بورهان محەمەد: کاسترۆ مرد.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەڵام هەردەم ڕوحی ئامادەیە. سەدام حسێن مرد. بەڵام کۆڵانە داخراوەکان و یادە تاڵەکانی ناخی تاک بەتاکی گەلانی عراق بەگشتی و کورد بەتایبەتی نەمرە.
سەدام حسێن پێش ئەوەی دەسەڵاتی یەکەم لەلوتکەی دەسەڵاتی عیراق بگرێتە دەست, بەمەبەستی دروستکردنی پەیەوەندی لەنێوان بەغدا و هاڤانا, سەردانی کوبای کرد.
کاسترۆ بەنەفەسێکی دوور لە دەسەڵات, بەوەی ئەو سەرۆکە و سەدام جێگر سەرۆک. بەهەستێکی پەیامبەرانە, سەدامی لەگەڵ خۆی بردە گەشتێک بەنێو بازاڕ و مەزراکانی هاڤانا بەئۆتۆبێلێکی سەر بەتاڵ. سەدامی گێڕا. ئەوەی سەرنجی سەدامی ڕاکێشا بازاڕو مەزراکانی هاڤانا نەبوو. بەڵکو, کاسترۆ بوو بەوەی لە دوو کەس زیاتری لەگەڵ نەبوو, شۆفێری ئۆتۆمبێل و کەسێک بۆ جێبەجێکردنی پێداویستی ڕێگا. سەدام دەیزانی کوبا دراوسێی گەورەترین دوژمنیەتی ئەمریکایە. چونکە کەسایەتییەکی لەرزۆکی لەناخی بەمنداڵی چێنراوە بۆیە بەڕەفتاری کاسترۆ سەرسام بوو. پرسی: چۆن بەبێ پاسەوان دەتوانیت لەنێو بازاڕ و مەزراکانی کوبس بگەڕێیت؟ لەتیرۆرکردنت ناترسیت؟ چونکە کاسترۆ خاوەن کەسایەتیەکی شۆڕشگێرانە و قوربانیدان بوو وتی: نا، من گەلەکەم خۆشەوێت و دەشزانن خۆشمئەوێن، بۆیە لێیان ناترسم, گەر کەسێکیش هەبێت بیر لە تیرۆرم بکاتەوە با بمکوژێت. بەڵام بەنەمری ئەمێنمەوە.
سەدام ویستی هەمان هەست ببەخشێت و هەمان کار بکات. بەڵام نەیتوانی ڕقی ناخی لە باوەپیارەی بسڕێتەوە. بۆیە هەرچی لەدژی بووبێت بە باوەپیارەی خۆی وێنای کردووە. سەدام عیراقی کردە یەک پارچە لە بێوەژن و ئیستاش ڕوحی ئامادەیەو، بەڵام کاسترۆش بەردەوام لەنێو کۆڵانەکانی هاڤانا بە ئۆتۆمبێلە سەر بەتاڵەکەی دەسوڕێتەوە.

ئەوانەی لە دەسەڵاتدان، گەر لەناخەوە خۆشەویستی گەلەکەیان بەدەست نەهێنن، ناتوانن بە بێ ترس لە ناوگەلەکەیاندا بەئازادانە بژین. بوونی بۆدی گارد و پاسەوانی زۆر لەچواردەوریی سەرۆک، نمونەی پیاویی دیکتاتۆر و داسەپاوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت