Newshirwan-Barzani

هەواڵی گەرم: پارتی پێشنیار دەکات بۆ گۆڕان.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەرزانی شەوی 20 لەسەر 21 ی 2016 بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە. کۆمەڵێک خاڵی تیا بوو، کە بووە هۆی وڕژاندنی ڕەوشی سیاسی و تێکشکاندنی بەستەڵەکی سیاسی لەهەرێم. بەپێی هەواڵێک لەسەرچاوەیەکەوە بەدەست وتاریکورد گەیشتووە، پارتی لەبەردەمیدایە پێشنیار بکات بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، کە دەستبەرداریی سەرۆکایەتی پەڕلەمان ببێت و، لەبەرامبەردا سەرۆکایەتی حکومەت بگرێتە دەست، و ڕازیی ببێت بەمانەوەی بەرزانی لە سەرۆکایەتی هەرێم تا هەڵبژاردنی داهاتوو.

ئەوەی شایەنی باسە، سەرچاوەکە ئاماژەی نەداوە بەوەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان بە یەکێتی دەسپێرێت، یان پارتی ئەو پۆستە دەگرێتە دەست. هەروەها ئایا لایەنەکانی تر تا چ ڕادەیەک ڕازیی دەبن بەم ئاڵووگۆڕە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت