بەرگریکار لە بەرنامەی ماڵی کورد و ڕەوشتی کوردبوونمان، ئیتر دەبێت چۆنمان بینی ڕەوشە نائارامەکە، چۆنمان بینی ئاراستەکان، چۆنمان بینی گۆرانکارییە ترسناکەکان، وا قسە بکەین و گوێ نەدەینێ و، پاش ئەم وتارە بە حەڵقەی کام حیزبدا هەڵمان دەواسن و تاوانبارمان دەکەن بەوەی سەر بە چ حیزبێکین.

واتا کاتێک تۆ وەک بێلایەنێک ڕەخنەت لەو گرت، ئیتر تۆ دەچێتە خانەی حیزبی نەیار و بەرەی نەیارەوە. ئەمە ئەو ڕستە نەشیاو و بێ دەماخیەیە، مەیدانی سیاسی کوردی لەمێژە کاریی لەسەر دەکات. قسەکردنی ئێمەش ڕوونکردنەوەیە بۆ ڕەوشێک، کەدەسەڵاتێکی ترسناک هەنگاویی بۆ هەڵدەگرێت و هیواو ئاواتی گەلێک دەسوتێنێت و دەمانخاتە بەردەم دووڕیانی بەرنگاریی و کۆڵدان، لەئامانج و خەون و ئەو ڕابردووە خوێناوییەی بەسەر گەلەکەماندا گوزەریی کرد و. ئەم هەنگاوەش هەمان هەنگاوە، دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە ئاوەکەیان ڕشتووەو لە ئێستا لە تورکیا ئێردۆگان و لە هەرێمیش بەرزانی پێی دەنێت، واتا ڕەوشی ناجێگیر بەردەوامی دەدات بەدەسەڵاتی داسەپاو. وەکو چۆن میکاڤیل ئامۆژگاریی ئەم جۆرە دەسەڵاتانە دەکات و دەڵێت: گونجاندنی دەسەڵاتی بەردەوام، بەردەوامە بە ئاڵۆزیی بەردەوام.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت